ده‌رباره‌ی ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی پارێزگاری گه‌نده‌ڵه‌کانی سلێمانی له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین!
Thursday, 17/02/2011, 12:00
ئه‌ی خه‌ڵکی به شه‌ره‌ف و ناڕازی شاری سلێمانی خۆشه‌ویست، شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، ته‌ماشاکان پارێزگاری گه‌نده‌ڵان له سلێمانی داوای ئه‌وه‌مان ڵێ ده‌کات که ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی ئه‌و دزو و گه‌نده‌ڵ و تاوانبارانه له سلێمانی تێک نه‌ده‌ین تا بازاڕی دزی و فه‌سادی یان لێ تێک نه‌چێت، ئهوپارێزهره ی گه‌نده‌ڵان بێ شه‌رمانه باس له و ههمووخزمهتگوزاری و خۆشگوزه‌رانی یانه ده‌کات که بۆ خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌یان دروست کردووه..! ئه‌وبێ شه‌رمانه درۆده‌کات و شه‌کری شکاند، پاش 20 ساڵی ده‌سه‌ڵاتیان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه کێشه‌ی که‌س و کاری ئه‌نفال ونا یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاره‌با و بێ‌کاری و گه‌نجان و منداڵان و ژنان و پیر و په‌ککه‌وته‌و دام و ده‌زگا گه‌نده‌ڵه‌کانیان و ته‌ندروستی و...چاره‌سه‌ربکه‌ن و گه‌ر که‌سێکیش چاره‌سه‌رێکی هه‌بووبێت ئه‌مان ڕێگر بوون لێ ی..!
دیاره ئه‌و پارێزه‌ره‌ی گه‌نده‌ڵان ڕاست ده‌کات، بۆ خۆیان و به‌رپرسه دزو داوێن پیسه‌کانیان له سلێمانی به‌هه‌شتێکیان له سه‌ر حسابی خه‌ڵکی ئه‌م شاره قاره‌مانه دروست کردووه‌و نایانه‌وێت لێ یان تێک بچێت و به خه‌ڵک ده‌ڵێن گه‌ر لێمان تێک بده‌ن لێتا ن قبوڵ ناکه‌ین..!!
دیاره دیکتاتۆره‌کانی تونس و میسریش له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌دا به‌هه‌مان زمانی درۆ کردن و ڕیاکاری له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا دووان! زمانی ئاخافتن وهه‌ڕه‌شه‌ی هه‌موو دیکتاتۆره‌کان وه‌ک و یه‌که‌و له‌وه ئه‌چێت هه‌موو به یه‌ک سک له دایک بوبێتن یان له یه‌ک قوتابخانه‌ی په‌روه‌رده‌ی دیکتاتۆری دا وانه‌یان خوێندبێت...!!
خه‌ڵکی ئازا‌و ناڕازی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی له ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 دا دیکتاتۆری سه‌دام و به عسیان له شاری سلێمانی ڕاماڵی و گوێ یان نه دایه ههڕهشهوگوڕهشهو خۆئاماده‌کاری یه‌کانی ده‌زگای ئه‌من و جاشه‌کانیان...!
خه‌ڵکی شاری سلێمانی له هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کاندا شورایان دروست کردوو، به هه‌موو که‌م و کوڕی یه‌کانیانه‌وه هه‌وڵیاندا سه‌رکردایه‌تی ڕاپه‌ڕین بکه‌ن و دام و ده‌زگاکان بپارێزن و ده‌سه‌ڵاتی شار له شورای گشتی شاردا به‌رن به‌ڕێوه...!!!
به‌ڵام به‌ره‌ی کوردستانی به‌بینینی ئه‌م شورایانه تووشی شۆک بوو، بۆیه له ماوه‌یه‌کی که‌م دا که‌وتنه گرتنی هه‌ڵسوراوان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شوراکان...!
ئه‌مجاره خه‌ڵکی ناڕازی ده‌توانێت خۆی شورای خۆی بۆ پاراستنی ئاسایش و دام و ده‌زگاکان و به‌ڕێوه‌بردنی شار به شێوه‌یه‌کی باشتر دروست بکات، چۆن له میسر خه‌ڵک دام و ده‌زگانی پاراست و سوپاش هاوکاریان بوو...!!
بژی ڕاپه‌ڕین و سه‌رشۆڕی بۆ چڵکاوخۆران و کاسه‌لێسانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵان...!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست