کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامى ڕونكردنەوەیەك مەكتەبى سیاسى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان

Monday, 18/05/2009, 12:00


بۆ بەڕێزان:
- مەكتەبى سیاسی حزب و لایەنە كوردستانیەكان.
- مەكتەبى سیاسی حزب و لایەنە عیراقیەكان.
- ڕٍێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى.
- كەناڵەكانى ڕاگەیاندن.
- ڕاى گشتى خەڵكى كوردستان.

لە 13/5/2009 ئەو جەماعەتەى كە لەحزب جیابونەتەوە نامەیەكیان ئاراستەى بەڕێزتان كردوە كە دواى ئەوەى قەوانە كۆنەكەیان لێداوەتەوە بە قسەى ئەوان مافى ئەوەمان نیە بەناوى حزبى زەحمەتكێشان بەشداریمان لە لیستى (4) حزبە كوردستانیەكەدا كردوە ،دیارە پێشتریش لەچەند بڵاوكراوەیەكدا ئەو ڕاستیەمان ڕوون كردۆتەوەو ئەوا ئێستا جارێكى تریش لە وەڵامى ئەو ڕونكردنەوەیەى ئەوان بۆ بەڕێزتان ئاماژەى پێدەكەینەوە ، كە حزبى ئێمە لە 11/9/2008 بە ئیمزاى ئەو جەماعەتە خۆشیان بڕیارى بەستنى (6) مین كۆنگرەیدا ، بۆئەوەى ئەگەر كێشەیەك هەبێ لە چوارچێوەى نیزامى و ئوسوڵى خۆى كە كۆنگرەیە چارەسەر بكرێت ، بەڵام بەداخەوە ئەو جەماعەتە لەسەر كۆنگرە نەوەستان و لە هەڵوێستێكى چاوەروان نەكرا و بە شێوەیەكى نایاسایى و بە شێوەى كودەتا ئاسا جیابونەوەى خۆیان لە حزبدا راگەیاند و بۆ ئەمەش وەك هەموو لایەكتان دەیزانن هەرزوو لە جیاتى حكومەت و دەسەڵات لەو كێشەیەدا بێلایەن بن كەچى زۆر بە گەرمى هەموو جۆرە پێشوازى و پشتیوانیەكیان لێكردن و هەرزوو لە پشتى یاساو تەنانەت وەزارەتى دارایش بوددجەكە درا بەوان و دەرگاى دیدارى رەسمى راگەیاندنەكانیان بۆ خستنە سەر پشت و لە بەرامبەر كۆنگرەى (6)ى حزبیش هەر دواى چەند رۆژێك كۆنگرەیەكى قەڵەباڵغیان بۆ سازكردون و نوێنەرایەتى هەردوو حزبیش لە كۆنگرەكەدا رایانگەیاند كە هەر ئەوان زەحمەتكێشانى شەرعین و ئەوان ئێستە گەراونەتەوە سەر رێگاى راست،وەك ئەوەى رێگەى راست تەنها لاى ئەوان بێ و دوركەوتنەوە لەوان و رەخنەگرتن و داواكردن بۆ گۆران و چاكسازى لە بارودۆخى كوردستان تاوانێك بێت كە پێشتر زەحمەتكێشان ئەنجامى دابێ.
دیارە ئەو جەماعەتە كە لەسەر بەستنى كۆنگرەى (6) نەوەستان و وەك كەمینەیەك لە حزب جیابونەوە بە قسەى خۆیان كۆمەڵێك بریاریان دا كە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ پەیرەوى نێوخۆى حزبدا نەدەگونجا و بۆ ئێمەش بەهایەكى تەنزیمى و یاسایى و شەرعیان نەبوو،دواتر كە لە كۆنگرەشدا بەژداریان نەكرد بە پێى پەیرەوى نێوخۆ ئەوان لە دەرەوەوى حزب مانەوە و هیچ پەیوەندیەكیان بە حزبەوە نەما تا بچن كۆنگرە بە ناوى حزبەوە ببەستن و ئێستاش باسى شەرعیەت لەگەڵ ئێمە و خەڵكانى تردا بكەن .
سەبارەت بە قەوارە سیاسیەكەش كە سەرەتا موێادەقەكەى لە لایەن كۆمسیۆنى باڵا بۆ ئێمە گەرایەوە بەڵام دواتر بە هۆى دەستێوەردانێكى دەسەڵات كە پێشتر ئاگادار بووین كۆمسیۆن كە زیاتر نوێنەرى حزبەكانە دراوە بەوان،ئەوەبوو ئێمە دواتر ناچاربووین گۆرانێك لە ناوى قەوارەكەدا بكەین و ئەوجارەیان كۆمسیۆن بە ناوى (حزبى زەحمەتكێشانى سەربەخۆ) مێادەقەكەمان بۆ بكات ، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا بۆ ئەوەى ئەو جەماعەتە كێشە بۆ لیستى چوار حزبەكە دروست نەكەن ئەوە بوو بە قەوارەیەكى تر بە ناوى (ئایندە) بەشداریمان لە لیستى چوار حزبەكەدا كرد دیارە بەشدارى ئێمەش لە لیستى چوار حزبەكە هەر بە ناوى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستانە چونكە ناوى قەوارە سیاسیەكە پەیوەندیەكى بە ناوى حزبەكەوە نیە ، هەروەك كتابى وەزارەتى ناوخۆش كە وەك دەستێوەردانێك بە قازانجى ئەوان دەرچوە ئێستا ئەوان وەك شانامەیەك بە ناو خەڵكیدا دەگێرن لە كاتێكدا ئەم هەڵوێستەى وەزارەتى ناوخۆ هیچ كاریگەریەكى یاسایى لەسەر ناوى حزبەكەى ئێمەوە نیە ، چونكە وەزارەتى ناوخۆ لە جیاتى ئەمە دەیتوانى داوا لە هەردوو لامان بكات كە كێشەى ناوەكەمان بە دادگا یەكلایى بكەینەوە ، ئێستەش دەبێ هەروابێ هەرچەندە دادگاش لە كوردستان لە ژێر كاریگەرى و دەستێوەردانى حزبى دایە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چار نیە هەر دەبێ ئەو كێشەیە لە رێگەى دادگاوە بێت،دیارە لە سەردانمان بۆ بەغدا بۆ لاى سەرۆك مام جەلال و لە سەردانى سەركردەى چوار حزبەكەش لەمرۆژانەدا هەر بۆ لاى سەرۆك مام جەلال و مەكتەبى سیاسى یەكیەتى نیشتیمانى كوردستاندا،لە هەردوو سەردانەكەدا سەرۆك مام جەلال هەر ئەوەى دوپاتكردۆتەوە كە كێشەى ناوەكە بە دادگا یەكلایى بكەینەوە ، لەبەر ئەوە پێویست ناكات ئەو جەماعەتە ئەوەندە لەسەر مەسەلەى ناوەكە برۆن و رۆژانە یەخەى لایەنەسیاسیەكان و كەناڵەكانى راگەیاندن بگرن كە هەر ئەوان زەحمەتكێشانن و نابێ مامەڵەى زەحمەتكێشان لەگەڵ ئێمەدا بكرێت ، چونكە میدیا و كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان و لایەنە سیاسیەكان باش دەزانن كە شەرعیەت و مێژوى حزبى زەحمەتكێشان لاى كێیە و دەشزانن كە ئەو جەماعەتە چۆن و بە چ مەبەستێك وەك جەماعەتەكانى پێشوو پێش هەڵبژاردن بۆ لاوازكردنى رۆڵى زەحمەتكێشانى كوردستان و تێكدانى پرۆژەى (4) حزبە كوردستانیەكە لە زەحمەتكێشان جیاكراونەتەوە .


لەگەڵ ریزدا



15/5/2009
 مەكتەبى سیاسى
سلێمانى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە