کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاتوچۆى سلێمانى ئێستا فەنتەڵۆسە ...

Wednesday, 02/12/2009, 12:00


ماوەى دوو مانگە بەڕێوبەرێكى نوێ بۆ هاتوچۆى سلێمانى دانراوە كە عەمید ئاراسە ، عەمید ئاراس پێشتر بۆ ماوەى دە ساڵ بەڕێوبەرى رەگەزنامەى سلێمانى بوو ، پاشتر بۆ ماوەى چوار مانگێك لەلایەن هێرۆ خانەوە كرا بە بەڕێوبەرى پۆلیسى سلێمانى ، ئەوەبوو هەر بەپەلە لابرا لەبەرئەوەى خەریك بوو بەرەفتارە دزێو و ناشرینەكانى ئابرووى هەموو پۆلیسیش بەرێت بۆیە بەدەهۆڵ لێدان دەریانكرد ، ناچار عەمید ئاراس بەهۆى ئەوەى بەحساب گوایا بەڕێوبەرێكى نموونەیى بووە و خەڵاتى بلەى وەرگرتووە ، بۆیە بەسەرى رووت و پێى پەتیەوە رایكردەوە بۆلاى هێرۆ خان و وتى مامۆستا جەلال ئەیەوێ حەیام بەرێ بۆیە لە بەڕێوبەرى پۆلیس دەریكردووم ، هەرچەندە ئەو كاتە لیوا مەریوان فەرمانى بوون بە بەڕێوبەرى هاتوچۆى سلێمانیشى دەرچووبوو كـــــەچى خێرا فەرمانەكەى هەڵوەشێنرایەوە و عەمید ئاراسى فاشیل كرایە شوێنى ، هەرچەندە لیوا مەریوان زۆر زیاتر بۆ ئەو پۆستە شایەنتربوو ، پێشتر كە عەمید فەرەیدوون بەڕێوبەرى هاتوچۆ بوو زۆر جار رەخنەى تووند دەگیرا و دەزگاى هاتوچۆ بە فەنتەڵۆس ناو دەبرا ، راستە كەموكوورتى هەبوو بەڵام بەبەراوورد لەگەڵ ئیستادا عەمید فەرەیدوون بەهەزار ئاو شۆراوەتەوە ، لایەنى كەم عەمید فەرەیدوون دەسەڵاتى ئەوەى هەبوو ئەفسەرێك لەشوێنێكەوە بۆ شوێنێكى تر بگوازێتەوە ، نەك وەك عەمید ئاراس كە سێ نەجمە و داڵێكى كارتۆنى خستۆتە سەرشانى و دەسەڵاتى نیە تاكە یەك مولازم بگوازێتەوە ئەگەر هەزار و یەك كەموكوورتیشى هەبێت ، تەنها خەمى ئەم زاتە پاداشت وەرگرتنە هەموو وەزارەتى ناوخۆ و ئەفسەرەكان شاهیدى ئەوەن كە تەنها لەم دووسێ مانگەى دوایدا نزیكەى یانزە دەفتەر دۆلار خەڵاتكراوە ، سەرەتا عیماد ئەحمەد كە جێگرى سە رۆكى ئەنجوومەنى وەزیران بوو سەیارەیەكى وەنەوشەى 2009 ى بەدیارى دایە كە فرۆشتیەوە بە شەش دەفتەر دۆلار و نیو ، پاشتر لەكاتى بانگەشى هەڵبژاردندا پەنجا گەڵا و دەمانچەیەكى لەپارێزگاوە بەدیارى وەرگرت ، دووهەفتە لەمەوبەریش دلێرى سەى مەجید سەیارەیەكى كامیرى مۆدیل 2009 ى پێشكەش كرد كە نرخەكەى چوار دەفتەر دۆلارە و ئیستا هەر رۆژەو موشتەریەكى ئەهێنێتە سەر ، ئیتر عەمید ئاراس ئەم هەموو نیعمەتە بۆ لەخۆى تێكبدات ، ئەگەر مودیرێكى كارتۆنى بێت و كەسیش هین بەكڵاوى بەپێوێت .

دیارە سەرەتا عەمید ئاراس بەناوى ئەوەوە هاتە دەزگاى هاتوچۆوە كە گوایا چاكسازى دەكات و گۆڕانكارى دەكات و گوایا ئەو ئەفسەرانەى كاریان بۆ لیستى گۆڕان كردووە یان هاوسۆزى لیستى گۆڕانن تەفروتونایان بكات ، بەڵام دیارە عەمید ئاراس كە بە [عەمید جەبان] ناسراوە ئیستا نەك نەیوێرا خۆى لە قەرەى گۆڕانخوازان بدات بەڵكە ئیستا ماستاویشیان بۆ دەكات ، چونكە ئەزانى كێشى گۆڕانخوازان لەناو هاتوچۆدا چەندە .

دیارە ئیستا عەمید ئاراس هێرۆ خانیشى تووشى شۆك و نائومێدى كردووە چونكە بەكەسایەتییە لاواز و بێهەڵوێستەكەى و ترسنۆكیەكەى دارێكى لەناو هاتوچۆدا بۆنەخراوەتە سەر بەردێك بەڵكە تەنها خەریكى فرۆشتنەوەى ژمارەى تابلۆ جوانەكانى ناو هاتوچۆیە لەگەڵ حجزكردنیان بۆ ئاغاكانى وەك ماستاوكردنێك وەك ئەوەى لەئیستاوە ژمارە [6666] ى بۆ سكرتێرەكەى دكتۆر بەرهەم حجزكردووە .

ئەم پاڵەوان و شێرە بەفرینە ترسنۆكە نموونەیەكى زیندووى ئەو چاكسازى و پاكسازییەیە كە لیستى كوردستانى بانگەشە و درۆى شاخدارى بۆ دەكرد ، دەك هـــــــەزار جـــــــار پیرۆزتان بێت !!!!!.
ئەفسەرێكى گۆڕانخواز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە