کۆتایی ملھوڕیەت و عەنتەریات
Sunday, 30/06/2013, 12:00
کێ کۆتای بەم عەنتەریاتە دەھێنێ , دبەی ئاو یان شوشە شکاندن ؟
کێ کۆتای بەم ملھوڕیە دەھێنێ , دەنگی میللەت یان ڕەتکردنەوەی چون بۆدەنگدان ؟
کێ کۆتای بەم مافیانە دەھێنێ , ڕاپەرێن یان کۆدەتایەکی سپی ؟
کێ کۆتای بەم ڕاورو ڕوتە دەھێنێ , ئۆپۆزسێۆن یان شەڕو کوشتار ؟
کێ و کێ و کێ ؟
کێ کۆتای بەم ھەمو نایاسایە دەھێنێ , دادگای باڵا یان یاسای پێشێلکراو ؟
کێ کرتای بەم ئەم ھەموو زوڵمە دەوەستێنێ جەللاد یان قوربانیەکان ؟
کێ کۆتای بە ئەم گاڵتەکردنە بە ھەست و سۆزی میللەت دەھێنێ ,
نان بڕاوەکان یان کەم ئەندامانی شەڕەکانی ئەوان ؟
کێ کۆتای بە ئەم ھەموو سوکایەتی کردنە بەدیموکراسیەت و سیاسەت ڕادەگرێت ,
ڕۆحی یاساکانی مۆنتیسکۆ یان تێزەکانی جان لۆک ؟
کێ کۆتای بەم ئەم ھەموو بریارە قەرەقوشانەی پەرلەمانتاری کۆمپانیاکان بوچەڵدەکاتەوە ,
کریکارە دەست زبرەکان یان ئەوانە لەباڵەخانەکانیانەوە ە کەوتنە خوارەو بۆھەمیشە کۆچیان کرد ؟
کێ و کێ و کێ ؟
٢٢ساڵی تەواوە,میللەت ھاوار بۆ خۆشنودی و سەربەستی دەکات , ٢٢ ساڵە ھاوار دەکات بەسە گەندەڵی و ناعەدالەتی , بەسە یەکتر سرینەو دیکتاتۆریەتی , کەچی ھیشتا گوێکانی دەسەڵات ھیچ نابیستێت جگەلەو دەنگانەنەبێت بونەتە مارش و لەزانکۆکانی حیزبدا ئاوازیان بۆدانراوە .
کوردستان لەسایەی خراپ بەرێوەبردن و ستەمکاریو پاوانکردنی بازاڕادا, پربوە لە کائینی بچوک و گەندەڵ, پربوە لە سەرمایەداری دڕوو برسی , پڕبوە لە بێمتمانەی و مڕۆڤی خەسیوو , پربوە لە فەسادی ئەقڵ و ئەقڵ فاسدەکان , خراپ ئەداکردن لەگەمە سیاسیەکاندا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە , کورد تادیت لەبەردەم نەیارەکانیدا بچوک دەبیتەوەو و گیانی شۆڕشگیری و بەرخودان لای گەنجان بەرو خاوبونەوەیەکی ی بەردەوامی پێ ھەڵدەگرێت .
ئیتر کاتی ھاتوە ئەم ھەموو زوڵم و سوکایەتی پێکردنە بوستێنرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست