کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


به‌یاننامه‌ی ده‌سته‌ی پێشه‌نگ سه‌باره‌ت به‌ په‌سه‌ندکردنی بودجه

Tuesday, 26/06/2012, 12:00




بۆ:
- په‌رله‌مانی کوردستان.
- سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان.
- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
- سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن.
- ڕای گشتی.
وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌رنج و ڕه‌خنانه‌ی له‌ پڕۆژه‌
بودجه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌بوو و به‌بێ ڕه‌چاو کردنی پێشنیاز و تێبینیه‌کانی هاوڵاتیان
و شاره‌زایان و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ، ئه‌م ساڵیش وه‌کو ساڵانی ڕابردوو لیستی
زۆرینه‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵی تێپه‌ڕاند که‌
قووتی هه‌ژارانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ ، به‌ په‌سه‌ند کردنی بودجه‌ ئێمه‌ به‌ته‌واوی
ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ روون بۆوه‌ که‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ئێستادا بۆته‌ شوێنی
شه‌رعییه‌ت دان به‌ حه‌په‌لوش کردن و به‌تاڵان بردنی قووتی خه‌ڵک و په‌رله‌مانتارانی
ده‌سه‌لاتیش وه‌ک ئامرازی شه‌رعییه‌ت دان له‌لایه‌ن دوو حزبه‌ فه‌رمان ره‌واکه‌ی
هه‌رێمه‌وه‌ به‌کارده‌هێنرێن ، بۆیه‌ ئێمه‌
له‌ئه‌‌مڕۆوه‌ ڕایده‌گه‌یەنین که‌ نوێنه‌رانی
ئێمه‌ له‌په‌رله‌مان نین به‌ڵکو نوێنه‌ران
ئێمه‌ له‌سه‌ر شه‌قامن و په‌رله‌مانی ڕاسته‌قینه‌شمان شه‌قامه‌.
له‌ کۆتاییدا پشتگیری خۆمان بۆ (ده‌سته‌ی به‌رگری جه‌ماوه‌ری له‌ بودجه‌)
راده‌گه‌یەنین ، و داوه‌ش له‌ سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌که‌ین
که‌ له‌ ئاست پرسێکی وه‌ها گرنگدا بێده‌نگ نه‌بن و تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ به‌مشێوه‌
شه‌رمه‌زار بکه‌ن.
ده‌سته‌ی پێشه‌نگ
24/6/2012
دەڤەری بیتوێن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە