کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ستگیرکردنی فه‌ره‌یدون ئه‌فسانه‌یه‌

Monday, 26/07/2010, 12:00


ماوه‌یه‌که‌ میدیاکان به‌وه‌ خۆیان مه‌شخوڵ کردووه‌، گوایه‌ فەرەیدون عەبدولقادر (خاوه‌نی ئۆتێل سۆما) بڕیاری ده‌ستگیرکردنی ده‌رچووه‌ له‌ لایه‌ن دادگاوه‌. کاتێک من ئه‌و هه‌واڵانه‌ ئه‌بیستم پێکه‌نینم دێت، چونکه‌ ئه‌زانین که‌ هه‌موو ئەمانە سیناریۆیه‌، ئه‌گه‌ر بێته‌وه‌ بیرمان وابزانم عومه‌ر فه‌تاحیش کاتی خۆی بڕیاری ده‌ستگیرکردنی ده‌رچوو، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک ئێستا هه‌واڵیان بڵاو کرده‌وه‌ گوایه‌ ڕای کردوه‌، بۆ فه‌ره‌ی سۆماش به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌واڵیان بڵاو کردۆته‌وه‌ گوایه‌ له‌ ئێرانه‌.
با من لێره‌ هیچ حیزبێک تاوان بار نه‌که‌م به‌ڵام بڕوا ناکه‌م یه‌کێتی ئاماده‌ بێت هاورێ کانی خۆی به‌ ئاسانی بدات به‌ ده‌سته‌وه‌، سیاسه‌تی یه‌کێتی ئه‌وه‌یه‌ ماوه‌یه‌ک هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاو ئه‌کاته‌وه‌ گوایه‌ ڕای کردووه‌ تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵک له‌ بیری ئه‌چێته‌وه‌ لای خۆی ئه‌ی شارێته‌وه‌ دواتر وه‌ک کاک عوله‌ به‌ ئاشکرا له‌ شاردا ئه‌سوڕێته‌وه‌ پیاو نیه‌ بڵێ له‌ل ئه‌مه‌ هه‌رێمه‌که‌مانه‌ قانون له‌سه‌ر هاوڵاتیان و له‌ ژێر پێی ده‌سه‌ڵاتداراندایه‌ به‌ڵام من لێره‌دا ته‌نها دڵم به‌وه‌ خۆشه‌ که‌ ورده‌ ورده‌ ئه‌و که‌سانه‌ی خوێنی میلله‌تیان ئه‌مژی وا سوک ئه‌بن ئاخۆ بۆ ئه‌م جاره‌ کێ سوک بکرێت به‌س داخه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مانه‌ قازن قاز ته‌ڕ نابن چونکه‌ خۆیان چاک چه‌ور کردووه‌ و مه‌له‌وانێکی چاکیشن له‌ ده‌ریای گه‌نده‌ڵیدا بڕوا ناکه‌م وا زوو نقوم بن.




 

  ‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە