کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاسایشی پارتی ڕفاندبوونی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

Saturday, 29/09/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 6 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هۆبه‌ی سیاسی ئاسایشی گشتی به ‌كوردستانپۆستی راگه‌یاند" كه دوێنێ كاتژمێر 9ی به‌یانی ژماره‌یكی زۆر له‌كه‌سوكار و دایك و هاوسه‌ر و خوشكی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ‌له‌لاین دژه‌تیرۆری پارتییه‌وه‌ رفێنرابوون، وه‌ك ده‌نگیكی ناره‌زایی و توره‌یی خۆپیشاندانیان بۆ به‌رده‌م ئاسایشی گشتی پارتی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام دا.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ بریاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسیشی هه‌رێم له‌ماوه‌ی 50 رۆژدا زیاتر له‌26 گه‌نج و لاوی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ده‌ستگیر كراون به‌تۆمه‌تی تیرۆرسته‌وه‌!
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه، ‌كه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌2 كاتژمێر كه‌سوكاری ڕفێنراوه‌كان شه‌قامی شه‌ست مه‌تری به‌رده‌م ئاسایشی گشتییان خستۆته‌ ژێر كۆنترۆلی خۆیانه‌وه‌، داوای دیاری كردنی چاره‌نووسی گه‌نجه‌كانیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها یه‌كیك له‌ كه‌سوكاری ڕفێنراوه‌كان ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك واز له ‌داخوازیه‌كانیان ناهێنن تا چاره‌نووسی كوره‌كانیان دیاری نه‌كرێت و ڕێگه‌ی دیكه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر.
یه‌كیك له‌و كه‌سانه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه‌ به‌نیازن له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌موو كونسۆلگه‌ریی و نووسینگه‌كانی ولاتانی بیانی له‌هه‌ولێر له‌و ده‌ستدریژیانه‌ی مه‌سرور بارزانی ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ لیوا نیاز كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌فسه‌رانی پله‌به‌رزی به‌شی ئاسایشی گشتی ئه‌‌وه‌ی ئاشكراكرد‌، كه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئاسایشی پارتی به‌ره‌و حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیان ده‌بات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە