کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كورد سەركردەی هەبوە ؟

Wednesday, 23/07/2014, 12:00

2483 بینراوە




ئەبیستین.. هەندێك كەس گلەیی لە بەختی كورد ئەكات .. بۆ كورد وەك میللەتانی تر دەوڵەتی نیە ؟!!..بۆ بە درێژایی مێژو لە هیچ سەردەمێك دا بۆ ماوەیەكی كەمیش , كیانێكی سەربەخۆی نەبوە ؟!!..ڕاستە ناو بەناو لەم لا و لەو لا ...ئیمارەت و میرنشینی بچوكیان هەبوە ..بەڵام ئەمە لە ئاست میللەتانی تردا زۆر كەمە ...ئەبینین تەنیا لە ڕۆژ هەڵات دا , عەرەب و تورك سەدان ساڵ ..خەلافەت و دەوڵەتی گەورەیان هەبوە ..هەمو باكوری ئەفریقا و بەشێكی زۆری ئاسیایان لە ژێر دەست دا بوە ..فارسەكان هەمان شت ..سەدان و بگرە هەزاران ساڵە ئیمپراتۆر و شاهەنشاهیان هەبوە ...
هۆی ئەمە چیە ؟! ئایا شانس و ناوچاوی كورد نایكات وەك هەندێ كەس ئەڵێن ...یا دۆست و پشت و پەنای نەبوە ؟! یا خۆی میللەتێكی بێ توانایە ؟! ..یا سەركردەیەكی بە توانای نەبوە ؟!
ڕاستە لە سەردەمانی زۆر كۆن دا ..سۆمەریەكان و میدەكان , كورد بون دەسەڵاتیان هەبوە (هەر وەها هیتی و گۆتی و..) , شارستانیەتێكی زۆر گەورەشیان هەبوە ..كە كۆنترین و یەكەم شارستانی مرۆڤایەتیە ...لە مێژوی مرۆڤایەتی دا یەكەم جار سۆمەریەكان فێری كشت و كاڵ بون ...فێری درومان بون ..یەكەم دەرزی لە مێژوی مرۆڤ دا لە ناوچەى چەمچەماڵ دۆزراوەتەوە ...سۆمەریەكان بە كاریان هێناوە ..یەكەم نەتەوە بون , نیشتەجێ بون و فێری خانو دروست كردن بون ....(سەیری كتێبی كورد كێ یە بكە) ......
لە دوای مێژوى كۆنەوە , واتە دوای نەمانی دەسەڵاتی مادەكان و دروست بونی دەوڵەتی هەخامەنشیەكان..(یەكەم دەسەڵاتی شاهەنشاهی فارس) , كورد دەوڵەتی گەورەی نەبوە ..هەرچەند (كەریم خانی زەند) كورد بو ,ماوەیەك دەسەڵاتی بە سەر تەواوی ئێران دا هەبو ...لەو ماوەیەدا پایتەختی لە (شیراز) بو , كە ناوەندی پارێزگای فارسە لە ئێران دا , .. ئەكەوێتە خواروی ئەو وڵاتەوە .. هەروەها (سەلاحەدینی ئەیوبی ) سەركردەیەكی مەزن و دیارە ,نەك تەنیا لە مێژوى ئیسلام دا , بەڵكو لە مێژوی ئەوروپاو جیهانیش دا ,...بەڵام ئەم دو سەركردە یە , وەك سەركردەی نەتەوەیی كاریان نەكردوە .. (سەلاحەدین) وەك سەركردەیەكی ئیسلام و (كەریم خانی زەند) وەك سەركردەیەكی ئێرانی ..بۆیە دەسەڵاتی ئەم دو سەركردە مەزنە بە دەسەڵاتی دەوڵەتی كوردی دانانرێت ...
لە 2500 ساڵ لەمەوبەر ەوە , فارسەكان لەسەر دەستی (كورش) ی گەورە (دامەزرێنەری دەوڵەتی هەخامەنشیەكان) یەكەم ئیمپراتۆریان دروست كرد ...پانتاییەكی فراوانیان لە ڕۆژهەڵات , بە دەستەوە بوە ...لەسەر دەمی كورش دا دەسەڵاتیان بەسەر سەروی كیشوەری ئەفریقا داهەبو (میسر و لیبیا و جەزائیری ئێستا) لە سەریشەوە تا یۆنان و مەكدۆنیا یان لە ژێر دەست دا بوو ...لەو سەردەمەدا (ئەسكەندەری مەكدۆنی) مناڵ بو ...(ئەرەستۆ) مامۆستای (ئەسكەندەر) بو ..ڕۆژێك بە ئەسكەندەر ئەڵێ : (ئەسكەندەر زۆر لە مێژە لە ژێر دەسەڵاتی فارس داین , كە بوى بە ئەمیر , هەوڵ بدە, ڕزگارمان كە) ....كاتێك ئەسكەندەر گەورە بو , سەركردەیەكی زۆر بە توانا بو ..لە سەردەمی ئەودا ...(داریوش) شای ئێران بوو ...تەنیا لەبەر ئەوەی (داریوش) وەك (كورش) و (ئەسكەندەر) بە توانا نەبو ..لە یەكەم شەڕدا لە دەشتی هەولێر سوپاكانیان ڕوبەڕوی یەك بونەوە ...(ئەسكەندەر) بە سوپایەكی چل هەزار (40000) كەسیەوە ..بە زیرەكی و ئیرادەی بە هێزیەوە , توانی سوپای داریوش تێك بشكێنێ كە دوسەد هەزار (200000) سەرباز بون ....
لێرەدا دەوری سەركردە دەر ئەكەوێ ..تەنیا سەركردە بە تواناكان توانیویانە , دەوڵەتی گەورە و ئیمپراتۆرەكان دروست بكەن ..لە سەر دەمی سەركردە لاوازەكان دا دەوڵەت و ئیمپراتۆرەكان لە ناو چون ..وەگەر نا ..بۆ لە سەردەمی (كورش) دا ئیمپڕاتۆری فارس هەمو سەروی ئافریقا و ئاسیای ناوەڕاست و , تا (یۆنان) ی لە ژێر دەست دا بوو ...لەبەر ئەوەی (كورش) كەسێكی بە توانا و لێهاتو بو ..بەڵام باوكی (ئەسكەندەر)..كەسێكی لاواز و بەد مەست و بێ توانا بو , هەر خەریكی ڕابواردن و بەرەڵایی بو ..وڵاتەكەی لە ژێر دەستی نەتەوەیەكی تردا بو ..هەر وەها سەركردەكانی تری ناوچەكەش ..بەڵام لە سەردەمی (داریوش) دا پێچەوانە بوەوە ..داریوش كەسێكی بێ توانا بو بە بەراورد لەگەڵ (ئەسكەندەر) , (ئەسكەندەر) كەسێكی مەزن و بێ هاوتا بو ..وەگەر نا هەردو میللەتی (ئێران) و (مەكدۆنیا) هەر هەمان میللەت بون ...لە ماوەیەكی كەم دا نەگۆڕاون .. سوپاكەی (ئەسكەندەر) , پاش داگیر كردنی ئاسیا لە هەمو میللەتانی ئێران و ئاسیا و یۆنانی تێدا بوو ......ئەوە سەركردەكانن ئەگۆڕێن ...لەسەردەمی مەزنەكان دا , ئیمپڕاتۆرەكان دروست ئەبن ..(وەك وتم) لە سەردەمی لاوازەكانیش دا لە ناو ئەچن ..كورد سەركردەی مەزنی نەبوە تا ئێستا ...جگە لەو دوانەی باسمان كردن ...
, بۆیە نەیتوانیوە دوای مادەكان دەوڵەتێك دروست بكات ..نمونەی مێژویی زۆرە ئەم بۆ چونە ئەسەلمێنێ .... (600) ساڵ لەمەوپێش , (ئۆزبەگستان) میرنشینێكی بچوك و نەناسراو بو .. كە (تەیموری لەنگ) گەورە بو , بوە سەربازێك لە هێزە دوسەد كەسیەكەی میر نشینەكەدا ...بە زیرەكی و ئازایەتی و ئیرادەی خۆی توانی بێتە فەرماندەی هێزەكە ...بەوەوە نەوەستا , وردە وردە دەستی بەسەر ئۆزبەگستان و پاشان كەنارەكانی دەریای قەزوین و پاشان ئێران و , تا هەمو ئاسیای داگیر كرد ..هەمو سەروەت و سامانی شارە گەورەكانی وەك (بەغدا) و (دیمەشق) و (ئەسفەهان) ...ی بردەوە بۆ (سەمەرقەند) ...
ئەمانە سەلمێنەری ئەوەن ..تەنیا سەركردەكان دەوریان هەبوە لە دروست كردنی دەوڵەتەكان دا ..میللەت كەرەسەى خاو بوە بە دەست سەركردەوە ..بە هەڵەیەكی سەركردەیەك میللەتێك لە ناو ئەچێ ...بە پلانی زیرەكانەی سەركردەیەكیش , وڵاتێك داگیر ئەكرێت ..دەوڵەتێك دروست ئەبێت ..پلانی زیرەكانەی (ئەسكەندەر) و بێ توانایی (دارا ) نەبوایە ..سوپای دارا , پێنج هێندی سوپای (ئەسكەندەر) بو.. چۆن تێك ئەشكا ؟!! ..
گەر بە وردی سەیری ژیانی (جەنگیز خان) بكەین ..چۆن بە زیرەكی و ئازایەتی و ئیرادەی خۆی ..بەسەر ئەو هەمو كێشەو تەنگ و چەڵەمەیەدا سەركەوتوە ..گەر بچوكترین هەڵەی بكردایە ..(لە مناڵیش دا) .. نەئەبوە (جەنگیز خان) و ئیمپراتۆری مە غۆلیش دروست نەئەبو ..مەغۆلەكان پیًَش ئەو ... تیرە و هۆزی دابڕا وو پەرش و بڵاو بون ..فێری كشت و كاڵ و خانو دروست كردنیش نەبوبون ..لە چادر دا ئەژیان و ئاژەڵیان بە خێو ئەكرد ...قارەمانێتی و زیرەكیی (جەنگیز خان) بو, كۆی كردنەوە و سوپایەكی یەكگرتوی لێ دروست كردن ,بێ گومان بە هەوڵ و تێكۆشانێكی سەخت و بە ماوەیەكی زۆر .. بەرە بەرە هەمو ئاسیای داگیر كرد ..(میللەت كەرەسەی خاوە بە دەست سەركردەوە ..سەركردەی بە توانا سەركەوتنی لێ دروست ئەكات ..سەركردەی بێ تواناش شكست .. میللەت هیچ گوناهی نیە) ..میللەتان هەر هەبون ..كاتێ سەركردەی مەزن پەیدا ئەبێت ..دەوڵەتان پەیدا ئەبن ..كە سەركردەی مەزن نامێنێت دەوڵەتان لە ناو ئەچن ..میللەتان هەر ئەمێنن ...
لە سەردەمی (هارون الرشید) دا ...كە خەلیفەیەكی عەباسیەكان بو ..سی (30) ساڵ حوكمی كرد ..پێیان ئەوت سەردەمی زێڕین ..لەو كاتەدا وڵات گەشەی كرد و باری ئابوری خەڵك باش بو ...ئاسایش و ئاسودەیی بەر قەرار بوو.....بەڵام لە سەردەمی خەلیفەیەكی تردا دەوڵەتی عەباسی ڕوخا ..بێگومان بە هۆی بێ توانایی و گەندەلێ خەلیفەوە بوە ...وەگەرنا میللەت هەر ئەو میللەتە بون ...لە هەمو سەردەمەكان دا ....
ڕاستە سەركردەی دڵسۆز و خۆبەختكەرمان هەبوە ..وەك (قازی محمد) بە نمونە ...بەڵام هەمو سیفاتەكانی سەركردەیان تیا نەبوە ..لە ئازایەتی و زیرەكی و ئیرادەی بە هێز ..دەورو پشتیان توانیویانە بە ئاسانی فریویان بەن ..
باشتر وایە دان بە خاڵە لاوازەكانمان دا بنێین ..بۆ ئەوەی خۆمان بناسین ..هۆی شكست و ژێر دەستەییمان بزانین ...ئەو كاتە ئەتوانین ڕێگای چارە بدۆزینەوە ..نەك هەمو شكستەكانمان بخەینە ملی دوژمنەكان ..دوژمن دوژمنە ..هەمو ئەو سەركردە مەزنانەی باسم كردن دوژمنی زۆریان هەبوە ...تەنانەت لە ناو خێزانەكانی خۆشیان دا دوژمنیان هەبوە ...بەسەر هەمو دوژمن و تەنگ و چەڵەمەكان دا سەركەوتون ..جا ئەگەر سەر كەوتو نەبونایە , پێیان نەئەوتن سەركردەی مەزن ..ئەگەر سەركردایەتی ئاسان بوایە ...ژمارەی سەركردە مەزنەكان لە هەمو مێژوی مرۆڤایەتی دا هێندە كەم نەئەبون ..(بە پەنجەی دەست ئەژمێررێن) ...
ئەم باسەی كردمان بۆ ئێستا و وڵاتە ڕۆژئاواییەكان ناشَێت ... ئێستا لە دەوڵەتی تازەدا , سەركردە ڕۆڵێكی وای نیە ...دەوڵەت بە موئەسەسات كراوە ...سەركردە بگۆڕێت سیستمی سیاسی ناگۆڕێت ....سەركۆمارەكانی ئەمریكا ئەگۆڕێن ..سیاسەتی گشتی ئەمریكا ناگۆڕێت ..تەنیا لە هەندێ تاكتیكی كاتی دا, جیاوازیان ڕەنگە هەبێت ..هەموی یەك ئامانجیان هەیە .....سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هەر كەسێك بێت ...ئەو وڵاتە هەر وەك خۆی ئەمێنێتەوە ...هەمان سیاسەت پیادە ئەكات ..
تا ئێستا كورد حاڵی ئاوا بوە ...بەڵام ئێستا هەست ئەكرێت, بەرەو ئەوە ئەچین ..ئەو سەركردە مێژوییەی , بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا پێی ئەڵێن ..سەركردەی پێویست ..(قائد الچرورە ).پەیدا بێت ..بە تایبەت ئێستا ..باس و خواسی دروست بونی دەوڵەتی كوردی لە ئارادایە ..لە سەر دەستی هەر سیاسەت مەدارێكی كورد دا ,ئەو دەوڵەتە دروست بێت .. ئەوا ئەو سیاسەت مەدارە ئەبێتە (سەركردەی مەزن ) ....





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)