سلێمانی له 19 ی نیسان به 31ی ئابکرا!.
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
مێژووی ره‌شی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، که ته‌واوی خۆی له رۆژێک ده‌بینێته‌وه ، که خیانه‌ت تێیدا ده‌گاته لوتکه ، رۆژی 31ی ئابه. ئه‌و رۆژه که تییدا بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێکان ، مه‌سعود په‌نای بۆ گه‌وره‌ترین و سه‌رسه‌خترین دوژمنی کورد برد ، 31ی ئابی وه‌ک چه‌مکی گه‌وره‌ترین خیانه‌ت له نێو فه‌رهه‌نگی سیاسی کورد ده‌سته‌به‌رکرد.
ئیمڕۆ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه‌ی ململانێکان له‌گه‌ڵ خه‌لکی راپه‌ڕیوی کوردستان یه‌کلا بکاته‌وه ، به هه‌مان میتۆد و شێوازی مه‌سعود بارزانی ، ده‌ستی سوپای عێراقی(حه‌ره‌س جه‌مهوری) له وه‌له‌ک عه‌ره‌به‌کانی هێناوه‌ته نێو شاری سلێمانی تا که‌رامه‌تی خه‌ڵکی کوردستانی پێ بخاتهژێرپێیان و پێیان بڵێت: مه‌سعود بارزانی به‌ته‌نیا به‌جێناهێڵم ، چه‌مکی 31ی ئاب بۆ خۆی قۆرخ بکات ، ئه‌وه‌تا منیش زۆر بێ شه‌رمانه ، سڵیمانیم به سه‌ربازی عاره‌ب پرکردووه ، بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی من و خه‌ڵک هانام بۆ بردوون!.
پێشتر له که‌لار ، مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی که‌لار ئه‌ویش هێزی ده‌مامکداری عاره‌بی به‌سه‌ر گه‌نجی کورد وه‌رکرد و ، مه‌دالیا خیانه‌تی به به‌رۆکی ده‌رپه‌ڕیوی پر له دزی و تاڵانی خۆی وه‌کرد .
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، هیچ هێزێکی ده‌ره‌کی نه‌ماوه تا بۆمانه‌وه‌ی خۆیان هانای بۆ نه‌به‌ن و دواتریشکردهکه به گه‌وره‌ترین ته‌نازول کۆتایی هاتووه و ، له دواجاریشدا وه‌ک ده‌ستکه‌وت به‌خه‌ڵکیان فرۆشتۆته‌وه.
هیچ دوور نییه ، ئه‌و دووبنه‌ماڵه شکستخواردووه ، بۆ درێژکردنه‌وه‌ی یه‌ک رۆژ له ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاتیان له دژی خه‌ڵکی کوردستان ، هانا بۆ موقته‌دا سه‌در ببه‌ن و خه‌ڵکی کوردستان پی قه‌تل و عام بکه‌ن.
چه‌مکی 31ی ئاب ، چه‌مکێکه ئیدی حزوری هه‌یه له نێو هزر و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه . ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه که که‌مینه‌ن ، بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا ، هیچ سڵ ناکه‌نه‌وه له ته‌نازولکردن بۆ سه‌رسه‌خترین دوژمن ، تا ئه‌و دوژمنه هاوکاریان بکات بۆ کپکردنی ده‌نگی خه‌ڵکی و ،له دواجاریشدا بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌لاتی ریسوایان.
با ده‌سه‌لات ئه‌و راستییه بزانێت ، به‌رامبه‌ر چه‌مکی خیانه‌ت ، به‌رخۆدان هه‌یه ، گه‌لێکی هۆشیار و راپه‌ڕیو هه‌یه ، له‌وه‌ش زیاتر ئێوه رۆژ به‌دوای رۆژ به بچووکی به‌دیارده‌که‌ون ، بۆ ته‌عویزی ئه‌و بچووکییهتان هه‌میشه چه‌مکی 31ی ئاب له کالینده‌ری ته‌مه‌نی کورتتان به شێوازی جیاجیا به‌رهه‌م دێنن .. ده ئێوه هێز به‌کاربێنن ، ئێمه‌ش بهرخۆدهدهین ، ده ئێوه بمانگرن و زیندانیمان بکه‌ن ، ئێمه‌ش زیندانییهکانتان پڕ ده‌که‌ین ، بۆ کوێ ده‌چن ، هه‌ر ده‌بێ بڕۆن ، هه‌ر ده‌بێ دادگایی بکرێن ، هه‌رده‌بێ خۆتان و چه‌مکی 31ی ئابتان له گه‌ڵ خۆتان بنێرینه نێو زبڵدانی مێژوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست