روونكردنەوەیەك لە محمەدى مالیەوە
Thursday, 25/06/2009, 12:00
گۆڤارى والا پرێس بابەتێكى بڵاو كردبوەوە ناوى منى تێدا بوو منیش لاى خۆمەوە ئەم روونكردنەوەیەم نارد بۆ گۆڤارەكەیان بەڵام بەداخەوە وەك خۆى بڵاویان نەكردەوە بۆیە بە حەقى خۆمى دەزانم كە لە هۆیەكانى دیكەى ڕاگەیاندندا بڵاوى بكەمەوە ،هیوادارم كە سایتى كوردستانپۆست بۆم بڵاو بكاتەوە
وەڵامیك بۆ گۆڤارى واڵا پرێسس
گۆڤارەكەتان لە ژمارە دووى ئەم مانگەدا بابەتێكى بڵاو بە ناونیشانى بەرپرسێكى یەكێتى حەوت مانگ دوو هاوڵاتى لە ماڵەكەى خۆیدا بەند دەكات
دیارە من یەكەم جارە ئە م گۆڤارەى ئێوە ببینم ئەویش برادەرێك ئاگادارى كردمەوە كە لەم بابەتەدا ناوى منیان هێناوە پێم سەیر بوو بۆیە گۆڤارەكەم بۆهات كە بابەتەكەم خوێندەوە بە راستى وەك ئەوەى لە ئاسمانەوە بەرم دەنەوە وابو ، هەقى خۆیشمە چونكە كەسێك بە تاوانێكەوە تاوانبار كرابێت بە مەرجێ لە دوورو نزیكەوە پەیوەندى بە تاوانەوە نەبێت دەبێت چۆن سینارێویەك بێت وكێ ى لە پشتەوە بێت مەبەستى چى بێت لە تاوانباركردنى من ئەمانە كۆمەلێك پرسیارن هەقى خۆمە بە دواى وەڵامەكانیاندا بگەرێم
لە بابەتەكەدا ناوى من بەم شێوەیە هاتووە(سوبحى و رەشە هەڕێنەیى و حەمەى مالیە بەرێوەبەرى ئاسایش، ئێوارەیەك هاتن سوبحى لێپرسراوى حیماییەكانى عوسمانى حاجى محمود پیێ ى وتم تۆ لە بە تۆمەتى كوشتنى دڵشاد دەست بەسەرى)
منیش كەوتمە سۆراعكردنى شێزاد سەعید وەلى كە گوایە ئەم قسەیەى سەرەوەى كردوە بۆ ئەوەى رووبەرووى ببمەوە دواتر لە رێگەى لێرسراوى بە شى رامیارى ئاسایشى گشتیەوە بۆم دەركەوت كە لەلاى ئەوانەى بۆیە رۆژى 10-6-2009چوم بۆ بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى گشتی وەداوام لە لێپرسراوى بەشى رامیارى كرد كە ئەو زیندانیە بانگ بكات و ئەو پرسیارانەى لێبكات كە پێشتر گۆڤارى واڵا پریسس لێ ى كردوە بە ئامادەببونى خۆم كە بە هیچشێوەیەك پێشتریەكترمان نەناسیوە ، كە هاتە ژوورەوە لێپرسراوى بە شى رامیارى پرسیارى لێكرد سە بارەت بەو كێشەیە دەستى كرد بە باسكردنى دواتر پرسیارى لێكرد كێ بوون ئەوانەى تەحیقیقیان ئەكرد لە گەڵتا لەزیندا نە نهێنیەكەدا ، لە وەڵامدا ووتى رەشە هەرێنەیى و سوبحى بوون ، پاشان لێپرسراوى رامیارى ووتى كێ ى تر ووتى ئەوانە(رەشە هەرێنەیى و سوبحى) كە قسەیان دەكرد بە ناوى حەمەى مالیەوە قسەیان دەكرد و دەیانگووت ئەوە حەمەى مالیەى بەرێوەبەرى ئاسایش هات،من نە حمەى مالیە ئەناسم نە چاوم پێیكەوتوە بەڵام من رەشە و سوبحى دەناسم تەنانەت بە دەنگیش، كاتێ ئەم قسانەى دەكرد منیش(حەمەى مالیە)لە ژوورەكەدا دانیشتبوم كە زۆر بەئاسانى بۆ خەڵكى سادەیش دەردەكەوت كە شێرزاد بە هیچ شێوەیەك من ناناسێت وە منیش ئەگەر نەیان گووتایە ئەمە شێرزادە هەرگیز نەمدەناسى وە لە ژیانمدا نەمبینیوە دواتر لێپرسراوى رامیارى ئاماژەى بۆ من كردوو بە شێرزادى ووت ئەم كەسە دەناسى لە وەڵامدا ووتى نەخێر وە بە شێرزادى ووت لە هیچ شوێنێك نەتبینیوە یان دەنگى ناناسى وتى نەخێرنە بەدەنگ و نە بە رەنگ نایناسم، ئەو سا خۆم پێمووت من حمەى مالیەم، ئایا تۆمنت بینیوە یان دەنگى منت بیستوە یان كەسێك لە شێوەى منت بینیوە بێت بۆتەحقیق كردن لە گەڵ تۆ لە زیندانە نهێنیەكەدا ووتى نەخێر ، بەڵام دەنگى رەشەوسوبحى لە هەركوێیەك بێت دەیناسم، پاشان من ووتم كەواتە بۆ وەڵامى پرسارى گۆڤارى واڵا پرێسس دا بە م شێوەیە قسەت نەكردوە ووتى نەخێر هەر هەمان ئەم قسانەم كردوە وە بە واڵا پرێسس یشم ووتوە كە ئەوان بە ناوى حمە مالیەوە قسەیانكردوە ، پاشان بەرێز بەرێوەبەرى ئاسایشى گشتیمان لە م ڕاسیتە ئاگاداركردەوە ،
من ڕووى دەم دەكەمە واڵا پرێسس و ئەوانەشى كە دەرهێنەرى ئەم سینارێویەن وە دەڵێم:
1-من ماوەى یانزە ساڵى كاركردنم لە دەزگاى ئاسایش وەكو بەرێوەبەرى ئاسایشى گەرمیان هەموو هەوڵ و تواناو بەرنامەیەكم لە پێناو نەهَشتنى كارى نایاسایى و ناعەدالەتى و زوڵم و زۆر بوە لە ناو كۆمەڵانى خەڵكى كوردستاندا ، خۆشبەختانە تاوەكو ڕادەیەكى باش بە شێك لە ئاواتەكانم هاتونەتەدى من تەنها خەڵكى گەرمیان دەكەم بە شاهید چونكە ئەوان لە هەمو كەس شارەزاترو باشتر هەڵسو كەوتى لێپرسراو كاربەدەستان دەزانن كە من یەكێك بووم لە كەسانەى لە ناوچەكە كارم كردوە ئایا كارى نایاسایى لە م بابەتە لە من دەوەشێتەوە...
2-من لە دوورو نزیكەوە نە دۆستایەتى و نەبرادەرایەتیم هەبوە لە گەڵ رەشە هەڕێنە یدا وە لە ژیانیدا بۆ یەك جاریش تەلە فونێكى بۆ نەكردووم پێم وایە پانزە ساڵیش دەبێت بە سودفەیش چاوم پێینەكەوتوە، پێشتریش لە ژیانى پێشمەرگایەتیمدا لە دوورەوە ناسیومە.
3-هیچ كەسێك تاوەكو ئێستا نەهاتوەتە لاى ئێمە بۆ سۆراغ كردنى ئەو دوو كەسە و سكاڵا تۆمار كردن تاوە كو وڵامێكیان بدەینەوە هەروەها ئەو تاوانەش لە سنورى دەسەڵاتى ئێمەدا نەكراوە تاوەكو بە دواداچونى بۆبكەین
4-سەبارەت بە شەهید كردنى دڵشادو چەند شەهیدێكى تر ئێمە بە ووردى بەدوادا چوونى خۆمان كردووە لە و پێناەشدا پارەیەكى زۆرمان سەرف كردووە بە ئاگادارى بەرێوەبەرى ئاسایشى گشتى پێشوتا وەكو لە مانگى دووى ئەمساڵدا لە رێگەى ئاسایشى دووزەوە بە هاوكارى ئاسایشى گشتى تاوانبارەكان گیران و دانیان بە تاوانەكەیاندا نا كە هەرچى كارى ئغتیالات هەیە لە و سنورە بە شەهید دڵشادیشەوە ئەان ئەنجامیان داوە پەڕاوى كێشەكەشیان لە یەكەم رۆژەوە دراوەتە دادگا وە كەس و كارى هەموو شەهیدەكانیش سكاڵایان لە سەریان تۆمار كردوە
5-بۆیە من وەكو ئەفسەرێكى ئاسایش بە توندى ئە بوختانە رەتدەكەمەوە بێئاگاى خۆم لە و تاوانە ڕادەگەیەنم وە سكاڵایش لە دادگا تۆمار دەكەم دژ بە گۆڤارى واڵا پرێسس كە بە ئەمانەتەوە را ستى قسە كانى شێرزادیان نەگەیاندووە بە بێ ئەوەى گوێ بدەن بە بنەماكانى ئەخلاقیاتى كارى رۆژنامەوانى و ناوزڕاندنى ئێمە مانان ولە كە دار كردنى دەزگاى ئاسایش بەناهەق كە من بەرێوەبەر بوومە لە وسنورە كە دەبوایە هەر هیچ نەبێت بۆ راستى و دروستى ئەم هەواڵە پرسیارێكشیان لەمن ، یان لێپرسراوى بەشى رامیارى ئاسایشى گشتى،بكردایە پێش ئەوەى بابەتەكە بڵاو بكەنەوە ،لە كۆتایدا هیوا خوازم تاوانبارانى ڕاستەقینەى ڕووداوەكە دەستگیر بكرێن بۆ ئەوەى هەمو راستیەكان ئاشكراببێت
عەمید
محمد كریم ئەمین(حمەى ما لیە)
10-6-2009
http://issuu.com/wala/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست