کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


خۆزگە وەزیرى تەندروستى دەهاتى و كۆگاى مەركەزى دەرمانى ڕانیە بۆ بڵاوبوونەوەى نەخۆشیت دەدى ؟

Friday, 27/07/2012, 12:00




پێنج شەمە / 26 / 7 جەنابى وەزیرى تەندروستى جارێكى تر هاتەوە بۆ سنوورى ڕانیەو ناحیەیى حاجیاواو خۆشناوەتى بەسەر كردەوە ، لێرەوە ڕوودەكەمە جەنابیان و دەڵێم خۆزگە دەهاتى بۆ ڕانیەو ئەم كۆگایەت دەبینى ، بۆ ئەوەى جەنابیان ڕوونتر بزانێ لەبەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە و نەخۆشخانەكانى چى دەگوزرەرێ وا بەبەڵگەوە وێنەى كۆگاى مەركەزى دەرمانى ڕانیە دەكەمە دیارى بۆ جەنابیان و خوێنەرانى ئەم سایتە .
ئەم كۆگایەیە 8 مانگ پێش ئێستا نۆژەن كراوەتەوە پارەیەكى خەیاڵى بەناوە سەرفكراوە ، جەنابى وەزیرى تەندروستى ماوەى پێشوو كەهات بردیان تا سەیرى بكات و سوپاس و پێزانینیان بۆ دەربكات ئەم كۆگایە لەناو ناوەندێكى گەورەى تەندروستى وەك نەخۆشخانەى گشتى ڕانیەدایەو هیچ مەرجێكى تەندروستى تێدا نیە لەهەموو شتێك دەچێت تەنها لەكۆگاى هەڵگرتنى دەرمان ناچێت .
لەسەر زۆربەى زۆرى دەرمانەكانى ناو ئەم كۆگایە نووسراوە (پلەى گەرمى شوێنى پاراستنیان دەبێت لە 25 پلەى گەرمى و كەمتریش بێت) كەچى تەنها هەشت سەعات فێنكەرەوە هەیە (سەعات 8 ى بەیانى تا 2 ى دوایى نیوەڕۆ) لەبەر مەترسى شۆرتى كارەبا دەیان كوژێنەوە واتا (ڕۆژانە زیاتر لە 16 سەعات ئەم دەرمان و كەلوپەلە پزیشكیانە لەسەرووى 40 بۆ 50 پلەى گەرمی دانراون) بەڕێوبەرى گشتیش دەڵێ نابێ باسمان بكەن ئێمە چاكسازیمان كردووە دەیەوێت بەقسەى بێ كردار خەڵكى دەروازەى ڕاپەڕین و بیتوێن و پشدەر چەواشە بكات .
لەكاتێكدا دەبێت ناو ئەم كۆگایە ووشك بێت و شێدار نەبێت ئەوەتا خۆتان سەیرى وێنەكەو سەقفى ئەم كۆگایە بكەن شێدارى و نەبوونى مەرجى تەندروستى چى لەو كۆگایە كردووە ؟ ئەوە وێنەكان خۆیان دەدوێن و دەڵێن ئەم بەڕێوبەرە گشتیە شایەنى ئەوەیە بدرێت بەدادگا لەسەر ئەوەى ڕۆژانە دەرمان و مەوادى خراپى ژەهراوى بۆ سەرجەم نەخۆشخانەو مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانى سنوورى پشدەرو بیتوێن لەم كۆگایەوە بەپشتى توێتاو لەبەر تیشكى خۆر دابەش دەكرێ بەناوى چاكسازى و گەڕانەوەى پارە بۆ حكومەتە حزبیە بنەماڵەیەكەى پارتى و یەكێتى ، بۆیە دەڵێم باش باش بزانن (كوردستانپۆست شوێنى هەواڵى ناڕاست و بێ بنەما نیە ، سەكۆى ئاشكرا كردنى دزى و گەندەڵیەكانە بەوێنەو بەڵگەو دیكۆمێنت) .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە