کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هه‌واڵه‌کانی پیره‌مه‌گرون

Friday, 25/12/2009, 12:00


سه‌ره‌تایه‌کی پێویست
دیسان وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان نابه‌رپرسانی کورد، قه‌وانه‌ سواوه‌وکه‌ی که‌ ده‌ڵێن ئه‌م ناره‌زاییه‌ی خه‌ڵکی دژ به‌ بێ نانی، بێ ئاوی، بێ کاره‌بایی، نیه‌ به‌ڵکوو ده‌ستێکی ده‌ره‌کی له‌ پشته‌وه‌یه‌..یا حافیز ده‌بێت تورکیا بێت یان ئێران؟ ، به‌ڵکو هیچیان نیه‌ له‌سه‌ر لێدوانێکی جه‌واشه‌کارانه‌ی سه‌رۆکی شاره‌وانی پیره‌مه‌گرونه‌ که‌ له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆزه‌وه‌ سوکایه‌تی به‌خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری پیره‌مه‌گرون ده‌کات..داواکاری خه‌ڵکه‌ ناڕازیه‌که‌ش زۆر ساده‌ بوو ته‌نیا به‌داوای لێ بوردنێک له‌جه‌نابی سه‌رۆکی شاره‌وانی ڕه‌نگ بوو خه‌ڵکه‌که‌ ئارام بووبانه‌وه‌
به‌ڵام ئه‌وا له‌ پیره‌ مه‌گرونیش هێور بوونه‌وه‌ ئه‌ی بۆ شوێنه‌کانی تر ده‌ڵێن چی؟
پێشنیارێکی به‌که‌ڵک بۆ یه‌کێیه‌تی و پارتی و ده‌زگاکانی سه‌رکوتی ئاسایشیان، بۆ له‌مه‌ولا کاتێ به‌رپرسی ئسایش داده‌نێن، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مرییه‌ حزبیه‌که‌ی بۆ بکه‌ن خولێکی بۆکس وه‌شاندن یان کاراتێیان پێ ببینن کار ئاوا بڕوا هه‌ر پیره‌ مه‌گرون نابێت. وا نزیکه‌ی 19 ساله‌ نه‌ک هه‌ر سه‌روه‌ توو سامانی ئه‌م گه‌له‌ ده‌دزن به‌ڵکو خوێنیشیان ده‌مژن.
پێمان ناڵێن کامه‌ خزمه‌تگوزاریتان بۆ خه‌ڵک کردوه‌؟
کاره‌بای پێویستان بۆ خه‌ڵک دابین کردوه‌؟
ئاوی پاکتان دابین کردوه‌؟
عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایتیتان دابین کردوه‌ ژنکوشتنتان قه‌دغه‌ کردوه‌؟
به‌درێژایی حوکمی عێراق و ناوچه‌که‌ له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ئێوه‌دا زۆرترین ژن بوونه‌ته‌ قوربانی کوشتنی ناموس، خۆشتان وه‌ک به‌رپرسو سه‌رۆک هه‌میشه‌ له‌باوه‌ش سۆزانیاکدا بوون به‌پێی هه‌موو ئامارو لێکۆڵینه‌وه‌کان هه‌موو ئه‌و ئافره‌‌ته‌ له‌شفرۆش و سۆزانیانه‌ی که‌قوربانی بارودۆخێکی ئابوری یان کۆمۆمه‌ڵایه‌تیندوچاری له‌شفرۆشی بوون ئێوه‌ باشترین کڕیاری سێکسیانن..
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بوترێت له‌جایاتی داوای لێ بوردن له‌خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری پیره‌مه‌گره‌ن بکه‌ن دواکانیان له‌ مه‌ڕ خزمه‌تگوزاری بۆجێ به‌جی بکه‌ن دێن هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌که‌نه و به‌بۆکس وه‌ڵامی داواکانیان ده‌ده‌نه‌وه‌.
یان هێنانی مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ چاوسورکردنه‌وه‌ له‌ ‌خه‌ڵک و ترساندنیان .
دوا هه‌وڵێش ڕاوه‌دونانی خه‌ڵکی نارازی له‌وگه‌نجانه‌ی به‌شداری خۆپێساندانیان کردوه‌ به‌پێ هه‌واڵێکی سایتی ئاوێنه‌ دوێنێ شه‌و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر کراون
له‌سه‌ر گرتنی گه‌نجان و خۆپێشناده‌ران ده‌بێت جارێکی تر خه‌ڵکی بڕژێته‌وه‌ سه‌ر شه‌قام و درێژه‌ به‌ ناڕه‌زاییه‌کانیان بده‌ن و تا داوا ڕه‌واکانیان به‌سه‌ر حاکمانی ناوچه‌که‌ بسه‌پێنن.

مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌
25.12.2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە