هه‌ڤاڵ روناهی: 3500 ژنه گه‌ریلا لە پەکەکەدایه "سیاسه‌ت كاری ته‌واوی كۆمه‌ڵگایه، نه‌ك هه‌ر پیاوان"
Saturday, 30/01/2010, 12:00
هه‌ڤاڵ رووناهی كچه گه‌ریلایه‌كی ته‌مه‌ن 37 ساڵی PKKیه‌و خه‌ڵكی سه‌رحه‌ردی باكووری كوردستانه، ئه‌و كه كۆلێژی فه‌لسه‌فه‌ی له‌ئه‌نقه‌ره ته‌واو كردووه، یه‌كێكه له‌كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی رێكخستنه‌كانی PKKو ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بزاڤی ژن‌و ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان (KCK)یه. له‌م گفتوگۆیه‌دا ئه‌و ده‌ڵێت "سیاسه‌ت كاری ته‌واوی كۆمه‌ڵگایه، نه‌ك هه‌ر پیاوان".
"هه‌ڤاڵ روناهی" كه له‌بنكه‌یه‌كی مه‌شقی گه‌ریلاكانی PKKدا له‌بناری قه‌ندیل به‌رگی خاكی پۆشیبوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد پیاوسالاریی هه‌روا شتێكی ساده نییه، ته‌واوی ژیان به‌گوێره‌ی مه‌نتالیته‌ی پیاو شێوه‌ی گرتووه، هه‌موو بواره‌كانی سیاسه‌ت‌و ئابووریی‌و كلتووریی‌و راگه‌یاندن‌و فه‌رهه‌نگی بوونه‌ته ره‌نگدانه‌وه‌ی فكر‌و ره‌نگی پیاوان. ئه‌و وتی "یه‌كسانییش ته‌نها به‌داواكردن‌و ویستن به‌دینایه‌ت، چونكه ریالیته‌یه‌ك جێی باسه كه تێیدا ژن بێ نرخ ده‌بینرێت‌و پیاویش شایسته به‌هه‌موو شتێكی باش، به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی كۆمه‌ڵگا دراوه‌ته ده‌ست پیاوان. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا كێشه‌كانی خێزان‌و ژنان‌و منداڵان زۆر قووڵن".
روناهی پێیوایه كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسی ته‌نها به‌هزر‌و تێفكرین نایه‌ته كایه‌وه، ئه‌م واقیعه بێ تێكۆشان ناگۆڕێت‌و ده‌بێت ژنیش پێشكه‌وێت، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌وتنی ژنانیش رێكخستنی ژنان زۆر گرنگه. ئه‌و وتی "له‌كاتێكدا سیاسه‌ت كاری ته‌واوی كۆمه‌ڵگایه، هه‌نوكه پیاوان كاری سیاسی‌یان ته‌نها به‌كاری خۆیان زانیوه، كۆمه‌ڵگایه‌ك سیاسه‌ت نه‌كات ناتوانێت پێشكه‌وتن‌و ژیانێكی خۆش به‌ده‌ستبێنێت، كێ به‌زۆریی له‌سیاسه‌ت دوورخراوه‌ته‌وه؟! بێگومان مێینه، له‌به‌رئه‌وه‌ش سیاسه‌ت به‌رده‌وام له‌سه‌ر یه‌ك پێ به‌ڕێوه رۆیشتووه‌و ئه‌مه‌شیان رێگه‌ی بۆ ئاڵۆزكردنی ره‌وشی ژیان له‌نێو كۆمه‌ڵگادا خۆش كردووه، كۆمه‌ڵگا ئیتر بۆته بواری ده‌سه‌ڵاتدارێتی پیاو. لێره‌وه بۆ دیموكراتیزه‌كردنی سیاسه‌تی به‌شداری ژنان مه‌رج ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئافره‌تیش ئه‌ركێك بۆ پێشخستنی ژیان‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ی بگرێته سه‌رشان، هه‌موو شتێك په‌یوه‌ندی به‌ژیانی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه، ده‌بێت ژنیش سه‌ری خۆی پێوه بهێشێنێت‌و به‌كاری خۆی بزانێت".
روناهی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه PKK له‌ناوه‌ڕۆكیدا بزاڤێكی فه‌لسه‌فییه‌و سه‌رله‌نوێ ژیانێكی ئازاد ده‌خولقێنێت، بۆ ژیانێكی ئازادیش پێویستی به‌هه‌موو ژن‌و پیاوێكی ئازاد هه‌یه، ئه‌و وتی "بزاڤه فێمینیستییه‌كان دابڕاون له‌كۆمه‌ڵگا‌و وه‌ك گروپێكی كه‌سانی خوێنده‌وار‌و رۆشنبیرن كه چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان نه‌به‌زاندووه. بۆیه ژنان له‌ڕێی بزاڤه فێمینیستییه‌كانه‌وه نه‌بوون به‌ڕێكخستنێكی كۆمه‌ڵگایی، راستتر ئه‌وه‌یه به‌هه‌موو بابه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگاوه سه‌رقاڵ نه‌بوون، ژنانی ره‌نجده‌ر‌و بێ ده‌ره‌تان‌و ته‌نانه‌ت ژنانی ناو ده‌سه‌ڵاتیش بڕوایان به‌بزاڤی فێمێنyست نه‌كردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر خۆمان به‌بزاڤێكی فێمێنیستی وه‌ها له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین چه‌وته‌و تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌ڕاستیدا وشه‌ی فێمێن یاخود فێمینیزم به‌واتای سه‌رقاڵی به‌ژنه‌وه دێت، واته ئه‌وانه‌ی داكۆكی له‌مافی ژنان ده‌كه‌ن فێمینیستیان پێده‌گوترێت، به‌ڵام له‌پێكهێناندا بزاڤه فێمینیستییه‌كان له‌لایه‌ك بوون‌و كۆمه‌ڵگا‌و ژنانی ناویشی له‌لایه‌كی دیكه بوون، واته تۆ ئه‌گه‌ر نه‌بیته بزاڤێكی كۆمه‌ڵگایی چۆن ده‌توانیت گۆڕانكاری بكه‌یت‌و داكۆكی له‌مافی ژنان بكه‌یت؟".
پاشان ئاماژه‌ی به‌گه‌وره‌یی گرفته‌كانی ژنانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریی كرد كه هێشتا ژن به‌ژن‌و گه‌وره به‌پچووك‌و فره‌ژنی‌و لێدان‌و كوشتن‌و لاقه‌كردن‌و ده‌ستدرێژی به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامده‌درێت، روناهی وتی "له‌ڕاستیدا ده‌بێت پیاوان خۆكوژی ژنان له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا بۆ خۆیان به‌گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاری بزانن، راست‌و درۆیی قسه‌ی پیاوێك كه ده‌ڵێت: ئازادیخواز‌و دیموكراتم! له‌نزیكایه‌تیدا بۆ ژن ده‌رده‌كه‌وێت، پێویسته ئه‌م هاوكێشه‌یه ببێته پێوانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی‌و كرداریی. هه‌موو حیزبه كوردییه‌كان له‌و رووه‌وه ره‌خنه ده‌كه‌ین كه مافی ژنان لای ئه‌وان شتێكی سه‌ره‌كی‌و بنچینه‌یی نییه، به‌تایبه‌تیش له‌باشووردا، باشترین كاریان ئه‌رێ كردنی فره‌ژنی بوو، بۆیه پێوانه‌ی دروستی دیموكراتیزه‌بوونی حیزبێكیش ئه‌وه‌یه، كه سه‌باره‌ت به مافه‌كانی ژنان تاچه‌نده راست‌و دروست ئه‌دوێن".
روناهی پێیوایه "ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی PKK له‌حیزبه‌كانی تر جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه سه‌باره‌ت به‌مافی ژنان خاوه‌ن پڕه‌نسیپه، ئه‌مه ته‌نها به وتن نییه، به‌ڵكو له‌واقعی ژیانمانیشدا وه‌هایه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م به‌رخودانه به تێكۆشانی ژن به‌دیدێت".
ئه‌و وتی "سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی ژن له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستاندا به‌تایبه‌ت له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوورییه‌وه كار‌و خه‌باتمان هه‌یه، هه‌روه‌ها زۆر كاری جۆر به‌جۆری وه‌ك راگه‌یاندن‌و كلتوور‌و هونه‌ر‌و هێزی له‌شكری‌و هێزی تایبه‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و رێكخستنی ژنان بوونی هه‌یه، له‌هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌واتایه‌كی دیكه چه‌ند كار له‌ناو PKKدا هه‌یه ژن له‌هه‌موویدا جێ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2005وه كۆما ژنێن بڵند KJBمان وه‌ك رێكخستنێكی ژوورین كه هه‌موو رێكخستنه‌كانی ژنانی تێیدا كۆده‌بنه‌وه دامه‌زراندووه، له‌ناویدا پارتی ئازادی ژنان هه‌یه كه به‌لایه‌نی پێشه‌نگی ئایدیۆلۆژیانه‌ی بزاڤی ژنه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بن، هه‌روه‌ها یه‌كینه‌ی ژنانی ئازادی هه‌یه، كه رێكخراوێكی جیاوازه‌و كاری رێكخستنی ژنانه له‌بواری كۆمه‌ڵگادا، یه‌كێتی ستار ئه‌ویش كاری رێكخستنی ژنه له‌كاری له‌شكری‌و سه‌ربازیدا، ئه‌م سێ رێكخراوه‌ی ژنان له‌ناوPKK دا له‌ژێر سایه‌ی KJB كۆبوونه‌ته‌وه".
روناهی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له‌ڕیزه‌كانی PKKدا گه‌ریلان به3500 كه‌سه‌و وتی "ده‌كرێت بڵێین كه رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان شۆڕشێكی ره‌گه‌زیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیهێناوه. ژنی به‌شداری شۆڕش كرد‌و ئــاستی پێشه‌نگی دایه‌و ژنیش به‌ڕه‌نجدانێكی بێ هه‌مپا پێشوازییان له‌مه كرد، كــــاركردنی PKK به‌ئامانجی به‌دیهێنانی سێ شته: ئازادی ره‌گه‌زیی، كۆمــــه‌ڵگایه‌كی دیموكــراتی‌و خولقاندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی ئه‌خلاقی".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست