کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەفافیەت و گەندەڵى

Thursday, 09/02/2012, 12:00




لەم ساڵدا رێكخراوى شەفافیەتى نێودەوڵەتى ڕاپۆرتى ساڵانەى خۆى بڵاوكردەوە لەسەر ریزبەندى دەوڵەتە گەندەڵەكانى جیهان عێراق لەریزى پێشەوەى ئەم ریزبەندیدایە, بەم هۆیەشەوە هەرێمى كوردستان لەبەر ئەوەى بەشێكە لە ووڵاتى عێراق پشكى ئەو گەندەڵیەى بەردەكەوێت, بەڵام كاربەدەستانى حكومەتى هەرێمى كوردستان دەڵین دەبێت كوردستان جیابكرێتەوە لە عێراق و نابێت گەندەڵیەكانى عێراق بەر كوردستان بكەوێت چونكە گەندەڵى لە كوردستان بەو شێوەیە نیە كە لەناو عێراقدا هەیە,
ئەو كێشانە چێن كە راستەوخۆ گەندەڵى دروست دەكەن
نەبوونى دەزگایەك بۆ لێپرسینەوە
لەكوردستان دەزگایەك نیە بۆ لێپرسینەوەى بوونى گەندەڵى و بەرپرسان, هەرچەندە ئێستا سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران دەزگایەى نەزاهەى دروست كردووە بەڵام ئەم دەزگایە نەیتوانیوە لێپرسینەوە لە كارمەندان و گەندەڵكاران بكات بەهۆى ئەوەى رێگریان لیكراوە, بەشێكى نەبوونى لێپرسینەوە هۆكارەكەى دەگەرێتەوە بۆ بوونى فشارى سیاسى وحزبایەتى لە نێو دەزگاكانى حكومەتدا هەروەها لاوزاى ئەداى پەرلەمان لەچاودێریكردنى دەزگاكان بەپێ پێویست و دوور لە چاوپۆشینى حزبایەتى و ململانێ سیاسى , چونكە حزب كاریگەرى تەواوى لەسەر سیستەمى حكومرانى ووڵات هەیە, وەكاراكردنى دەزگاكانى چاودێرى ولێپرسینەوەو دەزگاى چاودێى دارایى كارا بكرێت
نەبوونى داتاى گەندەڵى
نەبوونى داتاى گەندەڵى كە متمانەى تەواوى هەبێت لەبەر دەستى دەزگاكانى چاودێرى و راگەیاندنكاران یەكێكە لەكێشەكانى ئەمرۆى كوردستان, تەنانەت هیچ دەزگایەكى حكومى ئامادە نیە زانیارى تەواو بخاتە بەردەست بۆ ئەوەى بتوانى داتاكانت دەست كەوێت هەروەها یەكێك لە كێشەكان ئەوەیە دەزگاكانى حكومەتیش خۆى ئەو داتایانەى دەست نەكاوێت و پەرلەمانتارانى كوردستانش ڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایان چاو پێنەكوتووە لە سەرۆكایەتى پەرلەمانە, ئەمەش هاوكارێكە بۆ ئەوەى ئەداى پەرلەمان لاواز بكات رۆڵى چاودێرى كردنى نەبێت بەسەر دامودەزگاكانى حكومەت لایەكى تریشەوە ڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایى خاڵى گرنگ وپڕ زانیارى تێدایە لەسەر فەرمانگەكانى حكومەت , ئەوەى مایە گومانە ڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایى لاى بەرپرسى بەشێكى فەرمانگەیەك دەست دەكەوێت بەڵام ئەندامانى پەرلەمان بەئاسانى دەست ناكەوێت, لەبەر شاردنەوەى بەڵگەو دیكۆمێنتەكانى گەندەڵى بەهۆى فشارى سیاسى دەشارێنەوە بۆیە داتاكەن بەئاسانى دەست ناكەون.
دەست نەكەوتنى زانیارى
یەكێك لە كێشەكانى كوردستان ئەمرۆ نەبوونى زانیاریە لە دامودەزگاكانى حكومەت هیچ وەزارەتێك و فەرمانگەیك ئامادە نیە زانیارى تەواو بداتە بە رۆژنامەنوسان و دەزگاكانى نەزاهەى وچاودێرى, ئەگەر بتەوێت بچیتە وەزارەتێك بلێت چەندفەرمانبەرت هەیە ئامادە نیە ژمارەى تەوات پیبدات هەروەها داتا وزانیارى لەسەر جۆرى ئۆتۆمبیل و مووچە بۆیە پێویستە حكومەتى هەرێمى كوردستان و پەرلەمان یاساى پێدانى زانیارى دەربكەت بۆئەوەى رۆژنامەنووسان ورێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى پشت بە زانیارى تەواو ببەستن و ژمارەى ورژێنەر بڵاونەكەنەوە, بوونى زۆرى سكاڵا هۆكارەكەى دەست نەكوتنى زانیارى تەواو ئەگەر ئەم دەزگایە دانراو یاساى بۆ دەرچوو ئەوكات هیچ زانیارێك بڵاو ناكرێتەوە پێش ئەوەى نەگاتە ئەنجام.
بڕیاردان وجێ بەجى كردنى یاسا
بڕیاردان و جێ بەجێ كردنى یاسا كێشەیەكى حكومرانى وسیستەمى بەرێوبەردنى ووڵاتە بۆ رایكردنى ئەرك و كارى هاووڵاتیان هیچ دەزگایەكى حكومەت مافى بڕیاردانى نیە بۆیە دەبێت هاووڵاتى بۆ وەرگرتنى رەزامەندى بگرێتەوە پایتەخت بێتە هەوڵیر ئەمش دەچێتە بوارى رۆتین و بێزاركردنى هاووڵاتى هەروەها جێ بەجێ نەكردنى یاساكان وەك خۆى كاتێك یاسایەك لەپەرلەمان دەردەچێت لایەنى جێ بەجێ كار كە حكومەتە كارە بە یاساكان ناكات و هەمیشە خۆیان بەگەورەتر دەزانن بۆیە ئەرك وبەرپرسیاریەتى دەكەوێت ئەستۆى حكومەت بۆئەوەى پەیرەوى یاسا بكەن و داواكارى گشتیش دەبێت رۆڵى خۆى ببینێت.

رۆڵى داواكارى گشتى
داواكارى گشتى رۆڵى گرنگى لە ژیانى هاووڵاتیاندا هەیە بەوەى هەمیشە بەرنامەكەى لە خزمەت گشتیدادەبێت وە چاودێرى تەواوى دەزگاكانى حكومەت بكات داواكارى گشتى باشترین پارێزەرى گشتى وهاووڵاتیانە بەڵام ئەمرۆ رۆڵى ئەم دەزگایە وەك خۆى گرنگى پێنادرێت و رێگرى لە كارەكانى دەكرێت لە هەر هەوڵ كۆششێكیان بۆجى بەجێ كردنى یاسا رێگرى سیاسى و فشارى حزبایەتیان لەسەرە, وەزارەتى دادیش بۆ خۆى كێشیان بۆ دروست دەكات و زۆرێك لە بریارەكانیان هەڵدەوشێنێتەوە و جێگۆركیان پێدەكات, بۆیە ئێستا لیژنەى داواكارى گشت پرۆژە یاسایەكى خستۆتە بەردەم پەرلەمان بۆئەوەى ببێتە یاسا وئەمان جیا بكرێنەوە لە وەزارەى داد بەڵام تاوەكو ئێستا كارى لەسەر نەكراوە و لەلایەن رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى و حكومەتى هەرێم دوو پرۆژە یاسا چوونەتە پەرلەمان , لە رووداوەكانى 17ى شوبات ورۆژانى دواى داواكارى گشتى رۆڵى هەبوو لەسەرەوەرى یاسا بەڵام فشارە سیاسیەكان رۆڵى ئەم دەزگایە لاواز كردوە و رێگریان لێدەكەن بەوەى كارەكانیان بكەن.
رۆڵى دەزگاى چاودێرى دارایى
دەزگاچاودێرى رۆڵى خۆى هەیە لەدەرخستنى گەندەڵى وشەفافیەت بەهۆى بڵاوكردنەوەى راپۆرتەكانى لەسەر دامودەزگاكانى حكومەت بۆ ناوەندەكانى بریار ولێپرسینەوە بۆ ئەوەى لێپرسینەوە بەسەر ئەو دەزگایانە بكەن, بەڵام وەك ئەوە پێشتر باسمان كرد زۆرێك لە ڕاپۆرتەكانى ئەم دەزگایە لەسەرۆكایەتى پەرلەمانەو ئەندامانى پەرلەمان نەیانبینیوە تاوەكو كارى لەسەر بكەن هەروەها كێشەكانى لیژنەى نەزاهەى پەرلەمان ئەوە بوو ئەوان ئەو ڕاپۆرتانەیان پێ نەگەیشتووە بۆ ئەوەى كارى لەسەر بكەن و چاودێرى ووردى دەزگاكان بكەن ودەست بە لێپرسینەوەخۆیان بكەن لەئەنجامیشدا لیژنەى نەزاهەى پەرلەمان بەشێكى وازیان هینَناو بەشێكى لەلیژنەكە نەمان , ئێستاش پەرلەمانى كوردستان نەیتوانیوە سەرۆك بۆ لیژنەكەى دابنێت , هەروەها چاودێرى دارایى لە نێوان دوو ئیدارەیى تووشى كۆمەڵێك كێشەن كە بەهۆى ململانێ سیاسى وحزبایەتى تووشى بوون وەك ئەوەى چاودێرى دارایى سلێمانى كاراتر و ڕاپۆرتەكانى جێگەى متمانن و ئەوەى هەوڵێر لەژێر هەیمەنى حزبدایە هەموو ڕاپۆرتەكانیان لەژێر كۆنترۆڵى دەزگاكانى حزب دەردەچێت.
دەر ئەنجام
گەندەڵى یەكێكە لە نەخۆشیەكانى ئەمرۆى جیهان زۆر لە ووڵاتان بەدەست ئەم نەخۆشیەوە دەناڵینن نەبوونى شەفافیەت هۆكارێكە بۆ دروستبوونى ئەم نەخۆشیە بۆ دەكرێت لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵبدەن بۆ چارەسەركردنى ئەم كێشە كۆمەڵێك یاسا ورێسا دەربكەن و رچاووى ئەم هۆكارانە بكەن بۆیە پێوستمان بە چارەسەرێكى گونجاو هەیە لەوانە كەمكردنەوەى فشارى سیاسى و هۆشیاركردنەوە ویاساى پێدانى زانیارى و روونكردنەوەى كارو مەرجەكانى ئەندامانى پەرلەمان و ئەر ك بەرپرسیارێتى لە ڕاگەیاندنەكان كە بڵاودەكرێنەوە و كاراكردنى دەزگاكانى چاودێرى ولێپرسینەوە و رۆڵى چاودێرى بەهێزى ئەندامانى پەرلەمان و كاراكردنى چاودێرىدارایى و كاراكردنى داواكارى گشتى و جێ بەجێكردنى یاسا و دامەزراندنى دەستەى نەزاهە. هەروەها پێویستە زانیارێك بڵاونەكرێتەوە تاوەكو دەگەینە ئەنجام.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە