کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پاراستن له درۆ و چه‌واشه‌کاریه‌کانی ناکه‌وێت!

Monday, 04/11/2013, 12:00

1610 بینراوە






ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە سەر درۆ وچەواشەکردن وترساندنی خەڵکی کوردستان بە گرووپە تیرۆرستەکانەوە. ئەگەر چی ماوەیەکیش بە مالکی دەترساندین. دەزگای پاراستن لە بەیاننامەیەکدا پووچەڵکردنی کارێکی تیرۆرستیمان لە شاری ئاکرێ پێڕادەگەیەنێت وبە دەستگیرکردنی دوو خۆکوژی یەک منداڵ ویەک بەتەمەن، یەک سوری ویەک عیراقی بەڵام هەردووکیان عەرەب ئاگادارمان دەکات.

بە قسەی ئاسایس ئەمە دووەم پووچەڵکردنەوەی کارێکی تیرۆری لەم جۆرەیە دوای تەقینەوەکەی هەولێر کە دەیان کەسیان کردە قوربانی تەنها بۆ هەندێ بەرژەوەندی بچووکی پارتی. ئەویش پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی تەقینەوە بوو لە شاری دهۆک، بەڵام هیچ زانیاری وڤیدیۆ ڕوونکردنەوە ودەهۆڵ کوتانی بەدوودا نەهات. تەنها بۆ ترساندنی خەڵک ودانشتوانی دهۆک بوو.

ئەگەر تەقینەوەکەی هەولێر بەڕاستی پیلان ودەسیسەی پاراستن خۆی نەبووبێت،دەڵێم ئەگەر، خۆ ئەوە شکستێکی گەورەیە بۆ دەزگای پاراستن و زۆرتر بۆ شەخسی مەسرووربەرزانی کە خۆی بە پاڵەوانێکی زۆر گەورە نیشاندەدات، کە لەلوتکەی ئەم دەزگایەدا پاڵیداوەتەوە وجێی خۆی خۆش وقایم کردووە. ئەوە پێمان ڕادەگەیەنێت کە پاراستن قەت هوشیار نییە، کە کوردستان ترسناکە وقەت ئارام نیە.

ئەم سیناریۆ نوێیە یان پەردەپۆشکردنی شکستەکانی پێ مەبەستە کە بەمەش چاک ناکرێتەوە، یان بۆ ئەوەیە بە گوێی خەڵکا بچپێنن کە مەسرووری کوڕی مەسعود چەند زیرەکە وئەویش وەکوو باوکی نیعمەتی خوایە وزەروورەتە بۆ ئەم میللەتە. ئاخر لەمانە باشتر وبەتواناتر کێیە ولە کوێ دەست دەکەوێت؟

ئەوەی خەبەری ئەم شانۆگەرییە بخوێنێتەوە یان ڤیدیۆکەی ببینێت زۆر پرسیاری لەلا دەورووژرێت وخۆی قیتدەکاتەوە. چۆن دوو عەرەب بێ یارمەتی کوردێک دەتوانێت بەرەو ئاسایش بڕوات لە شارێکدا دانشتوانەکەی لە سەدا سەد کورد بێت؟ ئەم پرسیارە زۆر ڕەوایە ولەدوای تەقینەوەکەی هەولێر هاتە ئاراوە.من خۆم چەندەها جار سەردانی شاری ئاکرێم کردووە بەڵام ئێستاشێ لە گەڵدا بێت نازانم ئاسایش لەکوێیە. ئەی کابرا کە پشتوێنی خۆ تەقینەوەی پێبوو چۆن وەکوو مریشکی مەسڵەحە لە ژێر دەستیان دانێشت وخۆی تەسلیم کرد وخۆی نەتەقاندەوە، دیارە ترساوە تەقەی لێبکەن.

دروستکردن وفابریک کردنی دەنگوباسێکی وا نامەیەکە بۆ گەلی کوردستان بە گشتی وئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی لە لایەن بنەماڵەی بەرزانییەوە پێمان دەڵیت ئا تەماشاکەن چەند دوژمنمان زۆرە، بەڵام ئێمە هەین ترستان نەبێت، بۆیە دەبێت ئێوەش ئەوە بزانن وکەم باسی دیموکراسی وگۆڕینی حوکم وگۆڕینی سەرۆک وئازادی ڕا ومافی مرۆڤ بکەن. بڕۆن بۆ خۆتان بخەون.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)