کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێتۆیی

Tuesday, 19/08/2014, 12:00






له‌بێ تۆییمدا

من خۆم نیم!

گیانم خاڵی خاڵییه‌ له‌عیشق،

ئارامی ده‌رده‌چێت له‌ڕووحم

پێنوسم ده‌بێته‌ تفنگ و

گوله‌ی ژه‌نگاوی ده‌نێ به‌عیشقه‌وه‌!

له‌بێتوییمدا

یه‌ك پارچه‌ سه‌رابم سه‌ڕاب

هه‌رچی خه‌ون هه‌یه‌

ده‌یده‌مه‌ ده‌ست ره‌شبا

به‌گه‌رانه‌وه‌ت ده‌بمه‌وه‌ به‌خۆم

ده‌سابمكه‌ره‌وه‌ به‌خۆم



قه‌ڵادزێ

به‌ختیار ئه‌حمه‌د

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە