کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەولێر و یەكێتیەكەی ئێستا

Monday, 14/12/2009, 12:00


مامۆستا بەكری لێپرسراوی مەڵبەندی (3)ی هەولێر دان بەوە دادەنێت كە پاڵێوراوانی یەكێتی بۆ پەرلەمانی بەغدا لاوازن لە رووی كەسایەتی و خۆشەویستیان لە ناو خەڵك، لە كۆبوونەوەی كارگێڕی، پاش ئەوەی كارگێڕانی مەڵبەند گلەییەكی زۆر دەكەن لەوەی كە مەكتەبی سیاسی هیچ حیسابێك بۆ مەڵبەند ناكات و هەموو كارەكانیان بەدەست چەند كەسێكەوەیە كە هەموو دەسەڵاتەكانیان لای خۆیان قۆرخ كردووەو ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە هیچ لەو ناوانە دانەنرێت كە مەڵبەند پێشنیاری كردبوو وەك كاندید بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئایندە لە بەغدا، مامۆستا بەكر وەك پاساو هێنانەوەیەك بۆئەو شكستە گەورەكەی كە چاوەڕێی یەكێتی دەكات ، بە كارگێڕانی مەڵبەندی ووت كە مەكتەب سیاسی هیچ حیسابێك بۆ مەڵبەند ناكات و بڕیارەكان هەر هەمووی فەوقیە و كەسیش ناتوانێ ئەم وەزعە بگۆڕێت، هەروەها ووتبووی كە وەك خۆی سكرتێرو م.س ی ئاگاركردۆتەوە كە چاوەڕێی شكستێكی گەورە بكەن ئەگەر گۆڕانكاری لە ناوەكان نەكرێت، هەروەها گلەیی هەبووە لەسەر چەند ناوێك كە لەسەر حیسابی هەولێر دانراون كە نە هەولێرین و نە ئامادەشن رۆژێك خۆیان بە هەولێری بزانن لەوانە نەرمین عوسمان و فۆاد معسوم.

شایانی باسە كادیرانی هەولێر بێزارن لە دەمووچاوە سوواوەكان، لەم جەولەی هەڵبژاردنەش نامەیەكی زەق بۆ سكرتێر و مەكتەبی سیاسی دەنێرن وەك پەیامێك بۆ پشتگوێ خستنیان.

ئەوەی كە بە زەقی تێبینی دەكرێ كە باڵی كۆسرەت لە ئێستاوە پرۆپاگەندە بۆ فاروق جەمیل دەكەن چونكە خەزووری كوڕێكی كۆسرەتە، فاروق ئەگەر پیاوێكی باشیش بیًت ئەوەندە شانسەی وەرگرتووە كە سەدانجار بەقەد خەباتی خۆیەتی. هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە كە كادیرەكانی هەولێر نهێنی زۆر وورد لەسەر كۆسرەت ئاشكرا بكەن كە پەیوەندی بە راوو ڕووت و كوشتن و تەقینەوەكانی هەولێر هەیە.

كۆسرەت ئەگەر وابزانێ كە كۆسرەتەكەی جارانە لە هەولێر، ئەوا هەڵەیەكی ستراتیجی دەكات و نازانێ كە پەیمانی ئاكار نەبۆتە هۆی ئەوەی كە ئەرسەلان بایز و مەلا بەختیارو سەعدی پیرە ساردبكاتەوە لە پلانەكانیان و تا رادەیەكی زۆریش سەركەوتوو بوونە. هەروەها پارتیش كۆسرەت بە لەمپەرێكی گەورە دەزانێ، بۆیە ئێستا خەریكن لە رێگای جیاوازەوە فەزیحەكانی كۆسرەت ئاشكرا بكەن. گوایە ئێستا لە هەندێك موبایل فەزیحەیەكی كۆسرەت ئامادەكراوەو پێش هەڵبژاردن بەناو خەڵكدا بڵاو دەكرێتەوە بۆ ئەوەی شكست بە یەكێتی بە گشتی و كۆسرەت بە تایبەتی بهێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە