کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دژى گۆرانە

Thursday, 31/12/2009, 12:00


ئەو دوو ووشەیە قسەى زۆر لەسەران و كادرانى گۆرانەكەى سەربە كاك نەوشیروان مستەفا بووە بۆمن كادرەكان هەر لە دوورەوە منیان ناسیووە بەڵام سەرانیان لە هەوارى وێران بووى ئێمەدا باش منیان ناسیوە كادرێكى برادەرم لە ناویاندا بوو زۆرجار میواندارى كردووم كە پۆلى كادرێكى وەكو خۆى چاكو پاك و دڵسۆزى گۆران لەگەڵم دا دابنیشن هەتا بۆیان ساغ و یەكلا ببێتەو كەمن بۆچى و چۆن لە دژى گۆرانم ماوەیەك لەمەوبەر دەستەیەكى كادرى رانیەو چوارقوڕنەو حاجیاواى میواندارى كرد و بانگى منى كردو لاى ئەوانیش گوتبووى میوانێكم دێ خۆمانەیە واتا جێى مەترسى نیم بۆ ئەوان ئەوانیش وایان زانیبوو منیش گۆرانەكەى ئەوانم بە برادەرەكەم گووت : ناوى من بە رەنجدەرى نەهێنێ و با هەر باپیربم بەڵێ هاتن و كردیان وتوێژ كە نوێنەر دیارى بكەن بۆ پەرلەمانى عێراق نوێنەرى شارى رانیە و ناوچەى بیتوێن كە بە شارۆچكەو گوندەكانیانەوە كێ بەركێى دووكەس بوو :
1- هەڤاڵ كوێستانى شاعیرو نووسەر خەڵكى شارۆچكەى چوارقوڕنە .
2- مەلا رەحمانى ئاوەژەیى خەڵكى گوندى ئاوەژەى ناوچەى مەرگە سەربە شارۆچكەى بنگرد و دوكان . پارێزگاى سلێمانى . هەردووكیان كادیرى شارو شاخى كۆمەڵەو (ى.ن.ك)بوون .
مەلا رەحمان دەرچووى زانستى ئایینى ئیسلامى و زانكۆى رانییە كاك نەوشیروان مستەفا ساڵان ماڵ و بارەگاكەى لە گوندى ئاوژە بووە مەلا رەحمان و بنەماڵەكەى خۆشەویستى یەكەمى كاك نەوشیروان بوون لە ناوچەى مەرگەدا . كادیرەكان دەستیان پێ كرد مەلارەحمان دزو گەندەڵ و لە كار نەزانە و زمانى عەرەبى نازانێت هەڤاڵ كوێستانى شاعیرو نوسەرو كەسایەتیەكى سیاسى و لە ئەوروپا ژیاوە بردەرەكەى منیش هەر گووتى مەلا رەحمان وانى یە . روویان لە من كرد گووتیان : دەى كاك باپیر بۆ قسە ناكەى گووتم : من هەردووكیان باش دەناسم لە شاخ ناسیومن دووكەسایەتى هەرەباش بوون دەربارەى مەلارەحمان من ئاگادارم موچەكەى بۆتەوە نیوە موچە (3) دوكانى بچكۆلە و خانوویەكى هەیە و قەرزداریشە ماڵەكەشى پێ بەڕێوە ناچێت ئینجا چۆن دزێكە هاوسەنگەرو بەرپرسى ئێوەشەو یەكێكە لە هەرە سەرە باڵاكانى گۆرانەكەتان لە رانیە و بیتوێنەكەشتاندا مستەفا سەلیم یەكەم و كاك تۆفیق كانى وەتمانى دووەم و مەلارەحمان سێ یەمەو لەسەرەباڵاكاندا هەر ئەو (3)كەسە ماون سەرانى یەكێتى هەرچى پێیان كرا لە دژى كردیان و تاقیان كردەوە بۆیان تێك نەشكا و نەبۆوە یەكێتى بەڵام من پێم وایە ئێوە لە ئێستاوە تێكتان شكاندو رەوانەى لاى یەكیتى یتان كردەوەو جەماوەریشى بەشى خۆى هەیە گوتیان ئێمە سەرانى باڵا لە تۆى باشتر دەناسین بەڵام نەمان زانى تۆ كێى .
گووتم : من رەنجدەرم كە بەدژى گۆران لە دوورەوە ناسیوتانم جاوەرە لێم وەخۆ كەوتن تۆ دژى گۆرانى و جەلالى و برادەرى مەلا رەحمانى و بۆى دەپۆشى گووتم : مەلارەحمان 19ساڵە چاوى بە ماڵى نە كەوتووە لەسەر مستەفا سەلیم و سەرانى گۆرانە كەشتان بەناوى گاڵتە كردنەوە بێ رێزى پێم كردوە وەك ئێوە رووشم رەش بێت كە هەرگیز جەلالى بوبم و مام جەلالیشم خۆش ویستبێ بەڵام كاك نەوشیروانم (30)ساڵە هەر خۆش ویستووە و خۆش دەوێت بە جەماوەرو كادرى وەكو ئێوەشەوە بەڵام بۆ سەرانى زلى گۆرانە كەتان دژایەتى مام جەلال و كاك كۆسرەت و سەرانى ناكەم ئەوەى سەرانى گۆران و یەكیتیش لەگەڵ ئێمەدا كردوویانە بە عسیانیش پێیان نەكراوە . رووشم رەش بێت كە دژى جەماوەرو كادرى وەكو ئێوەو كاك نەوشیروانیش بووبم و بشبم .
ئەو جۆرە بێ رێزى و سوكایەتیەشتان كێ فێرى كردون ئێوە دەزانن بە و سەرە زلانەى خۆتان و لە سەرۆك حیزبانى باشورى كوردستانیش دا كەسم هەر بە هیچ نەزانیووەو خۆش نەویستووە لە كاك نەوشیروان نەبێت ئێوەش زۆر هەژارن و موچەشتان بڕاوە سەرەزلە كانیشتان بە قەرزیش پارەیان بە هەزاران موچە بڕاوى وەك ئێوە نەداوە لەژێر گەمارۆ و ترس و دڵەراوكێى سەرانى پارتى و یەكیتى یش دا دەژین و لە برسان و لە ترسان و لەبەر بێ ئومێدیتان سەرتان لێ شێواوە . وەك منیش نین كرێكارى بە شوورەیى نەزانن و بیكەن كۆلكە موچەیەكى حانەنشینشم هەیە ، وەك پێشمەرگەى دێرین كە ساڵى 2003 كاك تۆفیق كانى وەتمانى بۆمى بڕیەوە ئێستاش هەر بە موچەى كاك تۆفیقى دەزانم كە یەكێتى بیشیبڕێت رەخنەى لێ ناگرم و گلەیشم لێى نى یە لە ساڵى 2001 وە لە نزیكەوە یەكترى دەناسین چوومە خزمەتى كە خواردن و چایى بۆ دروست بكەم و قاپ و كەوچك و مەنجەڵ و قابلەمەى بۆ بشۆم لە بارەگاى پێشمەرگەكانى داو پەسندیشى نەكردم و دەرى كردم فەرموى تۆ زۆر لەوە گەورە ترى ئەوكارە لەلاى من بكەى 6 مانگ (750)دیناریشى پێم دا جارجارەش دەچمە خزمەتى وپەرتوكى رۆمان و داستانى بە دیارى بۆ دەبەم هەمیشەش وەك پیاوێكى زۆر زۆر گەورە چووبێتەلاى رێزى گرتووم و تەریق بوومەتەوە گوێشى بەسەرانى گۆران و یەكیتى یش نەداوە هەتا لە دژمان بێت زۆر لەوە پیاوترو مەرد تربوو بەرانبەرمان .
كاك تۆفیق كەسكدارو دەوڵەمەند و بە دەسەڵات منیش بێكەس و هەژارو بێ دەسەڵات بێ تیرە و هۆزو خێڵ و حیزبم . كورد گووتەنى هەر خوام هەیە . زۆرجاران بۆ كۆلكە موچەكەش نەچووم بەڵكو یەكێتى بیبرێ هەر نەیبڕى نازانم بۆ . سەرانى پەرلەمانەكەشتان هەزاران دۆلار وەردەگرن هەرهیچیش نادەنە ئێوە بە قەرزیش جا ئەوە چۆن هاوماڵیەكە خۆتان دەیزانن . سەرانى یەكیەتیش بە جوجكە بەرازى كاك مستەفا سەید قادریان پێناسە كردووم بۆ ئەوەى كادیرە باشەكانى یەكیەتیش لە دژم بن بەڵام دەیان كادیرى هەرەباشى گۆران و یەكێتى و پارتى و لایەنەكانیش هەن بە دۆستى خۆیانم دەزانن و هیچ گایەكیشم لە گێرەیاندا نەگەڕاوە . بەڵێ هێندەى پێ نەچوو مەلارەحمان خۆى گەیاندە مام جەلال و پێشوازى لێ كراو رێزى زۆریشى لێ گیرا هەر ئەمڕۆش (3)كەس لە نوێنەرى ئەو كادیرە بەڕێزانەن هاتنە لام لەگەڵ برادەرەكەم دا میوانم بوون زۆر بە شەرمەوە میوەو چاییان خوارد هەر گوتیان داواى لێ بوردنمان هەیە و بمان بوورەو شەرمەزارین و پەیوەندیمان بە كاك كۆسرەت و كاك عیماد ئەحمەدەوە كردوە دەیان كادرو ئەندامین و كۆمیتەیەكى سەر بە خۆمانن بۆ دەكەنەوە پێشمان خۆشە لەگەڵماندا بێت و كاك كۆسرەت و كاك عیمادیش لە دوورەوە دەتناسن و كە پێت باشە دەچینە خزمەتیان و زۆریش پێیان خۆشە گوتم: من نە دێمە گەڵ ئێوە و نە دەچمە لاى ئەوانیش پیاوێكى وەكو من كەسى چوون نى یە بۆ لاى ئەوان و دڵى كاك نەوشیروان و جەماوەرەكەیى و كادیرە باشەكانیشى نارەنجێنم با ئەوانیش بە دۆرو بۆوختانەكانى سەرانیان بە دوژمنى خۆیانم نەزانن ئەوان زۆر لەوە بەڕێزترو گەورە ترن .
زۆریش رەخنەم لە كاك نەوشیروان و كادیرە بەرێزە كانى گرتووە ئەوەش دوژمنایەتى كردن نى یە و گوڵباران كردنیانە و ئێوەش كۆمەڵەو یەكێتى گۆران و یەكێتى بوون منیش هەر كۆمەڵەكەم (19) سالیشە كاك نەوشیروانم نەدیتوەو هەرناشم ناسێتەوە بەرەنگ ئەوكاتە لاوێكى 20ساڵە بووم و باریكەلەى گورج و گۆڵ و توندو تۆڵ بووم و ئێستا پیرو كەنەفت و كەلالەو هەموو لەشم هەلا هەلاو دەڵێى ورچى مومیا كراوم و زەلیلى دەستى رەشى سەرانى چەتەگەرى كاك نەوشیروانم و مام جەلال و كاك كۆسرەتم با وابێت .
31/12/2009.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە