کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی خراپ لێی قه‌وماوه‌!

Sunday, 19/07/2009, 12:00


ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی چاوه‌ڕوانی نه‌بوو ئه‌و زنجیره‌ نوشستیه‌ یه‌ک له‌ دوا یه‌کانه‌یه‌ که‌ ڕۆژانه‌ یه‌خه‌ی پێده‌گرن، مه‌سعود وایده‌زانی هه‌رچی بڵێت و بکات که‌س نیه‌ بێته‌ وه‌ڵام و بۆی ده‌چێته‌ سه‌ر، گه‌ر له بارزان و خزمه‌ پله‌ یه‌که‌کانیه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌ین که‌ ئه‌ویان قبوڵ نیه‌ و ده‌یانه‌وێت کۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ تاکڕه‌ویه‌ی بهێنن ده‌بێت ئاماژه‌ به‌ لیستی بزوتنه‌وه‌ی چاکسازی بکه‌ین که‌ به‌ڕێز دکتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، هیچ لیست و گروپێک ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م لیسته‌ مه‌سعودی نه‌شڵه‌ژاندوه‌ چونکه‌ خۆی ده‌زانێت کوێی دێشێت و چی زۆر به‌ سوێ و به‌ ئازاره‌، بۆیه‌ باڵانسی تێک چووه‌ و که‌وتۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له‌ -د.عه‌بدولمسه‌وه‌ر و گرتنی زۆر له‌ لایه‌نگران و هه‌وادارانی ئه‌و لیسته‌ له‌ هه‌ولێر و بادینان.
، له‌ -نوێترین هه‌واڵیشدا ئه‌مڕۆ 18-/-07/-2009 ئه‌و دوو که‌سه‌ی که‌ سه‌ر به‌ لیستی بزوتنه‌وه‌ی چاکسازی بوون و ماه‌یه‌که‌ له‌ دیانا گیرا بوون له‌ لایه‌ن بانده‌کانی مه‌سعوده‌وه‌ به‌ردران به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ناچاریانکردون که‌ ئیمزای ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ واز له‌و لیسته‌ دێنن و چی دی کار بۆ ئه‌و لیسته‌ ناکه‌ن، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ کوا ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ مه‌سعود له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه‌ په‌خشی ده‌کات و ده‌ڵێت پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنێکی ئارام و هێمن و بێ توندوتیژی به‌ڕێوه‌ بچێت، هه‌ر هه‌مووی درۆی ڕووتن و ناچنه‌ گیرفانی که‌سه‌وه‌، ئه‌و کڵاوانه‌ی مه‌سعود ده‌یه‌وێت بیکاته‌ سه‌ری هه‌مووان زۆربه‌یان یان زۆر گچکه‌ن یان ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ن زۆر زوو به‌رده‌بنه‌وه‌، خه‌وه‌کانی به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاوه‌ وا به‌ره‌و کاڵ بوونه‌وه‌ ده‌چن ، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که‌ کردی له‌ په‌رله‌ماندا که‌ گوایه‌ 25ی ته‌مموز ده‌نگ ده‌درێت به‌ ده‌ستور بۆی نه‌چووه‌ سه‌ر و سه‌ریان نه‌وی کرد، له‌ گه‌وره‌ترین و شه‌رمه‌زارترین چه‌مانه‌وه‌دا مه‌سعود ملیدا و هیچی پێنه‌کرا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستور کاتێک جۆن بایدن پێی ووت نابێت ئه‌و ده‌ستوره‌ تێپه‌ڕ بێت و بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، به‌مه‌ش گورزێکی گورچکبڕی به‌رکه‌وت و تا ئێستا نه‌هاتۆته‌وه‌ سه‌ر خۆی، بۆیه‌ ئێستا مه‌سعود بۆ له‌ بیربردنه‌وه‌ی ئه‌و شکستیه‌ زۆربه‌ی کاته‌کانی به‌ ئاماده‌ بوون به‌سه‌ر ده‌بات له‌ ئاهه‌نگه‌کاندا تا کۆتاییش داده‌نیشێت به‌ دیار پیاهه‌ڵدانه‌کانی عه‌زیز وه‌یسی و چۆپی و هه‌ڵپه‌ڕکێکانه‌وه‌، که‌چی که‌ که‌سێک ئیشێکی ده‌بێت و به‌و نه‌بێت چاره‌سه‌ر نابێت فوئاد حسێن به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ پێیان ده‌ڵێت ناتوانن سه‌رۆک ببینن هیچ کاتی نیه‌.
 ئێستا هێدی هێدی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که‌ کۆڵه‌که‌یه‌کی پته‌وی ڕاگرتنی بنه‌ماڵه‌ بوون وا ڕیزه‌کانیان جێده‌هێڵن و بگره‌ ڕه‌خنه‌ی توندیش ئاڕاسته‌ی ئه‌و سیستمه‌ پاوانخواز و تاکڕه‌وه‌ ده‌که‌ن، هه‌مووان ده‌زانن دکتۆر شه‌فیق قه‌زاز ماوه‌ی زیاتر له‌ چل ساڵه‌ له‌گه‌ڵ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا بووه‌ چه‌نده‌ها پله‌ و پۆستی هه‌بووه‌ هه‌ر له‌وه‌ی که‌ چه‌ندین جار نوێنه‌ری مه‌لا مسته‌فا بووه‌ له‌ ئه‌میرکا و ئێران ، یه‌کێک بووه‌ له‌هه‌ره‌ نزیکه‌کان له‌ بارزانی باوک وکوڕ و کوڕه‌زاوه‌، کاتێک نێچیره‌وان بارزانی بووه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌ولێر هانای برد بۆ د.شه‌فیق و به‌ تکا و داواکاری زۆر له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ هێنایه‌وه‌ و بووه‌ وه‌زیر له‌ کابینه‌که‌ی(چوارهه‌م کابینه‌) نێچیردا ساڵانێکی زۆر1999 تا 2006، ئه‌و یه‌که‌م که‌س بوو که‌ نێچیری فێری ئه‌ته‌کێتی دپلۆماسی وپڕۆتۆکۆل و ئاخافتن کرد له‌ سه‌ردانه‌کاندا بۆ ئه‌وروپاو ئه‌میرکا، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ کاک شه‌فیق هاتۆته‌ سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی که‌ ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته قۆرخکردنه‌ کۆتایی پێبێت فه‌رموون بخوێننه‌وه‌ د.شه‌فیق چی ده‌ڵێت.
د.شه‌فیق قه‌زاز:
باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت، ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ی‌ كه‌ دروستده‌بێت بتوانێت گۆڕانكارییه‌كی‌ نه‌وعی‌ بكات له‌ چۆنێتی‌ حكومڕانیدا، نه‌ك ببێته‌ دوباره‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، شه‌فافی‌ له‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌م په‌رله‌مانه‌دا ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ چاره‌سه‌ریان نه‌كرد........1
بۆیه‌ مه‌سعود ناهه‌قی نیه‌ شێتگیر بێت و کۆنترۆڵی نه‌مێنێت، بۆیه‌ هه‌ر بۆ کپکردنی ده‌نگه‌ ئازاد و بوێره‌کان له‌ سه‌ر‌لێشێواویه‌کی بێ وێنه‌دا ئه‌مری به‌ وه‌زاره‌تی دارایی کرد که‌ بێ هیچ هۆشیاریدان و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌فته‌نامه‌ی بارزان وشک بکات و گۆڤاره‌که‌ له‌ 13ی ئه‌م مانگه‌دا دابخات، گه‌ر مه‌سعود په‌کی نه‌که‌وتبێت و بێ ئومێد نه‌ بوو بێت هه‌رگیز کاری وای نه‌ده‌کرد که‌ وا ئێستا په‌نای بۆ برد و گۆڤاری بارزانی داخست، چونکه‌ ئه‌و بڵاوکراوه‌یه‌ له‌ ساڵی 1981ه‌وه‌ که‌ دامه‌زراوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ڕێز کاک عه‌بدولقادر حه‌مه‌ده‌میندا له‌ تاراوگه‌ و ئه‌وه‌ 28 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌، "هۆی داخستنی جریده‌كه‌ بۆ ئه‌و كارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ (بارزان) له‌ ماوه‌ی رابردوو كاری له‌ سه‌ر كردووه‌، چونكه‌ (بارزان) له‌ ماوه‌ی رابردوو ریكلامی بۆ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی پارتی و یه‌كێتی كردووه‌، بایه‌خی به‌ هه‌واڵه‌كانی لیسته‌كانی ترداوه‌ وه‌ك گۆڕان و سه‌رجه‌م لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی و كاندیده‌كانی تری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وه‌ك د.كه‌مال میراوده‌لی و د. هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و حوسێن گه‌رمیانی".2
پێم باشه‌ که‌مێک ئه‌م به‌ڕێزه‌ به‌ خوێنه‌ران بناسێنم تا بگه‌ینه‌ گه‌ڵاڵه‌کردنی بۆچوونێکی دی ده‌رباره‌ی داخستنی هه‌فته‌نامه‌ی بارزان، کاک عه‌بدولقادر حه‌مه‌ده‌مین دووه‌م سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌ له‌دوای جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌ یه‌كه‌م كه‌س ئه‌و سكرتێری یه‌كێتی قوتابیان بوو ، دوای ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا كوردستانیان به‌جێ‌ هێشتوه‌ و له‌ ماینۆت له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان نیشته‌جێ‌ بوون، له‌وكاته‌وه‌ نه‌هاتنه‌وه‌ كوردستان، تا چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر هاته‌وه‌ هه‌ولێر و هه‌فته‌نامه‌ی بارزانی ده‌ركرد... له‌ هه‌مووشی گرنگتر دوو جگه‌رگۆشه‌ی په‌روه‌رده‌ کردوه‌ که‌ مایه‌ی شانازیه‌ بۆ کورد كه‌سێكی زۆر نه‌ته‌وه‌ییه‌و كاریگه‌ری به‌سه‌ر كچه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها كوره‌كه‌شی كه‌ ده‌كاته‌ برای هیرۆ ئه‌ویش پۆستێكی هه‌ستیاری هه‌یه‌، كه‌ سه‌رۆكی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای پنتاگۆنه‌.... واتا هه‌موو زانیاریه‌ هه‌ستیاره‌كانی پنتاگۆن به‌ئاگاداری براكه‌ی هیرۆیه‌، هێرۆ مسته‌فا له‌ ساڵى 1973 له‌ شارى هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌و و دوو ساڵی له‌ كامپی په‌نابه‌ری بردۆته‌ سه‌ر، به‌ر له‌وه‌ی بچێته‌ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌ بیانییه‌كان، هێرۆ نووسه‌رێكی پایه‌بڵند بووه‌ له‌ سه‌نته‌ری ئه‌بوزه‌بی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌نده‌ها كتێب و ووتاری نووسیوه‌..پێش ئه‌وه‌ش سه‌رپه‌شتیار بووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی بۆسنه‌ له‌ ڕێكخراوی هاریكاری و ئاساییشی ئه‌ورووپی...
هێرۆ به‌ زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و یۆنانی و فارسی و ئینگلیزی و توركی قسه‌ ده‌كات له‌ زانكۆی پرینستۆن ماسته‌ری به‌ده‌ستهێناوه‌..، ‌، هێرۆ عه‌بدولقادر حه‌مه‌ده‌مین ناسراو به‌ هێرۆ مسته‌فا له‌ ساڵی 1999 وه‌ له‌ به‌شی كاروباره‌ بیانییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كار ده‌كات 2003 -2004 ‌ هێرۆ ڕێكخه‌ری كاروباری مه‌ده‌نی هاوپه‌یمانان بووه‌ له‌ موسڵ...، و له‌ 2004 و-2005 به‌رپرسی به‌شی عێراق و ئه‌فغانستان بووه‌ ، له‌ساڵی 2005-و 2006 هێرۆ به‌رپرسی به‌شی ئێران و كاروباری فه‌له‌ستین-ئیسرائیل بووه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نیشتمانی، ئێستاش خانمه‌ دیپلۆماتی کورد هێرۆ مسته‌فا راوێژکاری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا جوزێف بایدنه، لێره‌دا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ که‌ ده‌ڵێت جگه‌ له‌وه‌ی گۆڤاره‌که‌‌ ڕێگه‌ی داوه‌ به‌ ‌ نه‌یارانی مه‌سعود که‌ بۆچوونه‌کانیان له‌و گۆڤاره‌دا بڵاوبکه‌نه‌وه، هۆیه‌کی پشت په‌رده‌ش هه‌یه‌ که‌ پێی وایه‌‌ بۆیه‌ مه‌سعود بارزانی هه‌فته‌نامه‌ی بارزانی داخستوه‌ که‌ باوکی هێرۆ مسته‌فا خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌رێتی وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی دواکه‌وتوانه‌ی خێڵه‌کی که‌ پێی وایه‌ ده‌بوایه‌ هێرۆ مسته‌فا به‌ پێی ئه‌و پێگه‌ گرنگه‌ی هه‌وڵی بدایه‌ له‌گه‌ڵ بایدندا که‌ نه‌رمتر بێت و فشار نه‌خاته‌ سه‌ر مه‌سعود بۆ دواخستنی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوور، گه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ ڕاست بێت ئه‌وه‌ دواکه‌وتوترین که‌س که‌ بارزانیه‌ سه‌رۆکی ئه‌و هه‌رێمه‌یه‌ که‌ پێی ده‌وترێت کوردستان، که‌وتنێکی تری سه‌رۆک ڕه‌تکردنه‌وه‌ی شێره‌ژن ئاسکه‌خان بوو که‌ ووتی من نامه‌وێت وێنه‌ی من هه‌ڵبواسرێت و ئیسیغلال بکرێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌مه‌ش پاڵێکی تر به‌ بارزانیه‌وه‌ نرا به‌ره‌وخوار و ناچار بوو بڵێت:
بارزانی:مادام ئه‌و دایكه‌ شه‌هیده‌ی ئه‌نفال پیناخۆشه‌ وێنه‌ی هه‌ڵواسراوه‌ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، داوا ده‌كه‌م وێنه‌كانی دابگیرێت.3
له کاردانه‌وه‌یه‌کی هیستیریشدا و دوای دیمانه‌که‌ی گۆڤاری لڤین ژماره‌ 95 له‌گه‌ل به‌ڕێز دکتۆر که‌مال میراوده‌لی که‌ تێیدا ده‌ڵێت 60% ی ژیانی مه‌سعود بارزانی خیانه‌ت بووه‌، بارزانی سکاڵای دژی د.که‌مال تۆمارکرد و وایده‌زانی کاک که‌مال له‌و جۆره‌ که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌ خۆیه‌وه‌ تۆمه‌ت ده‌به‌خشێته‌وه‌ و ده‌ترسێت و پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌، نه‌یزانی که‌ کاک که‌مال ئه‌وه‌نده‌ی ترتوند تر به‌گژیدا ده‌چێته‌وه‌ و زبرتر له‌ پێشوو به‌رامبه‌ری ده‌دوێته‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ پێی ده‌ڵێت خاترم گرتوه‌ ده‌بوایه‌ بموتایه‌‌ 80% ی ژیانی خیانه‌ت بووه‌ و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی که‌ له‌ هۆڵی دادگادا به‌ره‌و ڕووی مه‌سعود بارزانی ببێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت ده‌یسه‌لمێنێ، بۆیه‌ مه‌سعود بارزانی سڵه‌میه‌وه‌ و هه‌ڵوێسته‌یه‌کی کرد و پاشگه‌ز بووه‌وه‌ و به‌ باک گه‌ڕایه‌وه‌ دواوه‌ و بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ سکاڵاکه‌ی دژی کاک که‌مال میراوده‌لی کێشاوه‌ته‌وه‌: مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سكالاَكه‌ی‌ له‌دژی‌ كه‌مال میراوده‌لی‌ ركابه‌ری‌ كشانوه‌ته‌وه‌. ئه‌و هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ بارزانی‌ نایه‌وێت له‌م كاته‌دا بۆ جۆره‌كارانه‌وه‌ مه‌شغوڵبین4 ئه‌مه‌ش نووچدانێک و گلۆر بوونه‌وه‌یه‌کی دی سه‌رۆک بوو، ئه‌مڕۆش ڕاگه‌یه‌ندرا که‌: كۆمپانیای‌ وشه‌ به‌هۆی‌ تێپه‌راندنی‌ ده‌ستوره‌وه‌ سكالاَیه‌كی‌ له‌سه‌ر بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و موفتی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌دادگای‌ بالاَی‌ فیدڕاڵی‌ به‌غدا تۆماركردوه‌، ڕۆژانی داهاتووش چه‌مینه‌وه‌ی زۆرتری سه‌رۆکی هه‌رێممان پێده‌ڵێت، دکتۆر که‌مال میراوده‌لیش ئه‌وه‌ی سه‌لماند که‌ له‌ داهاتودا سه‌رۆکێکی بوێر و هۆشمه‌ند ده‌بێت بۆ کوردستان و شایسته‌ی ڕێز و ده‌نگ پێدانه‌.

www.sbeiy.com     1
http://www.horakurd.com/dreja/13.7.2009     2
http://www.lvinpress.com/Direje.aspx?Jimare=264     3
http://www.lvinpress.com/Direje.aspx?Jimare=273     4

سوودم له‌م لینکانه‌ش وه‌رگرتوه‌:
http://www.psk2006.org/News.asp?Page=10
http://www.sarwarkurd.blogfa.com/post-103.aspx

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە