ئاگاداریه‌ک بۆ به‌شداربووانی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ
Friday, 04/02/2011, 12:00
ئاگاداریی به‌شداربوانی ئاسیا سێڵ ئه‌که‌ینه‌وه، که له‌سه‌ر بڕیار و داوای مه‌ڵبه‌ندی ریکخستنی جه‌لالێکان که خانمی یه‌که‌می عێراق سه‌رپه‌رشتی ئه‌کات، داوا له کۆمپانیای ئاسیا کراوه، که چاودێری بخاته سه‌ر هه‌زار ژماره موبایل، هه‌ر دوێنێش پێج سه‌د ژماره‌ی تریان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری بخرێته سه‌ر. به‌پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که ، ئه‌و ژمارانه‌ی دوێنی واته 1/2/2011 زۆربه‌یان له ژماره‌کانی 150 هه‌زاره‌کان و 190 هه‌زاره‌کاندا بووه، بۆیه به‌شداربووه به‌ڕێزه‌کانی ئاسیا سێڵ با بزانن که کۆمپانیای ناوبراو ده‌ورێکێ ناپاک و جاسوسی ئه‌بینێت بۆ ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌که‌ی کوردستان، جا تکامان وایه ئه‌گه‌ر شتێک گرنگ و تایبه‌ت بوو، موبایل به‌کار مه‌هێنن، هه‌ر وه‌کو فاروقی کۆنه شیوعی، له قیاده‌ی مه‌رکه‌زی ئوتێله پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌که‌ی کردووه به سه‌ربازگه بۆ چه‌کداره‌کانی جه‌لالێکان و له‌وێوه هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی سلێمانی ئه‌کرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست