کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاودێری كوردۆساید:له‌ كۆنگره‌ی سۆسیال فۆرمدا پرسی جینۆسایدی هێنایه‌ به‌رباس

Thursday, 08/10/2009, 12:00


له‌ ڕۆژانی 27 و 28 و 29 /ئه‌یلوول‌دا خرۆشاندنێکی نائاسایی ڕووخساری ئامه‌دی پۆشی ، ڕووخسارێک که‌ بۆ یه‌که‌مین جار بوو له‌ هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌ری هه‌ڵدا ، كۆنفرانسه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و ئه‌فریکا........ ئه‌نجام درابوو ، كۆنفرانسی نێو نه‌ته‌وه‌یی"سۆسیال فۆرووم" ،كه‌ كۆنفرانسی ئه‌مساڵ به‌ به‌شداری نزیکه‌ی 200 ڕێکخراوی جیهانی له‌ ده‌یان وڵاتی جیهانییه‌وه‌ به‌شدارییان تێدا کردبوو .
چاودێری کوردۆسایدیش<چاک> یه‌کێک بوو له‌و ڕێکخراوانه‌ی که‌ به‌شداری زۆربه‌ی پانێله‌کانی کرد له‌ هه‌ر سێ ڕۆژه‌که‌دا وه‌ک :-
1- پانێلی هۆکاری ناچاره‌سه‌ری و پڕۆژه‌ی مه‌زنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
2- پانێلی چاپه‌مه‌نی و وه‌شاندن .
3- پانێلی پێڤاژۆی شه‌ڕ و ئاشتی و ڕه‌وشی ژنان .
4- پانێلی میدیای ئه‌لته‌رناتیڤ .
5- پانێلی هاوکاری شاره‌وانیه‌کان .
6- پانێل له‌سه‌ر زیندان و ته‌جرید .
نوێنه‌ری چاودێری كوردۆساید جه‌لال چوارتایی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی چاك به‌هۆی كه‌می كاته‌وه‌ توانی زۆر به‌ كورتی بابه‌تی پرسی جینۆسایدی كورد بوروژێنێت به‌ ئاماده‌بوونی ده‌یان ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جیهانی ، که‌ بریتیبوون له‌ :-
1- به‌ جینۆساید ناسینی ئه‌نفال . له‌ باشووری کوردستاندا زیاتر له‌ 10000(ده‌هه‌زار) فه‌یلی و 8000(هه‌شت هه‌زار) بارزانی و 5000(پێنج هه‌زار) هه‌ڵه‌بجه‌یی کۆمه‌ڵکوژ کراون ، وه‌ له‌ 8 قۆناغی ئه‌نفالدا زیاتر له‌ 182000(سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار) سڤیلی کورد له‌ نێو براون که‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ش سه‌رجه‌م زیاتر له‌ 200000(دووسه‌دهه‌زار) که‌س ده‌کات که‌ ده‌کاته‌ دوو هێنده‌ی دانیشتوانی وڵاتی قه‌ته‌ری ئه‌و کات . ئه‌و کوردانه‌ی که‌ له‌ پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و که‌رکوک و دیاله‌ش مابوونه‌وه‌ یان ناچار به‌ کۆچبه‌رییان ده‌کردن یاخود به‌ زۆر ناسنامه‌که‌یان ده‌گۆڕین بۆ ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی .
ئه‌م تاوانه‌ش هه‌م له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق و هه‌م له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی عێراق و هه‌م له‌لایه‌ن ده‌یان په‌ڕله‌مانتاری ئه‌وروپییه‌وه‌ به‌ جینۆساید ناسراوه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ داخوازم که‌ ئێوه‌ش وه‌کو جینۆساید ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ بناسێنن که‌ دژ به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد پیاده‌کراوه‌ .
2- ئه‌گه‌ر له‌ ڕابردوودا به‌ ناوی قه‌ومی‌یه‌وه‌ ئه‌نفال ده‌کراین ئه‌وا ئیمڕۆش هه‌مان دیارده‌ی ئه‌نفال به‌رده‌وامه‌ به‌ ناوی ئاین و مه‌زهه‌به‌وه‌ که‌ دژ به‌و کوردستانیانه‌ پیاده‌ ده‌کرێت که‌ هێشتا به‌ داگیرکراوی ماونه‌ته‌وه‌ و نه‌خراونه‌ته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی باشووری کوردستان. له‌ لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ به‌ هه‌زاران که‌س له‌ ئێزدی و کاکه‌یی و مه‌سیحیه‌کان(کریستیان) کۆکوژ کراون و به‌ ده‌یان که‌نیسه‌ و په‌رستگاشیان ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ و به‌ ده‌یان هه‌زاری دیکه‌شیان لێ ده‌ربه‌ده‌ر کراوه‌ . له‌به‌رئه‌وه‌ داواکارم که‌ ژیان و ئاسایشی که‌مه‌ ئاینییه‌کان دابینبکرێت ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌26-9-2009 له‌ شاری دوسلدۆرف چاك به‌شداری ئه‌نجومه‌نی ئاشتی ئه‌وروپاشی كرد.
چاودێری كوردۆساید
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
[email protected]
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە