پارتی پشتیوانی لە تاوان و تاوان باران دەکات
Monday, 09/06/2014, 12:00
2062 بینراوە
تاوانی کوشتنی دونیا کۆمەڵگای کوردی بە تەواوی هەژان ، پێش کوژرانی دونیاش کچێك و کورێك کە پورزای یەك بوون بە دەستی برای کچەکە کوژران و دوا بە دوای کوژرانی دونیاش دوو ژنی تر خۆیان کوشت ،، ئەم زنجیرە ترسناکەی کوشتن سەرجەمیان لە ژێر دەسەڵاتی پارتیدا روویان داوە و پارتی بەم کردەوانە شانازی زۆر دەکات ، هەڵبەت تەنها ئەوانەمان بەر چاوکەوتووە کە دڵنیام زۆر لەم ژمارەیە زیاتر توشی کارەساتی لەو شێوەیە بونەتەوە .بەڵام ئەو کارەساتەی بەسەر دونیادا هات هیچ ویجدانێ نییە کە بتوانێ قەبوڵی بکات . ئەوەی بۆتە جێێ پرسیار ئەوەیە ئەم تاوانانە بۆ روودەدەن لە زۆنێکدا کە پارتی دەستی بەسەر هەناسەو هەستەکانی مرۆڤەکانەوە گرتوەو مانیپۆلی سەرجەم کایەکانی ژیانی خەڵکی کردوە .بۆ لەو ناوچانەی پارتی تیا حوکم دارە و یاری بە موقەدەراتی خەڵکەوە دەکات هاوشێوەی ئەو کارەساتانە روو دەدەن وبکەرەکانیش دیار نامێنن یان ،یان کێشەکان نەك لە رێی دادگاوە بەڵکو ژێز بەژێز چارەسەر دەکرێن ،
لەم رۆژانەدا ڤیدیۆیەك بڵاوو بۆتەوە گوایە بکوژی دونیا نامەیەك بۆ رای گشتی دەنێرێ و قسەی خۆی دەکات ، بەڵام زۆر روونە کە بۆی ئامادەکراوە ، بکوژی دونیا بە بێشەرمانە باسی غیرەت وشەرەف دەکات و داوا لە مەلاو ئاین پەروەران دەکات کە پاڵپشتی بن رەوایەتی بدەن بە کارە قێزەوەندەکەی . ئەو تکێستەی کە ئەیخوێندەوە بە زمانی عەرەبی بوو ، وادیار بوو کە ئەوەی بۆی نوسیبۆتەوە رەچاوی رێزمانی عەرەبی کردبوو بەڵام کردەوەکەی خۆی و کردەوەی بکوژی دوونیا زۆر دووربوو لە رێزمانی مرۆڤایەتییەوە ، چونکە فۆنەتیکی عەرەبیەکەی تەواو نەبوو ،وتەکانی شپرزەیی پێوەدیار بوو ،لەگەڵ دەست پێکردنی قسە نوسراوەکانی ناوی مافی مرۆڤ دێنێ کە زۆر پێکەنیناویە ،،کەسێ بۆ خۆی مرۆڤ کوژ بێت و مرۆڤ ئەتك بکات و بەنامرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ جەستەی مرۆڤێكی تر بکات و بەناوی مافی مرۆڤیشەوە لێدوان بدات .بۆ من ئەوەی جێی سەرنج بوو ،بکوژی دونیا لە شوێنێکەوە قسەی دەکرد ، کە دیاربوو پەنا درابێ و لە لایەن لایەنێکی بەهێزەوە پاڵپشتی لێکرابێ ، جا ئەوە لایەنە ئەگەر ماڵی پەرپرسێکی پارتی بێت یان سەرۆك عەشرەتێك بێت لایەنگری پارتی بێت هیچ لە مەسەلەکە ناگۆرێ چونکە لە هەردوو روەوە بە پاڵپشتی پارتی لە دەستی دادگا دوورە ،ئەم کورتە داواکاریەی کە لە ڤیدیۆکەدا پێشکەشی مەلا وعەشایر و خاوەن غیرەتەکانی دەکات ،،ئەوە هەڵ ئەگرێ کە هەڵوەستەی لەسەر بکرێ ،، چونکە ئەو ئەو عەقڵیەتەی نوسینەکەی بۆ ئامادەکردوە هەمان عەقڵیەتە کە پارتی ئەبات بەرێوە و ئەیەوێت دەنگی نارەزایەتی شەقام وبەتایبەتی ژنانی ئازادی خواز کپ بکات و بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی دین وئاین لەناویان بەرێت . ئەیەوێ تاوانباری سەرەکی دەرباز بکات و بە شەرعی کردنی وەك ئەرکێکی دینی پیشانی بدات ، ئەیەوێ هەموو ئەو دەنگانە دەم کوت بکات کە دژی سوکایەتی کردنن بە مرۆڤ و رەوایەتی بە وەحشیەتگەرای و کلتور و عەقڵیەتی چەقبەستووی کۆن نادەن ،، ئەیەوێ ئەو کردە نامرۆڤایانەی کە هەردەم بەرامبەر ژنان دەکرێ لە پەرەسەندندا بێت و رێی لێنەگیرێ ، ئەو هێندە کەم فامە رەوایەتی بە زەواجێکی سەقەت ئەدات بیست ساڵ جیاوازی تەمەنیان هەبێت ، بەڵام رەوایەتی نادات بە دادگایی کردنی مرۆڤ کوشتن ، ئەوە ئەو عەقڵیەتەیە کە پارتی ئەبات بەرێوەو بانگەشەی بۆدەکات و کۆمەڵگای پێ بەنج دەکات .