کۆرش له به‌رگی ئافره‌تدا
Saturday, 22/06/2013, 12:00
2573 بینراوە
ئه‌م نوسینه له‌سه‌ر سه‌ره‌تای دروست بوونی ئمیپراتۆری فارسی که به هۆی تێکه‌ڵاوی فارس و میدیه‌کانه‌وه به تێکه‌ڵاوبوونی په‌یوه‌ندی خێزانی که یه‌که‌م پادشای فارسه‌کان دوڕه‌گ بوو له کورد و فارس و به‌هۆی ئه‌وه وه ده‌سه‌ڵاتی ئمیپراتۆری میدیه‌کان به حازری که‌وته ده‌ست فارسه‌کان.
ئه‌م نوسراوه له کتێبه‌که‌ی ئهندرۆمارAndrew Marr، ڕۆژنامه‌نوسی سیاسی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی له‌نده‌ن له کتێبێکه ی‌دا به‌ناوی 'مێژووی جیهان' له ساڵی 2012 دا بلاوبوه‌وه. ئهندرۆمار ڕۆژنامه‌نوسی سیاسی له میدیای جیهانی زمانی ئینگلیزی‌دا به به‌رنامه‌ی ڕۆژی یه‌ک شه‌ممانی 'به‌رنامه‌ی ئهندرۆمار' ناسراوه که له‌سه‌ر لێدوانی سیاسی سه‌رده‌م په‌یوه‌نده به‌چه‌ندین له سیاسه‌کانی جیهانه‌وه.
له‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌دا وه‌ک به‌شێک له باسێک له‌سه‌ر گۆڕانه مێژووییه‌کان له جیهان و سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م گۆڕانانه که چۆن بوونه‌ته هۆی گۆڕانی باری سیاسی و ئابووری و دروست بوونی خه‌ریته‌ی ولاتان. له‌م کتێبه‌ی ئهندرۆماردا که باسه‌که‌ی هه‌ر له‌سه‌رده‌می 17000 ساڵ لهمهوپێش له‌سه‌رده‌می جیهانی ته‌زیو به سه‌هۆڵ و سه‌رده‌می ژیانی مرۆڤ له سه‌ر ڕاوکردن، پاشان ژیانی گه‌ڕۆکی مه‌ڕۆماڵات و ولاخ به‌خێوکردن، له‌پاش ئه‌وه سه‌رده‌می شۆڕشی کشتوکاڵی و نیشته‌جێ بوون و دروست بوونی خانوبه‌ره‌و جیاکردنه‌وه‌ی ڕوبه‌ری جیاواز بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌لکی جیاواز، و دروست بوونی ناوچه‌کان و ولاتانی تایبه‌ت به ڕه‌گه‌ز و زمان ودروست بوونی کلتوری جیاواز. له‌وێوه دروست بوونی زانیاری سه‌ره‌تایی و تاقیکردنه‌وه بۆ مه‌به‌ستی چاککردنی ژیانی مرۆڤ و نرخاندنی مرۆڤایه‌تی، به‌وجۆره له گهشهدانا له مه‌به‌ست و یستی مرۆڤ له‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ژیانی مرۆڤ به ئاشتی و بێ ترس ژیان، له‌بۆ پێویستی چاککردن و خۆشگوزه‌رانی ژیانی مرۆڤ، و ده‌ستپێکردنی شۆڕشی پیشه‌سازی له به‌ریتانیاوه و دروست بوونی ئابووری سه‌رمایه‌داری، باسی چه‌ندین گۆڕانی ههمهجۆر له جیهانا، هۆکاره‌کانی هاتنه کایه‌ی ئه‌م گۆڕانانهو زیان و قازانجیان بۆ هه‌ندێ له میلله‌تان، به‌هۆی ئه‌م گۆڕانانه‌وه دروست بوونی چه‌ندین ئاین و فه‌لسه‌فی و ده‌سه‌لاتدار و ساماندارو ئیمپراتۆر.
مه‌به‌ست له باسی کۆرش ئه‌وه‌یه ته‌نها پیاوێک بووه هۆی ڕزگارکردنی میلله‌تی جوله‌که و یارمه‌تی دان بگه‌ڕێنۆ بۆ ولاتی خۆیان له جودا که فه‌له‌ستینه. وه‌ک ئه‌م نوسه‌ره ده‌ڵێت به هۆی ئه‌م کاره‌یه‌وه و مانه‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته ئاینه ئاسمانیه‌کان له ناو نه‌چوون و سه‌رناوی 'مه‌سایا' ی پێده‌درێ وه‌ک ڕزگارکه‌رێکی مێژوویی که له پایته‌ختی پادشاکانی ئهخامیدی 'پهرهسداغ' وێنه‌ی له‌سه‌ر به‌رد هه‌ڵکه‌نراوه به ڕیشی درێژی و تاجێکی زۆر سه‌رسورهێنه‌ر که به جلی گوڵداره‌وه به چوار باڵه‌وه ڕاوه‌ستاوه و نوسراوه کوره‌ش پادشای ئهخامیدی، ئه‌م شێوازی جل لهبهرکردنهی شێوازی که‌لتوری ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه و تاجی سه‌ری له شێوازی تاجی عیلامیهکاندایه، عیلامیه‌کان میلله‌تێک بوون که له به‌رزاییه‌کانی خواروی ڕۆژئاوای ئێران ژیاون. هه‌روه‌ها تاجی سه‌ری لێکچوونی تاجی میسریهکۆنهکانی پێوه‌دیاره و کارتێکردنی دیزاینی ئاشوری و فۆنیشی پێوه دیاره. به‌لام باڵه‌کانی له‌وه‌ده‌کا له کارتێکردنی فارسه‌کانه‌وه بێت، ئایا ئه‌م شێوازی ڕاگه‌یاندنه جیاوازانه‌ی چیمان نیشان ده‌دا؟ ئه‌م نوسراو نه‌خشانه له‌سه‌ر خشتێکی وه‌ک ته‌پڵ دروستکراو وه‌ک له ئاساری بابلیهکانا دۆزراونه‌ته‌وه و ئێستا دانروان له مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانی له له‌نده‌ن.
ئه‌م ئاساره دروستکراوه کاتێک ئه‌م پادشایه بابلی داگیرکرد به بێ شه‌ڕو جوله‌که‌کانی له‌به‌ندی ئاواره‌یی ئازادکرد، هه‌ر وه‌ک باڵه‌کانی وه‌ک نیشانه‌ی ئازادی، کۆرشی دووم ده‌یویست به ئازادیخواز بناسرێ. هه‌روه‌ک ده‌ڵێت من کۆرش پادشای جیهان، پادشای بابلیه‌کان، هی ئاشور و سومه‌ر و ئه‌که‌د و پادشای هه‌رچوار گۆشه‌ی جیهان. هه‌روها کۆرش پێمان ده‌ڵێ له هه‌موو خواکانا خوای بابلیه‌کان مه‌ردۆخی په‌سه‌ند کردووه و ڕۆژانه بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که ئه‌م خوایه بپه‌رستێ. ئه‌م پادشایه به‌رده‌وام هه‌وڵی ئازادکردنی کۆیله‌کانی ده‌داو یارمه‌تی هه‌ژار و دروستکردنی خانوبه‌ره بۆیان نه‌ک ته‌نها له بابل و به‌ڵکو له هه‌موو ناوچه‌ی ڕوباری دیجله. هه‌روه‌ک یۆنانیه کۆنه‌کان سه‌رسام بوون به کۆرش و ئه‌وانه‌ی ڕێگا و بیروڕای کۆرشیان هه‌بوو باوه‌ڕیان وابوو که فارسه‌کان کراوه‌ترن و ڕێزی ئازادی که‌لتورو ئاینی میلله‌تانی تر ده‌گرن.
بیر‌و ڕا وابوو چونکه فارسه‌کان خه‌ڵکێکی خێڵه‌کی و گه‌ڕۆک و بێ ولات بوون ئاماده‌بوون له ومیللهتانهی له خۆیان زاناتر و نیشته‌جێ بوون زۆرشت فێرببن و که‌ڵک له شێوازی ژیان و چۆنیه‌تی خانوبه‌ره‌و شتومه‌کی دروستکراوجل و به‌رگ ڕێزی خواکانیان بگرن، له‌به‌ر ئه‌وه یۆنانیه‌کان سه‌رسام بوون چۆن میلله‌تێکی خێڵه‌کی و تاڵانکهرو مرۆڤ کوژ ئاوا بتوانن یه‌کێک له مه‌زنترین ئیمپراتۆر له ناوچه‌کدا دروستکه‌ن.
وه‌ک ئه‌م نوسه‌ره ده‌ڵێت، ' یۆنانیه‌کان نه‌ک جولکه‌کان به هه‌ڵه له کوره‌ش تێگه‌شتن: فارسه‌کان له‌سه‌ره‌تاوه چه‌ند خێڵێکی گه‌ڕۆکی که‌م بوون که ده‌سه‌لاتیان له‌ده‌ست ده‌سه‌لاتداری به‌هێزتر و شارستانی تر داگیرکرد، کورش شێوازی نوێی هه‌بوو له ده‌سه‌لاتداریدا، به‌مه‌رجێ شه‌ڕو دژایه‌تی نه‌که‌یت، ئاین و کهلتورت ده‌بێ ڕێزی لێ بگیرێ، ئه‌م بۆچوونه سه‌ره‌تای شێوازی به شارستانی ژیان بۆ چه‌ندین میلله‌تان و که‌لتوری جیاواز که پیکه‌وه به ئاشتی و شارستانی بژین. له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونه‌شدا کۆرش به‌رده‌وام بوو له شه‌ڕ و داگیرکردندا و پایته‌ختێکی مه‌زنی دروست کرد به‌ناوی به‌هه‌شت'پارادیز/ پاراسدهگ' به‌رده‌وام ئه‌م پادشایه له شه‌ڕدا بوو به شه‌ڕکردن ژیا و لهشهرکردندا مرد. له یه‌کێک له‌م شه‌ڕانه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌کێک له پادشاکانی کازاغستان که ئافره‌تێک بوو له شه‌ڕدا بوو، له به یه‌ک گهشتنێکدا بۆ لێدوان و ڕێکه‌وتن به فێڵی سه‌رخۆشکردن به‌سه‌ریانا سه‌رکه‌وت، به‌لام خانمی شازاده به‌ناوی تۆمیریس تۆڵه‌ی لێکرده‌وه له جه‌نگێکی زۆر دژوار‌دا کورش ده‌کوژرێ و لاشه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ 'پارهسدهگ' و له‌وشوێنه‌دا ئه‌و په‌یکه‌ره‌یان بۆ دروستکرد.
ئه‌م چیرۆکه له نوسراوه‌کانی هیرۆدۆتی یۆنانیدا له‌وه‌ده‌کا خۆی چووه‌ته بابل و بۆ باسی ژیانی کۆرش گه‌ڕاوه، له‌باسی میژوی کێشه‌کانی نێوان فارسه‌کان و یۆنانیه‌کان. هیرۆدۆت ده‌ڵێت، کوره‌ش کوڕه‌زای پادشای میدیه‌کان ئهستیاگهس بوو، باسکراوه که ئهستیاگهس له سه‌رده‌می خۆیدا خه‌وێکی بینیوه که کچێکی له کاتی منداڵ بوونا ئاوێکی ئه‌وه‌نده زۆری لێچووه که بووه‌ته هۆی لافاوێک هه‌موو ئاسیای داپۆشیوه. له لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌وه‌دا ده‌یانوت وا کاره‌ساتێکی گه‌وره به‌ڕێوه یه ڕووبدا، له‌به‌ر ئه‌وه ئهستیاگهس ئه‌م کچه‌ی دا به پیاوێکی گه‌مژه به‌ناوی کامبیزهس، له پاش ماوه‌یه‌ک خه‌وێکی تری بینی که له ناوگه‌ڵی کچه‌که‌یدا دارمێوێکی گه‌وره سه‌وز بوو وپه‌لی ئه‌م داره له هه‌موو ئاسیادا بلاوبووه‌وه، بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌وه زانیارێکی خه‌وی ماگی / میدی ووتی کچه‌زای ئهستیاگهس پادشایه‌تی ئه‌م بنامه‌ڵه له ناوده‌با له‌به‌رئه‌وه فه‌رمانیدا که ئه‌م منداڵه کۆرپه‌یه ببرێت و بیکوژن. ئه‌و خزمه‌تکاره‌ی ئه‌م کاره‌ی پێدرا به‌زه‌یی به منداڵه‌که‌دا هاته‌وه نه‌یکوشت و شاردیه‌وه منداڵه‌که‌ی دا به خێزانێکی هه‌ژاری شوان. له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا کاتێک یاری ده‌کا له گه‌ل هاوهلاکانی و له ههڵسوکهتیا میهره‌بانی و زیره‌کی ده‌بینرێ، ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته تێبینی ده‌کرێ و پرسیار ده‌کری له بنه‌ڕه‌تی خێزانی ئه‌م منداڵه. کاتێک پادشا ئهستیاگهس پێده‌زانێ کوره‌ش نه‌کوژراوه سزای خزمه‌تکاره‌که‌ی ده‌دا به کوشتنی منداڵێکی و به ئامۆژگاری پیاوی ئاینی میدی پادشا فه‌رمان ده‌دا که کوره‌ش نه‌کوژن، له ئه‌نجام دا دوای چه‌ند ساڵێک کهبهتهمهندا ده‌چێ له دژ پادشا ئهستیاگهس شه‌ڕده‌کا و پادشا ده‌کوژێ و خۆی جێی ده‌گرێته‌وه، لێره‌دا دهسالاتداری ئیمپراتۆری میدیه‌کان ته‌واو بوو.
له کاره‌کته‌ری کۆرش دا هه‌ردو لایه‌نی دڕنده و میهره‌بانی ده‌بینرێ که له بنه‌ماڵه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌رو ده‌سه‌لاتداره‌وه هاتبوو، له شهڕهکانیا زیره‌ک و فێڵباز و ئاماده‌ی گوێگرتن بوو له پێشنیاری زۆر که‌س که‌ڵکی وه‌رده‌گرت. له یه‌کێک له‌و شه‌ڕانه‌یدا که سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کروێسهس پادشای لیدیا له ڕۆژئاوای ئاسیای بچووک 'ڕۆژئاوای تورکیای ئێستا' که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها سه‌لکه تورکێک له ناوچه‌که‌دا نه‌بوون. لیدیه‌کان ئه‌و میلله‌ته بوون که ئاڵتون و زیویان دۆزیه‌وه و به‌کاریان هێنا بۆ دروستکردنی پاره ئیتر پاره به‌کارهێنرا بۆ کڕین وفرۆشتن. یه‌کێک له پادشاکانی یۆنانی کۆن به‌ناوی سۆلۆن سه‌ردانی لیدیای کرد و پادشاکه‌یان که کرۆیسهس بوو ئاگادارکرد که هه‌رگیز بهختهوهرنابی هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌مری، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌س نازانێ چی ڕووده‌دا له داهاتودا هه‌تا ده‌مرێ. کاتێک کۆرش به‌سه‌ر ئه‌م پادشایه‌دا سه‌رکه‌وت له شه‌ڕدا و به دیل گرتی ویستیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه دارێک که ئاماده‌کرابوو بیسوتێنن، له و ماوه‌دا چاوه‌ڕوانی ده‌کرد بیسوتێنن له باره‌ی وته‌که‌ی سۆلۆن پادشای یۆنانه باسی کرد و به کۆرشی ووت که سۆلۆن چی وتووه، کۆره‌ش لێره‌دا بیری ده‌کرده‌وه له‌م وتانه‌و له سزای کوشتن په‌شیمان بووه و هێشتیه‌وه له به‌ندیخانه‌دا ئه‌م پادشادیلهی به‌کار هێنا وه‌ک ڕاوێژکار. جارێک پرسیاری لێ ده‌کا ئایا به‌ڕاستی ویستت شه‌ڕ بکه‌ی؟ کروێسهس وه‌لامی دایه‌وه به ڕسته‌یه‌کی مێژوویی که هیۆدۆت هه‌تا ئێستا تۆماری کردووه، ووتی:
' که‌س نیه ئه‌وه‌نده بێ مێشک بێ که شه‌ڕکردن هه‌ڵبژێرێ له جیاتی ئاشتی - له ئاشتیدا کوڕ باوکی ده‌نێژێ که ده‌مرێ، به‌لام له شه‌ڕدا باوک کوڕی ده‌نێژێ.'
ئه‌گه‌ر کوره‌ش بیتوانیایه به‌رده‌وام پادشایه‌تی میلله‌تان بکا، کێشه‌کانیان چارهسهرکاو و کار‌و باریان به‌ڕێوه‌به‌رێ، به‌ئارام بێ له گه‌ڵ که‌لتورو ڕێزی ئاین و شێوازی جیاوازی میلله‌تان بگرێ و نه‌یان چه‌وسێنێته‌وه، هه‌رچه‌ند جێی سه‌رنجی چاودێرانه که سنگ فراوان بوو بۆ بیر‌و بۆچوونی خه‌لکانی جیاواز، له‌شکری مه‌زنیان هه‌بوو پێکهاتبوو له چه‌ندین میلله‌تان. وه‌ک هیرۆدۆت باسی خه‌ڵکانی ناوچه‌که‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کردووه، که خه‌ڵک یه‌کتر ماچ ده‌کا له نێواڕاستی ڕێگادا له جیاتی قسه‌کردن، له‌به‌ر یه‌ک تاوان خه‌ڵک ناکوژن، ڕقیان له درۆکردن و قه‌رزکردنه (له‌م بۆچوونه‌دا لهوهناکا له فارسه‌کانی ئه‌م سهردهمهبکهن، چونکه فارس له جیهانا ناسراون به درۆزنی) ڕوباره‌کانیان پیس ناکه‌ن به تف و میز و پیسی و ده‌ستیان له‌و ئاوه‌دا ناشۆن که ده‌یخۆنه‌وه، له قهراردانا شێوازێکی سه‌رنج ڕاکێشیان هه‌یه:
' هه‌رکاتێک په‌یمانێکی گرنگ ده‌ده‌ن له کاتێکدا وتوێژی له‌سه‌ر ده‌که‌ن که سه‌رخۆش بن، ڕۆژی دوای ئه‌وه سه‌رکرده‌که‌یان قه‌راره‌که ده‌هێنێ و باسی ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕێکه‌وتن له‌سه‌ری له کاتێکدا که‌سه‌رخۆش نه‌بن قه‌راری ته‌واوی له‌سه‌رده‌ده‌ن به ڕێکه‌وتن یاننا .. هه‌روه ها هه‌ر قه‌رارێک که له کاتێکا دهیدن که سه‌رخۆش نه‌بن، له کاتی سه‌رخۆشیدا جارێکی تر له‌سه‌ری ده‌دوێن بۆ قه‌راردان له‌سه‌ری به ڕێکه‌وتن بۆ به‌جێ هێنانی یاننا.'
ئه‌م شێوازی قه‌راردان و لێدوانه هه‌تا ئێستا له زۆر ولاتاندا به‌کار ده‌هێنرێ، هه‌تا ئێستا له په‌رله‌مانی دیموکراسی به‌ریتانیدا به‌هه‌مان شێوه، به‌م جۆره فارسه‌کان خه‌ڵکێکی سه‌رنج ڕاکێش بوون بۆ ئه‌وه‌ی لێ یانه‌وه فێربین هه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌بێ لێیان بترسین.
ئهندرۆمار له‌م کتێبه‌یدا مه‌به‌ستی باسه‌کانی له‌وه‌ده‌کا به‌کورتی به‌سه‌ر هۆکاره‌کانی گۆڕانه‌کان و پێشکه‌وتنی دیموکراسی و چاککردنی ژیانی هه‌ندێ له میلله‌تانی جیهان له‌سه‌ر حسابی چه‌ندین له میلله‌تانی تر، ئه‌م دهستهاتانه به‌رهه‌می کاری چه‌ندین له فه‌لسه‌فی و پێشه‌وا ئاینیه‌کان و زانیاره‌کانی جیهان پیادهکراوهو به‌کارهێنراوه به‌ناوی ئاین و پێشکه‌وتنی مافی مرۆڤ و شارستانیه‌وه بۆ به‌ده‌سه‌لات بوون. بۆ به‌هێزبوونی ده‌سه‌لاتی هه‌ندێک له دژ چه‌ندینی تر که هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه فارسه‌کان ده‌سه‌لاتیان له‌ده‌ست میدیه‌کان به شه‌ڕ وه‌رگرت.
پاش ئه‌وه مه‌سیحیه‌کان به هۆی ئاینه‌وه تیرۆرکردن و له نێوبردنی چه‌ندین شارستانی جیهان بۆ مه‌به‌ستی داگیرکه‌ری و تالانکردن، هه‌ر وه‌ک له نوسراوی ئاینی جولهکهکانا هه‌یه بهفهرمودهی ئاینی ده‌ستکاری کراو قه‌لاچۆکردنی میدیه‌کان حه‌ڵاڵ کراوه که ته‌نها کچی گه‌نجیان بهێڵێنه‌وه (سه‌یری کتێبه‌که‌ی ڕیچارد دۆکینز، خه‌یاڵ وپلاوی خوا، ڕیچارد دۆکینز 2006) به‌ناوی چاککردنی ژیانی خه‌لکه‌وه عه‌ره‌به‌کان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نیوه‌ی جیهانیان تالانکرد و تیرۆرکرد خۆیان ئێستاش له ئاین و شارستانیدا سفرن هه‌روه‌ک له کێشه‌ی سوریادا ده‌یبینین. له پاش ئه‌وه دروست بوونی چه‌ندین فه‌لسه‌فی و زانیار وشۆڕشی پیشه‌سازی که له به‌ریتانیاوه ده‌ستی پێ‌کرد و هۆکاره‌کانی دروست بوونی له به‌ریتانیا و پێکهێنانی سه‌ره‌تا ی دیموکراسی له به‌ریتانیاوه که هه‌موو ئه‌وروپاو زۆربه‌ی ولاتانی جیهانی گرته‌وه، هه‌ر وه‌ک ئامارێکی سیاسی بۆ به‌ده‌سه‌لات بوون له شێوازێکی نوێ‌دا. له‌م نوسینه‌دا چه‌ندین هۆکاری سه‌رنج ڕاکێشمان نیشان ده‌دا، یه‌کێک له‌درۆ مێژوویه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی ڕزگاریخوازی مرۆڤایه‌تی به‌کارهێنانی فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیه‌ت و دروست بوونی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و شۆڕشی به‌ڵشه‌ڤی حه‌ڤده‌ی ئۆکتۆبه‌ر که هۆکاری بنه‌ڕه‌تی دروست بوونی فاشیه‌تی ئارسه‌ر زیمهری ئه‌ڵمانیا بوو، که ویستی لایه‌نی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م لاوازکا به دروست بوونی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ئیتر ڕوسیا واز له شه‌ڕی سه‌رمایه‌داری بهێنێ، و دروست بوونی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت که لینین و ستالین وه‌ک 2 که‌س له دیکتاتۆره مێژوویه‌کان که به‌ناوی دیکتاتۆری پرۆلیتاریاوه بوونه هۆی تیرۆرکردنی چه‌نین ملیۆن له خه‌لکانی یۆکرانیاو ولاتانی به‌لتیک و پۆلۆنیاو میلله‌تانی تر وه‌ک میلله‌تی چێچنیاو ئاسیای ڕوسیا، چه‌ندین له میلله‌تانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتیان کرده کۆیله، هه‌تا ڕوخانی یه‌کیه‌تی سۆفیه‌ت و به‌هێزبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتداری سه‌رمایه‌داری و کلکه‌کانیان وه‌ک ڕژێمی فاشی تورکی ئۆردگان، که له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر حکومی‌دا ڕۆژنامه‌نوسێک لێی پرسی وا گه‌شتیته ده‌سه‌لات، ئایا وا ئێستا ئیتر دیموکراسی ده‌چه‌سپێنی، له‌وه‌لامدا ئۆردگان ده‌ڵێت: 'دیموکراسی وه‌ک قیتارێکه بۆ گه‌شتنه مهحهتتهی ده‌سه‌لات'
له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که ته‌نها میلله‌تان و خه‌ڵکانی زانیار‌و خۆ ماندوکهرو کارکه‌ر خه‌ڵکی به‌ده‌سه‌لات و به‌ئاگا و خاوه‌ن ئیمپراتۆر و گۆڕانی مه‌زنن. خۆخانه‌نشین کردن و ته‌مه‌ڵی و نه‌زانی و خێڵه‌کیه‌تی و ناوچه‌گه‌ری و بتپه‌رستی سه‌رئه‌نجامی هه‌ر ژێرده‌سته‌یی وبهکارهێنان و له ناوچوونه. ئه‌گه‌ر زیره‌ک بین گۆڕان و به‌ره وپێشه‌وه چوون له تاکی مرۆف خۆیه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا، ئینجا بۆ ناو خێزان وکۆمه‌ڵگاو میلله‌ت و داموده‌زگا و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان.