شه‌هیده زیندوه‌کان، نیشتمانیان تیرۆرکراوه! ئه‌زبه‌نی و سه‌رۆکی به‌ڕێز!..
Thursday, 16/07/2009, 12:00
له پاش سڵاو سوپاسێکی گه‌رم، له کاتی گوشینی ده‌سته‌کانتاندا، به بێ جیاوازی چاوی گه‌وره‌و بچوک و کوڕ و کچ و پیاوان و ژنانی ووڵاته‌که‌م ماچ ده‌که‌م و پیرۆزبایی جه‌ژنی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنتان لێده‌که‌ین، خۆمان به سه‌ربه‌رز و شکۆمه‌ند دێته‌به‌ر چاو، له کاتێکدا هه‌ست به‌و مه‌ودا فراوانه گه‌وره‌یه ده‌که‌ین که له کات و ده‌رفه‌تێکی که‌م و بێ چاوه‌ڕوانیکراوه‌دا، لیستی گــــــــــــــــۆڕان توانیویه‌تی به به‌رنامه‌و ئه‌جنده‌و بیروباوه‌ڕێکی دیموکراسیانه، هه‌وڵ و خه‌باتی ڕۆشنبیری وه‌ک خه‌باتێکی نویی له کوردستانی ژێر ده‌سته‌ی ئه‌قڵی دواکه‌وتویو حیزب و بنامه‌ڵه، هه‌ڵماڵێ،
نه‌ک بۆ ئێمه، به‌ڵکو بۆ ئێوه‌ش ئه‌مڕۆ پڕ ده‌بێت له سه‌روه‌ری له ناو مێژودا، ئه‌م چه‌خماخه‌ی گــــــــــــــۆرانه به ده‌نگ و هێزو بازوی باوه‌ڕێکی نوێ گــــــــــــۆڕان ده‌کات، مێژو به یه‌ک جرکه‌یه،ده‌توانێت هه‌ره‌س به سته‌مکاری و خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی بهێنێت، به‌ڵه‌م به یه‌ک سه‌ده مێژوی مرۆڤایه‌تی و به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ری وشۆڕشی گه‌نجان و لاوان نانوسرێته‌وه،ئه‌مه‌ش له به‌ر پیرۆزی و زیندو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و مێژوه‌ی که خۆی سه‌روه‌ری بۆ نه‌وه‌ی داهاتو تۆمار ده‌کات و هه‌میشه ده‌گوترێت و ده‌نوسرێته‌وه، مێژویه‌ک که گه‌ل ڕایپه‌ڕێنێت و گه‌ل له گه‌ڵی دابێت، مێژویه‌ک که نیشتمانی سته‌م دیده تێدا هاوار بکات و بڵێ به‌ڵێ من گـــــــــــۆڕانم ده‌وێت، و ده‌مه‌وێت وه‌ک مرۆڤ بژیم، نه‌ک وه‌ک کۆیله‌ی حیزب و بنامه‌ڵه، پێویستی به هۆشمه‌ندی و ئه‌قڵی نوێ و پشتیوانی لاوان و گه‌نجانی نیشتمانی خۆیه‌تی،بۆ سه‌رده‌م و سه‌ده‌یه‌کی تر، دا‌نانی به‌ردێکی گه‌وره له سه‌ر بونیادنانی نیشتمانێکی پڕ له سه‌روه‌ری و ئاسوده‌ی بۆ تاک و کۆمه‌ڵگا، له چرۆکردنی دیموکراسیدا، کاری ئێمه‌و ئێوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و که‌مپه‌یه، که له خۆڕا ناویان لێناوه هه‌رێم،هه‌رێمێکی بێ به‌رنامه، بێ حوکمه‌ت، بێ ئاوه‌دانی، بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر به تاک و کوشتن و زیندانی ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاواز، ئه‌و هه‌رێمه‌ی ژن کوشتن تێدا سه‌روه‌رییه، ئه‌نفال کردنه‌وه‌ی ده‌نگی که‌سو کاری ئه‌نفال کراوه‌کان تێدا سه‌روه‌ریه، چاوه‌ڕوانی و خۆشگوزارانی که‌سو کاری قوربانییای چه‌کی کیمایی، له بات دادگای کردنی تاوانبارانی، سه‌فه‌ر کردن و خۆشگوزارانی تاوانباره‌کان لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه خزمه‌ته به گه‌ل و نیشتمان، کوڵه پیاو و گه‌نده‌ڵه پیاو و پیاوی داوێن و پیس و خاوه‌ن ڕابوردوی فایلی ڕه‌ش و پیاوی دۆستی دوژمنانی گه‌ل و چڵکاو خۆری ده‌سه‌ڵاتی دوژمنانمان ئه‌و پیاوانه‌ی ژن ده‌کوژن و ژن داگیر ده‌که‌ن و ژن ده‌که‌ن به که‌ره‌سته‌ی به‌شێک له سیخوڕی و داوێن پیسی و ناوی ژن پیس ده‌که‌ن وه‌ک ناخی خۆیان، چۆن له رویان دێت باسی ڕابردوی خۆیان و شۆڕشی ڕابردویان بکه؟
ئه‌ی هه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ نیه، که چه‌ندان له ئه‌ندامان و لێپسراوان و به‌رپرسه‌گه‌وره‌کانییان خاوه‌ن فایلی قه‌به‌و زه‌خم بون له گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆره‌ی، که گه‌لی سته‌م دیده‌ی کورد چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک له گه‌لیدا ده‌جه‌نگا بۆ وه ده‌ست خستنی ماف و ژیان و ئایینده‌و بونی خۆی؟ ئه‌ی هه‌ر خۆتان نه‌بون پێکه‌وه شه‌ڕی براکوژی تان له شاخه‌وه وه‌ک ده‌ست و دیاری له بات ئازادی و ته‌بایی و پێکه‌وه ژیان و ڕزگاریکردنی تاکی کورد، هێنایه‌وه بۆ کوردستان و ، جارێکی دیکه تاکی کوردتان ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ماڵ و حاڵ کرد؟ ئه‌ی هه‌ر خۆتان نه‌بون فێری ناوچه گه‌ری و مه‌نتیقه گه‌ری و حیز په‌رستی و سیخوڕی و گه‌نده‌ڵی و ژن کوشتن و ژن سوتان و تاک فه‌وتان و نیشتمان هه‌راج کردن و گه‌ل هه‌تک کردن و سامان و سه‌روه‌ت و مێژو که‌له‌پورو فرۆشتن و شه‌ڕه جنێو سوک باسکردن و ناشرین سه‌یرکردن و داخ له دڵ و گیان به تۆڵه سه‌نده‌وه‌وه‌تان چاند له ناو دڵ و گیانی و مێژوی تاکی کردوه،
باسی کام سه‌روه‌ری ده‌که‌ن؟ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له گه‌ل عه‌ره‌بی عروبه‌دا ده‌که‌ن و به سه‌روه‌ی له سه‌ر تاکی کوردی هه‌ژمار ده‌که‌ن؟ یان له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و خێڵه‌کی و بناماڵه‌ی و خۆ به هه‌رزان فرۆشیکردن ، به‌ڕاڵاکردنی فڕۆکه‌وانێک که زیاد له 5000 هاوڵاتی بێ گوناهی شارێکی شیرینی له ووڵاته‌که‌مدا کوشت و زه‌مین و سروشی خاپور کرد! ئه‌و سه‌روه‌ریه ده‌ڵێن؟ پاکانه کردن و پاڕانه‌وه‌و دۆستایه‌تی دێرین له گه‌ڵ به‌رپرسانی پێشوی ڕژێمێکی دیکتاتۆردا، که هه‌وڵی دادگای نه‌کردن و سزادانی نه‌کرێت و به خه‌تمایلی خۆمانی بزانین و ده‌ستی هه‌بێت له کاولکردن و سوتاندن و ئه‌نفالکردن و سڕینه‌وه‌ی بونی گه‌لێک، ئه‌مه خه‌بات و سه‌روه‌ریه؟ یان هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ تورکه ڕه‌گه‌ز په‌رست و که‌مالیسته خوێنخۆره‌کانی ڕوڵه‌ی کورد؟ ئه‌وانه هه‌تا ئێستاش به هاوکاری کردن له لایه‌ن ئێوه‌وه هاوکاری ده‌کرێن بۆ به‌زاندنی خاکی کوردستان و شه‌هید کردنی ڕۆڵه‌ی کورد له چیا سه‌ربه‌رزه‌کانی کوردستان،ئایا هه‌تا ئێستا ته‌ماشایه‌کی وێنه‌یه‌کی خۆتان کردوه کاتێک له قه‌ندیل بونه؟ بیرتان له وه نه‌کردۆته‌وه ئێوه خۆتان بۆچی له قه‌ندیلی سه‌ر بڵند بون و بۆ چ مه‌به‌ستێک خه‌باتان ده‌کرد و بۆچی ڕۆڵه‌ی کوردتان هه‌ڵده‌فریواند، ئه‌گه‌ر ئه‌و کات ئێوه تیرۆریست نه‌بون و تاکی کوردتان به ناوی خه‌بات و شۆڕشگێڕیه‌وه هه‌ڵنه‌فریوانده‌وه، چیتان کردوه له قه‌ندیل و بۆچی قه‌ندیلتان کردوه لانکه‌ی خه‌بات و مه‌نزڵی سه‌روه‌ریتان؟ ئه‌ی باشه ئه‌و ڕۆڵه نه‌به‌رد و گیان له سه‌رده‌ستانه‌ی ئێستا له قه‌ندیلن، ده‌زانن کێن و له کوێوه هاتون و بۆچی له قه‌ندیلن، من دڵنیام که ئێوه هیچ وه‌ڵامێکی ئه‌م پرسیاره‌ی منتان پێنادرێته‌وه! نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی که هێنده گێل بن، نا، له به‌ر ئه‌وه‌ی باش ده‌زانن که وان ئیراده‌ی گه‌لێکیان له پشته که زیاتر له چل میلۆن زیاتره، ئه‌وان نه یه‌ک ده‌کوژن و نه یه‌ک په‌رته‌وازه ده‌که‌ن له سه‌ر پاره‌و کورسی و ده‌سه‌ڵات و ژن! ئه‌وان له قه‌ندیلن له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه بێخه‌م له کوردستان دابنیشن و بخۆن و بخه‌ون و سامانی گه‌ل په‌خشان و ته‌خشان بکه‌ن،
پێم سه‌یره هێنده بێ ئابڕون! به هه‌موو عه‌قڵی خۆتانه‌وه دێن و باسی شه‌هیدان ده‌که‌ن، من به‌ر له هه‌موو شتێک ده‌مه‌وێت بزانم ده‌بێت عه‌قڵی ئێوه هێنده خاڵی بێت یان گه‌ل و کۆمه‌ڵگای کوردیتان لا گیل و گه‌مژه‌یه؟ ده‌نا بڕوام نییه که‌سانێک خۆیان به سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆک و شۆڕشگێڕ‌و خه‌بات که‌رو چی و چیترش بزانێت که‌چی هێنده بێ ماریفه‌ت بێت و له ئێستادا بێت ناوی شه‌هیده‌کان به‌رێت! من پێتان ده‌ڵێم، له شه‌هیده قاره‌مانه‌کان نا، به‌س له شه‌هیده‌کانی تر، کوا چ ڕۆژێک چ کاتێک ئێوه به‌سه‌رتان کردونه‌توه‌و چاوێکتان له که‌س و کار‌و ماڵ و منداڵیان بوبێت،له کاتێکدا لای ئێوه و بیروباوه‌ڕی خۆتان شه‌هید پۆلێن بکرێت به سه‌ر چه‌ند ژماره‌یه‌کدا، ئیدی کوا ئێوه نرخی گیانی قوربانییاتان ده‌گرن، ئه‌وانه‌ی مه‌سینه‌یان بۆ ئێوه هه‌ڵگتبێت ئێستا له ڕیز چواخه‌لیفه‌کانی ڕاشیدینن، ئه‌وانه‌یشی بۆ ڕێبازی و خه‌باتی کوردایاتی گیانی خۆی فیداکردبێت و بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی گیانی به‌خشیبێت، ئه‌وا به قه‌ده‌ری ئیلاهی مردوه، و خوا عافویبکات، ئیدی کام شه‌هید ، ئه‌وانه‌ی که به‌س له بۆنه‌و یاد و ته‌نگاتاویدا ئێوه بیریان ده‌که‌ن و له خه‌وێکی ئارام‌دا ڕایانده‌جڵه‌کێنن، من دڵنیام خوای ئه‌و هه‌موو شه‌هیدانه به تایبه‌تی (شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆ) ئه‌گه‌ر خواش نه‌تان گرێت ئه‌وه گه‌ل و میلله‌ت ئه‌م جاره واتان ده‌گریت و ڕاتان ده‌چڵه‌کێنێت، هه‌تا که‌راج و دیمه‌شق به‌ره‌ڵاتان ناکاته‌وه،
بۆیه باشتر وایه خۆتان له توخنی هه‌ڵچون و ڕقی خه‌ڵکی کوردستان نه‌ده‌ن باشتره، باسی ڕابردوی پڕ له شه‌رمه‌زاری و خیانه‌ت و خۆفرۆشیتان نه‌که‌ن باشتره، باسی ئه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یه نه‌که‌ن که کوردستانی کاول و ئاسه‌واری شه‌ڕی ناوخۆ به جێهێشتوه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوش، باسی شه‌رمه‌زاری و بێئابڕوی به‌رپرس و که‌سه گه‌نده‌ڵ و داوێنپیسه‌کانی ناو حیزبه‌کانتان مه‌که‌ن، که وه‌ک مافیا‌و جه‌رده ده‌ستیان له بیناقاقای ئه‌و خه‌ڵکه خێر له خۆ نه‌دیوه گیرکرتوه هه‌ژده ساڵه، هیچ به‌ڵێن و په‌یمانێکتان ڕاست نیه، میلله‌ت و گه‌ل به بینین و ده‌رکه‌وتنی ئێوه زێده‌تر ڕه‌ق ئه‌ستورتر ده‌بێت، ڕابردی شاخ و شارتان هێنده ڕوناکی تێدا به‌دی ناکرێت هه‌تا جارێکی دیکه متمانه‌تان پێبکه‌ینه‌وه، نه‌وه‌ی نوێ و خه‌ڵکی کوردستان بۆ به‌دیلێک ده‌گه‌ڕێت، هه‌تا به‌ره‌و ئاقارێکی تری داڕزاندن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه نه‌بێته‌وه‌و ده‌ربه‌ده‌رو نۆکه‌ری و غوڵامی نه‌که‌نه‌وه له به‌ر ده‌م دوو بنامه‌ڵه‌دا، هێنده‌تان تاڵانی و فه‌رهودی کردوه، هێنده‌تان زه‌وی نیشتمان قۆرخکردوه، به‌شی ئه‌وه‌نده‌تان ده‌کات نه‌وه‌ی نه‌وه‌ی خیانه‌تکاریتان لێیبخوات وبله‌وه‌ڕێت، ئیدی نیشتمانمان بۆ بگه‌ڕێنه‌وه با بۆ خۆمان نوێنه‌رو په‌رله‌مان و یاسا ده‌بین بکه‌ن دور بێت له ئه‌قڵی خێلاکی دوکه‌وتوی و دۆڕای سیاسه‌تی چه‌وت وهه‌ڵه و مافییایتان، به‌ڵێ سه‌رۆکه‌کانی ووڵات، ئێوه له مێژه نیشتمانتان پڕ کردوه له گه‌نده‌ڵی و نا یاکسانی و نا دادپه‌روه‌ری و، نیشتمانتان تیرۆرکردوه، ماڵێک نه‌ما بۆشه‌هیده‌کانی، کام شه‌هیدی زیندو و کام پێشمه‌رگه‌ی دێرین و کام که‌م ئه‌ندام؟له سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌خلاقی سیاسیانه و دیکتاتۆریانه‌ی ئێوه‌وه، هه‌رچی زیندو هه‌یه له نیشتماندا هه‌ناسه‌ی نیه‌و هه‌موومان له سایه‌و شکۆی دیکتاتۆریانه‌ی ئێوه‌و کوڵه مافیاکانتانه‌وه که‌مئه‌ندام و بێ هیواو بێ ئاسۆین، ئێدی باسی شه‌هیدی نه‌مرو شه‌هیدی زیندو مه‌که‌ن، که نیشتمانتان تیرۆر کردوه،با گه‌ل تڕۆتان نه‌کات،بێده‌نگ بن و هیچ مه‌ڵێن، تکایه هه‌ڵێن، به‌رگه‌ی ڕقی خه‌ڵکی سته‌م دیده‌و داخ له دڵناگرن، خۆتان به‌رپرسیارن له وه‌رگرتنی هه‌ر تۆڵه‌و هه‌قێک و باجێک ئه‌گه‌ر بیر له هه‌ر کارێکی توند‌و تیژ و گێره‌شێوێنیه‌ک بکه‌نه‌وه به‌ر له ده‌رچونی ڕوحی دیکاتۆریانه‌تان ..!!..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست