بادانه‌وه بۆلای گۆڕان یان سۆز‌و دۆستی بۆ نه‌وشیروان
Sunday, 03/06/2012, 12:00
جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌کێکه له وسیاسیانه‌ی که بڕوای به عه‌قڵی جه‌ماعی نیه‌و هه‌ربڕیاروکارێکی سیاسی بیه‌وێت ئه‌نجامی بدات بێ دودڵی و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که‌ی ئه‌نجامی ده‌دات. هه‌رئه‌و بڕیاره تاکڕه‌وانه‌ی خۆی یه‌کێتی گه‌یاندۆته لێواری مه‌رگ وتوشی چه‌ندین قه‌یرانی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی ستراتیژی کردوه‌وبه‌ده‌یان خه‌ڵکی شاره‌زای بواری سیاسی وچه‌ندین کۆنفرانس و کۆنگره ناکه‌وێته وه سه‌رسکه‌ی خۆی.
تاڵه‌بانی نه‌خۆشی گه‌وره‌یی هه‌یه واته نه‌خۆشی (دا‌و العڤمە) به‌مانای ئه‌وه‌ی که قه‌بوڵ ناکات که‌س قسه له‌قسه‌یدا بکات وخاوه‌ن بڕیار بێت جگه له‌خۆی. هه‌رئه‌و نه‌خۆشی خۆشه‌ویستی ده‌سه‌ڵاته وای لێ کردووه که‌وا 37 ساڵه سکرتێری حیزبه‌که‌یه‌تی و نایه‌وێت که‌وا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و حیزبه به یه‌کێك له هاوه‌ڵه‌کانی خۆی بسپێرێت.
ئه‌گه‌ر بێینه‌وه سه‌رسه‌ردێڕی بابه‌ته‌که‌مان له‌سه‌ردیداره ته‌له‌فزیۆنیه‌که‌ی ئه‌م دوایی یه‌ی تاڵه‌بانی به بۆنه‌ی یادی 37 ساڵه‌ی دامه‌رزاندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و باس کردنی هه‌ندێك یاده‌وه‌ری مێژووی له‌سه‌ر سه‌ره‌تای دروست کردنی یه‌کێتی و ڕۆڵی خۆی و هاوه‌ڵه‌کانی له دامه‌رزاندنیدا .
له‌و دیداره‌دا تاڵه‌بانی زیاتر له ده‌جار ناوی نه‌وشیروان مسته‌فای هێناو سوپاسی کرد به‌پێ ی بۆچونی چاودێرانی سیاسی ئه‌م ناوهێنانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاو سوپاس کردنی شتێکی هه‌روا به‌ڕێککه‌وت و بێ ئه‌مانج نه‌بووه یاخود سۆز‌و دۆستایه‌تی بۆ نه‌وشیروان نه‌بووه به‌ڵکو مه‌رامی سیاسی له پشته‌وه یه.
هه‌موو مرۆڤێکی سیاسی ده‌زانێت عێراق به قه‌یرانێکی سیاسی قوڵدا تێ ده‌په‌ڕێت و کوردستانیش جگه له‌وه‌ی که خۆی لێوان لێوه له قه‌یرانی سیاسی وتابینه قاقه‌ی له‌گه‌نده‌ڵیدا چه‌قیوه ده‌یان کێشه هه‌ڵپه سێردراویشی له گه‌ڵ عێراقیشدا هه‌یه.
تاڵه‌بانی له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک کۆماریه‌که‌یدا جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هیچ شتێکی تری به‌لاوه مه‌به‌ست نیه. تاڵه‌بانی له‌یه‌ك کاتدا ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێك په‌ت یاری بکات که‌وا پێ ناچێت بتوانێت و بۆی بچێته سه‌ر.
له قه‌یرانه‌کانی عێراق وبه‌تایبه‌تی له قه‌یرانی تاریق هاشمیدا کێشه‌کان وا قوڵ و فره جه‌مسه‌ر بون تاڵه‌بانی هه‌روا به‌ئاسانی ناتوانێت وه‌کو جاران داره‌که له‌ناوه‌ڕاستدا بگرێت و یاری به‌عه‌قڵی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق وکوردستان بکات چونکه ئه‌مجاره‌یان ته‌نها عێراق نیه‌و به‌ڵکو یاریکه‌ری ناوچه‌ییش هاتوونه‌ته ناو قه‌یرانه‌که‌وه‌و کوتله‌کان فراوان بوون سعودیه‌و قه‌ته‌رو تورکیا‌و ئێران وئه‌مه‌ریکا به دووجه‌مسه‌ری دژ به‌یه‌ك له قه‌یرانه‌کانی عێراقه‌وه تێوه گلاون .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه ئه‌وه‌یه که‌وا تاڵه‌بانی سه‌ر به‌جه‌مسه‌ری ئێران وشیعه‌کانه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه که‌وا متمانه له مالیکی بسه‌نرێته‌وه هه‌رچی پارتیشه سه‌ر به‌جه‌مسه‌ری تورکیا‌و سوننه‌یه و کار بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌مالیکی ده‌کات.
ئاڵۆزی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی عێراق تاڵه‌بانی به‌ته‌واوی شپرزه کردووه چونکه چیتر ناتوانێت ببێته سه‌مام الئه‌مانی (ێمام الامانی عێراق بێت) بۆیه تاڵه‌بانی ده‌بێت ئیتر به‌و ڕیککه‌وتنه ستراتیژیه‌دا بچێته‌وه که له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کورسیه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پارتیدا ئه‌نجامی دابوو چونکه ئیتر ناتوانێت ڕه‌جه‌بی مه‌سعود بارازنی بێت هه‌رچی ئه‌و بڵێت ئه‌م بڵێت ئم، بۆیه پێ ده‌چێت ئه‌م سوپاس و مه‌دح و سه‌نایه‌ی سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م هه‌ل و مه‌رجه پڕ قه‌یران و ئاڵۆزه‌دا په‌یامێک بێت بۆ سه‌رۆکی پارتی که‌وا بزانێت به‌دیلی تر هه‌یه بۆ په‌یمانی ستراتیژی و ئیتر ناچێته‌ژێر فشاره‌کانی ئه‌وان. هه‌روه‌ها ئه‌مه سه‌ره‌تای زه‌مینه سازیه‌ك بێت بۆ نزیک بوونه‌وه له‌گۆڕان و ته‌ڵاقدانی پارتی .
به‌پێ ی لێدوانه‌کانی فۆاد مه‌عێوم و ئازاد جوندیانی یه‌کێتی نه‌خۆشه‌و له‌قه‌یرانێکی قوڵدایه هه‌ربۆیه زیاتر له هه‌موو کاتێک پێویستی به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه ته‌نها چاره‌سه‌رێکی یه‌کجاره‌کیش بۆ یه‌کێتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی ستراتیژیه له‌گه‌ڵ پارتی و نزیك بوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا.
هاوپه‌یمانی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ پارتیدا وه‌کو زه‌واجی ناچاری وایه هیچ عه‌قڵیه‌تێکی یه‌کێتی له پارتی نه‌ده‌چوو له‌ڕووی جه‌ماوه‌ریشه‌وه جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی خه‌ڵکانی خاوێن و خاوه‌ن خه‌بات و کوردایه‌تی بوون به‌لام جه‌ماوه‌ری پارتی پاشماوه‌کانی به‌س بوون له جاش و موسته‌شارو ئیستخبارات . به‌ڵام تاڵه‌بانی ته‌نها له‌به‌ر کورسی سه‌رۆک کۆماریه‌که‌ی خۆی یه‌کێتی کرده قوربانیی په‌یمانی ستراتیژی له‌گه‌ڵ پارتیدا.
بۆیه پێ ده‌چێت تاڵه‌بانی ئیتر نه‌توانێت درێژه به‌و هاوپه‌یمانێتی یه بدات له‌گه‌ل پارتیدا و ئه‌م نزیك بوونه‌وه‌یه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یامێك بێت بۆ سه‌رۆکی پارتی و زه‌مینه سازیه‌کیش بێت بۆ هاوپه‌یمانی کردن له‌گه‌ڵ گۆڕاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست