کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


د. رۆژ ئەو پیاوە مەزنەیە شایستەى ئەوەیە جێگاى مەسعود بگرێتەوە

Saturday, 30/07/2011, 12:00




دەڵێن كەسێك چووە بۆ واسیتە بۆ ئەوەى لە دیوەخانەكەى هەرێم ناسیارێكى دابمەزرێنێت، كاتێك چووەتە لاى بەرپرسەكە پێى وتوە((تكات لێ دەكەم ئەم كورەم بۆ دابمەزرێنە، كێشەكانى ئەم كورەم بۆ لە كۆڵ بكەرەوە، واى لێ هاتووە هەر خەریك دزى و راوەرووتە، بداتە لاى ماردا كاكى دەبریًت، بەڵام لە حیساباتدا زۆر زیرەكە)) كورەكە كە لە پرسگەكە دادەنیشێت گوێى لەم قسانە دەبێت، كاتێك واسیتەكەر دەردەچێت، كورەكە دەڵێت ((تۆ بۆ بەم شێوەیە باسى منت كرد، واسیتە چۆن وا دەكرێت؟)) واسیتەكەر وەڵامى دەداتەوە((هەى كەر ئەمانە خەڵكى وایان دەوێت، ئەوەتا یەكسەر ئەمرى دامەزراندنتى دەركرد بە ژمێریارى خۆى)).
پاش ئەوەى لەساڵى پار ئەو هەموو گەندەڵیەى رۆژ ئاشكرا كرا، لە جیاتى ئەوەى پارتى روونكردنەوە بۆ خەڵك بدات و قەناعەت بە خەڵك بكات كە ئەوە وا نییە، یان ئەگەر وایە ئیجرائات بكرایە، كەچى ئەو حزبە وەك و تەحەدا پاداشتى كرد گوایە ئەو كابرایە دەست پاكترین كەسە لە هەموو جیهاندا.
ئەوەى راستى بێت بە سەدان خەڵكى دیكە هەیە كە پۆست و پلەو پایەیان لە رۆژ نزمترە بە تایبەت ئەوانەى بەرپرسى و لولو فەوج و .... لە سوپاى عێراقى بە بەرپرسانى پاسەوانە تایبەتییەكانى تاڵەبانیشەوە ئێستا بوونەتە دەوڵەمەنترین كەسەكانى شارەكانى باشوورى كوردستان. ئیتر هەق وایە نووسەران لە جیاتى ئەوەى باسى گەندەڵى ئەم بەرپرسانە بكەن باشتر وایە ئەوەندە بە باشى و پیرۆزى باسیان بكەن دەسەڵاتى بنەماڵە بترسێنن و واى تێ بگەیەنن، كە ئەو بەرپرسانە ناو خەڵكدا ئەوەندە خۆشەویستن لەوە دەچێت لە نزكترین كاتدا جێگاى بنەماڵە بەگرنەوە، ئەوە ئیتر بنەماڵە بێ دوو دڵى دوریان دەخاتەوە، چونكە دەسەڵاتى بنەماڵە لە باشوورى كوردستان بەرژەوەندى خۆى بە هیچ پیرۆزییەك و بەهایەك ناگۆرێتەوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە