تەق تەق وكۆمیتەى دۆراوەكان وترسى لیستى گۆڕان.....
Friday, 01/05/2009, 12:00
1506 بینراوە
پاش دوا هەڵبژاردنى (ى . ن . ك) كە بەزەبرى پارە و پێدانى سەدان وەعدى درۆبە ئەندامەكانى خۆیان ودواى دەرنەچوونى كۆمەلێك ئەندامى (ى.ن.ك) بڕیارە كە سبەى ڕێكەوتى 2\5\2009 بەر پرسى ڕێكخستن (ئەرسەلان بایز)سەردانى شارى تەق تەق بكات بە مەبەستى دروست كردنى كۆمیتەیەك بۆ ئەندامە دەرنەچووەكانى هەڵبژاردنى پێشوو (دۆراوەكان) بو ڕازى كردنى دڵى دۆراوەكان تا دەنگ بە لیستى كاك نوشیروان نەدەن .
شایەنى باسە شەوى 30\4\2009 لە كەنارى زى تەق تەق ولە ماڵى (نەوزاد كاكەڕەش) كە پێشرەوى لیستى دۆڕاوەكانى دەكرد لە كاتى هەڵبژاردندا (لیستى كاك كۆسرەت) بەرپرسى ڕێكخستن (ئەرسەلان بایز) و (نەوزاد كاكەڕەش) هەڵساون بە ڕێكەوتن لە سەر ئەوەى كە كۆمیتەیەك دروست بكەن بۆ لیستى دۆڕاوەكان .
لە سەرەتاى دروست بوونى لیستى گۆڕان ،تەنها ناوەكەى كافى بوو بۆئەوەى هەڵبستن بە گۆرانكارى لە بەرپرسەكانى ناوچەكە وتیایدا مودیر ناحیەى ئێستا كە بۆماوەى زیاتر لە پانزە ساڵە لە شارى تەق تەق مودیر ناحیەیە بەناوى (كاكە خان نێرەالدین) و دانانى (فاتح حوسێن) لە جیاتى كاكە خانى مودیر ناحیەى كۆن ، هەروە ها دانانى كوڕى نەوزاد كاكەڕەش بە ناوى (دابان نەوزاد كاكەڕەش) لەپۆستى مودیر ناحیە ى سێكردكان لە جێگاى مودیر ناحیەى كۆن بە ناوى (حاكم عومەر) ، ئەوەى جێگاى باسە كە ئێستا ئەم گۆڕانانە لە دوا قۆناغى جێ بە جێ كردندایە وبڕیارە كە لە ماوەیەكى كورتدا دەست بە كارەكانیان بكەن ...