وەكو خۆى كاك (كۆسرەت)
Wednesday, 08/04/2009, 12:00
1472 بینراوە
(ئەم نووسینە جگە لە دەرخستنى راستیەكان و بڵاوكردنەوەى لە كوردستان پۆست وەك سایتێك كە باوەڕى تەواوى بە ئازادى بیروڕا هەیە هیچى تر نیە)
ماوەیەكە لێرەو لەوێ لە سایت و بڵا كراوە سەربەخۆكان هێرش دەكرێتە سەر كەسایەتیەكانى یەكێتى و قسەیان لەسەر دەنووسرێ، كە پێم وایە ئەگەر بەشێكى كەمى لە هەموو ئەو زانیاریانە راست بن ئەوا كارێكى گەورەو گرنگ و پڕ بایەخە،بەڵا ئەوەى هەمیشە پێم وایە ئەو قسانەى لەسەرى دەكرێن و دەنووسرێن راست نین و جگە لە پڕكردنەوەى لاپەڕە هیچى تر نین ئەو قسانەن كە لەسەر كاك(كۆسرەت) دەنووسرێن ،ئێمە هەموومان دەزانین میژوو دەرخەرى هەموو راستیەكانە بۆ هەموو كاتێك و گشت میللەتێك،بەڵام ئەوەى مێژوو و كەسایەتى ئەو پیاوە بخوێنێتەوە تێدەگات و دەزانێت كە بە درێژایى ژیانى جگە لە خەبات و تێكۆشان چیترى نەكردووە، كەسێك ئامادەبێت هەموو ماڵ و وەزیفەى جێ بهێڵێت و بچێت بۆ شاخ،ئامادەبێت هەرچى تەمەنى گەنجیەتى هەیەتى لە شاخ و بە برسیەتى بباتە سەر،ئامادەبێت هەمیشە لە پێشى پێشەوەى شەڕەكان بێت ،باشە بۆچى ناوى لەگەڵ ئەوانە بێنین كە لەوەتەى هەنە گەندەڵن و لەوەتەى خوا خەڵقى كردوون ترسنۆكن و كەسیش نایەت لەسەریان بنووسێ،باشە گەر ئێمە دژى گەندەڵین و دەمانەوێ ئەمنى قەومیمان لە مەترسى رزگار كەین بۆچى نایەین لەسەر ئەو كەسانە بنووسین كە هەتاكو رۆًژى گرتنى بەغداش ئامادەبوون كڕنووش بۆ هەرچى (رەئیس لقائد) بڵێ ببەن و كەچى تا ئێستاش سەریان لە هەناوى میللەت ناوە بە ناوى شۆڕشگێڕى؟بۆچى ئەوانە ناكەینە پەند كە هەرچى رووى جوانى پێشمەرگاتى هەبوو سڕیانەوە بە دەرزەنە فایلەكانیان؟ كاك كۆسرەت شۆڕشگێڕێكى گەورەیە با شانازى پێوە بكەین، كە پێم وایە ئەوەى شایانى ئەوەیە وەكو ئازادیخوازێك شانازى پێ بكەین (وەكو هەموو مێللەتانى دونیا كە شانازى بە شۆڕشگێڕەكانى خۆیان دەكەن )ئەوە كاك كۆسرەتە،باچیتر چەقۆكانمان لە سكى خۆمان رانەچێ، با بچینە پێشەوەو پەنجە ناو چاوى هەركەسێك بنێین خیانەتى كردبێ