کێکه‌که‌ی باشوور و به‌شه‌که‌ی ئیبراهیم تاتڵیساز
Tuesday, 01/06/2010, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی هه‌ولێر له ئیبراهیم توورک هاتنه‌ده‌ست و بڕیاریاندا بلیتی کۆنسێرته‌که‌ی نه‌کڕن ، ئه‌م توورکه پاره‌په‌رسته هه‌گبه‌ی خۆی پێچایه‌وه و به‌سه‌رشۆری دوور له چاوی میدیاکان شاری هۆلاکۆ به‌زێنی (ئیبراهیم به‌زێنی) جێهێشت . من و ئێوه‌ش وامان خه‌مڵاندبوو که ئه‌م توورک کوری توورکه (وه‌ک خۆی له یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزێۆنیدا ووتی که من کورد نیم و توورک کوری توورکم) چیتر ڕوونه‌کاته‌وه هیچ شارێکی کوردوستانی گه‌وره. به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌ک هه‌نگوینی له دارێکی باخچه‌که‌ی ماڵی خۆیاندا دۆزیبێته‌وه زۆر به ساده‌و ساکارانه له که‌ناڵ چواره‌وه خۆی کرده‌وه به هه‌ولێردا و ئه‌مجاره‌یان به زمانێکی نیوه شکاوه‌وه ده‌ستی کردوه‌وه به پڕۆپاگه‌نده‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌ولێر واته (پڕۆژه‌ی خانووبه‌ره دروستکردن) .
لێره‌دا خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و ههوهلێر به تایبه‌تی ده‌بێت بپرسێت له ده‌سه‌كاتی کوردوستان:
1: دوای ئه‌و سوکایه‌تییه‌ی ئیبراهیم کردی به کورد ، که هه‌موو ده‌زانین کورده , خۆی کرد به تورکی کوڕی توورک ته‌نها له بێزاری و تووڕه‌ی به‌رامبه‌ر حکوومه‌تی کوردوستان و به‌رزی ووشه‌ی کورد.
دووباره وه‌ک ووڵاتێکی بێخاوه‌ن و یاسا‌و ڕێسا ، چۆن هاته‌وه سه‌ر شانۆی بازرگانی بۆ دزی و ڕووتانه‌وه‌ی سامانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به ناوی پڕۆژه‌وه .
2: ئایا ئێوه وه‌ک ده‌سه‌ڵات ، پێداچوونه‌وه بۆ شه‌خسییه‌ت و کوونییهی ئه‌و کومپانیانه ناکه‌ن ، به تایبه‌تی ئه‌م که‌سه هیچ مه‌رجێکی کومپانیای بیناسازی و ئه‌ندازیاری و به‌ڵێنده‌ری تێدا نییه.(ئایا گۆرانبێژ بووه به مقاول).
که‌ی ڕه‌وا بووه کورد ئانفال بکرێت و ماڵ و سهروهتو سامانی به تاڵانی ببرێت و ئێستا ئیبراهیمه‌کان ڕه‌نجیان به‌رن بۆ خۆیان ،به ناوی شار دروست کردن و گوندی فڵان و فیسار.
3: که‌ناڵی چوار گه‌ر شه‌ریک نییه له‌م کومپانییهی (ئیبراهیم توورک) ، چۆن به‌و جۆڕه بووه به مه‌یته‌ری. بۆ کومپانیای کوردی بڕاوه ، سه‌رجه‌م هه‌موو ئه‌م پڕۆژانه له ئاستی ستانداردی جیهانیدا نه بوون.
4: ئایا ده‌زگای وه‌به‌رهێنان نازانێت ، ئه‌و ته‌نده‌رانه‌ی ده‌درێن به‌و جۆره که‌سانه که له ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان دێن خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له هه‌موو ڕووکانهوه، وه ئه‌بێت خاوه‌نی دیبلۆم کار و ناسنامه‌ی بیناسازی(ستافی ئه‌ندازیاری و کارمه‌ندی پڕۆژه به‌ڕێوه بردن و ئالیاتی میکانیکی ...هتد) و پێوانه جیهانییه‌کان له ڕووی دیزاین و ستانداردی جیهانی و خاوه‌نی چه‌نده‌ها کار و پڕۆژه‌ی هاوشێوه و سیوولی ده‌ستی و بڕوای بانکی جیهانی ئه‌ستۆپاکی سیول و ئیفلاس و نه‌بوونی له لیسی ڕه‌شدا نه‌بێت و ڕاکردوو نه‌بێت له ڕووی یاساوه .....هتد. من پێم وانیه له ووڵاتێکی ساخته و فێڵباز و گه‌نده‌ڵی وه‌ک توورکیا ، ئه‌م مه‌رجانه هێنده زه‌حمه‌ت بێت.
5: ده‌زگای وه‌به‌رهێنان بۆ له سلێمانی من خۆم شاهێدم یه‌ک ساڵ کومپانییایهکی کوردی ئینگلیزی ، داوای هه‌مان پڕۆژه‌ی ئیبراهیم و شه‌ریکه‌کانی کرد به‌ڵام دوای خولانه‌وه‌یان به ئاڕاسته‌ی هه‌موو گۆشه‌کان ، وه هێنان و بردنیان ووتیان زه‌ویمان نییه بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه. (ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌کران به شه‌ریک و پیاوانی ده‌سه‌ڵاتداری وه‌ک کومپانیای ئه‌ڵمانی له پشته‌وه نه بوو).
6: ئێوه لێپرسراون به‌رامبه‌ر دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ووڵاته‌که‌مان من دوودڵ نیم که حیزب و سه‌رانی سیاسی شه‌ریکن گه‌ڵ ئه‌م جۆره که‌سه شکاوانه چونکه بۆنی پاره‌یان لێده‌کرێت و ده‌یانکه‌ن به واجیهه‌ی خۆیان بۆ وه‌رگرتن و به‌ده‌ستخستنی ته‌نده‌ره‌کانیان.
7: که‌ناڵی چوار ئه‌بوایه ڕووی نه‌هاتایه ، پڕۆپاگه‌نده بۆ ئه‌م که‌سه ڕسوا و نابووتانه بکات گه‌ر شه‌ریکیان نین. به‌ڕاستی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی نیشتیمان په‌روه‌ری کوردوستان ، دژی ئه‌م ڕێکلامانهن و دژی ئه‌وه‌ستن بۆ ئه‌م که‌سه قێزه‌ونانه ، گه‌ر ئیبراهیم هه‌ڵده‌بژێرن ئه‌وه میلله‌تی کورد ده‌دۆڕێنن ، جا خۆتان حاکم بن...!
8: یه‌ک سه‌ده زیاده سه‌رجه‌م کوردوستان جێنۆساید ده‌کرێت ، وه به تایبه‌تی له لایه‌ن توورکیای ئیبراهیم تاتڵی ناسازه‌وه بۆ یه‌ک ووشه‌مان نه‌بیست له ده‌می ئه‌م به ناو کوردانه‌ی خانوومان بۆ دروست ده‌که‌ن.
من زۆر هیوادارم خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی هه‌ولێر ، هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی خۆیان دووباره بکه‌نه‌وه ، وه‌ک چۆن به‌رامبه‌ر کۆنسێرته‌که‌ی کردیان ، ئه‌م جاره که‌س خانووه‌کانیان نه‌کرن و ئه‌م بازرگانه چاوچنۆکانه ڕسوا به‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست