کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گۆِرانخوازان! وەزارەتى پێشمەرگە و داراییتان باش

Sunday, 18/01/2015, 12:00

2762 بینراوە


كێشە و گرفت و ناخۆشیەكانى ئەم چەند رۆژەى دوایى زۆر کەسی نیگەران كردووە، ناچاریكردوین هەڵوێستمان هەبیت، بێینە سەر جادە و دەست بەمانگرتن و رێپێوان بكەین، خۆزگەمان دەخواست كە رووداوەكان بەو ئاراستەیە نەِرۆیشتنایە ،بەڵام چارمان ناچار بوو، دەبوایە ئەوەمان بكردایە، خۆ هەمووتان لەسەر شاشە ى تیفیەكانەوە ئەو پێشمەرگەیەتان بینى كە رەشو رووت و بێ مالو حاڵ و كرێچى یە وەختابوو خۆى و خانەوادەكەى تیا بچن،یان جۆرەها چیرۆك و بەسەرهات و روداوى ناخۆشتان بیستوە كەبەهۆى بێ موچەیى و بارگرانى یەو سەرو دڵى هاوڵاتیانى وڵاتەكەمى گرتووە
جارى جاران ئەو دەمەى كە ئۆپۆزسیۆن و نەیاران دەستیان بەحكومەت و كورسى نەگەیشتبوو، فرمێسكیان دەڕشت ،شینیان بۆدەگێراین، لەخەم وپەرۆشیمان بوون، هەرچى شتى نهێنى و پەنهان هەیە بەیانیان دەكرد، دەسەڵات و سوڵتەیان ئەكرد بەپەڕۆى بێ نوێژ، بە فلس و دینار حسابى سەرجەم داهاتەكانى كوردستانیان دەكرد، وەهایان پێ دەوتین كە گوایە ئەو داهات و بودجەیەى هەرێم بەشى تەواوى مووچەى فەرمانبەران و پِرۆژەو سلفەكان دەكات و باقیشى دەمێنێتەوە، ئەوەى دەیانگوت نەیان دەوتەوە، بەو رێگایە توانیان هەست و سۆزى خەڵك بەلاى خۆیان رابكێشن بیكەنە پاشخان و توێشویەك بۆ كاتى هەڵبژاردن و دەنگدان، هەرواش بوو،بەهۆیەوە ئۆپۆزسیۆن و لایەنەكانى دیكە ،توانیان لەو رێگەیەوە ژمارەیەك دەنگى زیاتر لە وەى خۆیان پێشبینیان دەكرد بەدەست بهێنن، بەشدارى حكومەت و پەرلەمان بكەن.
بەلێ بەشداربوون و چەندین پۆستى هەستیار و سیادییان بەنسیب بوو، وەك وەزیرى دارایى و وەزیرى پێشمەرگە. كەئەگەر مرۆڤ بەویژدانەوە سەیریان بكات و تێیان بڕوانێت، ئەگاتە ئەو راستیەى كە بوون و نەبوونى ئەو دوو وەزیرە بۆ ئەم كاتە هەستیار و چارەنووس سازە، لەجێى نەبووانن. گەر سەرنج بدەن بەشى زۆرى فەرمانگەكان لەهەمبەر نەبونى مووچە و نەدانى هەقى خۆیان مان دەگرن، بایكۆتى دەوام دەكەن، داواى ساناترین داواكارى دەكەن، بەڵام بەداخەوە ئەوەى مایەى نیگەرانى و دڵتەنگى یە، لایەنى مەعنى و كەسى یەكەم، كە بەرپرسى ئەو كێشەیەیە، قەیران و گرفتەكە بەپلەى یەكەم ئەستۆى ئەو دەگرێتەوە، تەواو تەواو بێ خەم و لاخەبەرە ،تاكە یەك وشە، یەك لێدوان، یەك روونكردنەوەمان نەبینى. كە ئەگەر لەهەر وڵاتێكى ئەم دونیایەدا بوایە ،ئەو وەزیرە یەكەو راست دەستى لەكار دەكێشیایەوە، یەك شەقى لەو پۆستە بێ سومعەو پڕ كێشەیە هەڵدەداو ،داواى لێبوردنى لە میللەت و موچە خۆران دەكرد.
ئەمە لەلایەك لەلایەكى دیكەوە وەزیرێكى دیكەشمان ،كە ئەویش وەزیرى پێشمەرگەیەو جەنابیشى لە پێڕى گردەكەیەو گۆڕان خوازە، ئەبوایە ئەو شەڕەى لەدژى داعش دەكرێت ئەو رابەرایەتى بكردایە، پلان و تاكتیك ولەنزیكەوە سەرپەرشتى كردنى بگرتایەتە ئەستۆ، دانانى كەسانى بەرپرس و شارەزاى بوارى سەربازى لەلایەن ئەوەوە دەست نیشان بكرایە، وەلى تاكە كەسێك كە بەئەندازەى فەرماندەیەكى زێرەفانى قسەى ناڕوات و، لەلایەن پلە باڵاكانى حزبەوە رەواجى نى یە، تەنها و تەنها ئەو وەزیرەیە. گەر تێبینیتان كردێت هەر دەڤەرە بۆخۆى كوێخا یەكەو ، بەویست وئارەزوى خۆى هەڵسوكەوت دەكات و، نەخشەو پلانى سەربازى بەعەقڵى خۆى و، بەهاوكارى دەرەكى دادەڕێژێت. بەبێ گەراِنەوە و هیچ حساب كردنێك بۆ وەزارەتەكەى.ئەوە دەبینین نزیكەى چەند مانگە شەڕ گەرمە ، تا ئێستا نەمانبینى ئەو وەزیرە سەردانى بەرەیەكى جەنگ بكات و، لە كێشەو كەمو كوڕى و موعاناتى پێشمەرگەو كارمەندانى وەزارەتەكەى بكوڵێتەوە و، لەگەڵ كۆمەڵێك بەرپرس و شارەزاى سەربازى سەرپەرشتى بەرەكانى شەڕ بكات و لەنزیكەوە لە بارودۆخیان ئاگادار بێت،بەڵام بەداخەوە ئەویش هاوشێوەى وەزیرى دارایى تەنها هەر پەیكەرێكەیان روونتر بڵین ئەویش وەك هەر فەرمانبەرێكى ئەو وەزارەتە كارمەندێكە،بەڵام ئەمیان مووچەى لەهەمووان بەرزترە و هیچى تر،جگە لە شوێن پڕكردنەوە وناوى زل چیدیكە نى یە، ئەگەرنا بۆچى و چۆن كەسانى وەكو (سیروان بارزانى) كە كەسێكە لە ناو وەزارەتى پێشمەرگەدا هیچ پۆست وبەرپرسیاریەتى نى یە، جگە لەكارى بازرگانى و دادۆشینى داهاتى میللەت چ كارێكى دیكەى پێ نەسپێردراوە،كەچى دەكرێت بە بەرپرسى میحوەرێك و بەهۆى هەڵەو راكردن لە مەیدانى شەڕ،سەدان پێشمەرگە لەهیچ وخۆڕایى بەكوشت دەدات، بەبێ ئەوەى كەس لێپرسینەوەى لەگەڵدا بكات، بۆ ئەمەشیان ئەو وەزیرە بەرپرسى یەكەمەو لەسەر ئەو شكست و كۆمەڵكوژیى یە، كە لەماوەى رابردودا لەناوچەى گوێر روویدا،كە هەقى وایە نەك لە پۆستەكەى ئیعفا بكرێت،بگرە ئەبێت لەسەر ئەوكارە دادگایى بكرێت ، كە ئومێدەوارم كەس و كارى ئەو پێشمەرگانەى بەناهەق و بەهۆى هەڵەو كەمتەرخەمى وەزارەتى پێشمەرگەوە كوژران،داواى هەق و حسابى خۆیان بكەن و نەهێڵن ئەو تراژیدیایە بەسانایى گوزەر بكات و سەبەبكارانى وەك بەرزەكى بابان و بۆى دەرچن و، لەبرى لێپرسینەوە و سزا خەڵات بكرێ.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)