کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌ره‌يدون جوانرۆيی ١٥٠ پارچه‌ی زه‌وی له‌ كه‌ركوك وه‌رگرتووه‌

Friday, 04/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری كه‌ركوك
له‌ روانگه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی كورده‌ ده‌ركراوه‌كانی كه‌ركوك كه‌ چه‌ند ساليكه‌ ئاواره‌يی سنوره‌كانی چه‌مچه‌مال و سليمانی و هه‌ولير بوون و، له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازاديی عێراقه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ی خۆيان گه‌راونه‌ته‌وه‌، له‌و چوارچيوه‌يه‌دا هه‌ر خيزانيك پارچه‌يه‌ك زه‌وی ٢٠٠ مه‌تر دووجايان وه‌رگرتووه‌و، له‌گه‌ل پركردنه‌وه‌ی فۆرم و ئاماده‌كاريه‌كان بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ و به‌ سودوه‌رگرتن له‌ ماده‌ی ١٤٠ كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ ناوچه‌ جيناكۆكه‌كانی نيوان كوردستان و به‌غداد، ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ محمه‌د خۆرشيد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پاريزگای كه‌ركوك ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ فه‌ره‌يدون جوانرۆيی كه‌ به‌ ئه‌سل كوردی هه‌ورامانی ناوچه‌ی جوانرۆيی رۆژهه‌لاتی كوردستانه‌ له‌ ئيران، به‌ناوی كه‌ركوكيه‌وه‌، بۆ خۆيی و هاوسه‌رو كورو خزم و پاسه‌وانه‌كانی له‌ سه‌ر ليستی پارتی١٥٠ پارچه‌ زه‌وی وه‌رگرتووه‌، سه‌رچاوه‌يه‌كەی نزيكيش له‌ هه‌ورامان عوسمان كه‌ به‌رپرسی پيشووی پاراستنی لقی ٣ ی پارتی له‌ كه‌ركه‌وك بووه‌ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ زۆربه‌ی به‌رپرسانی شاره‌زووروو هه‌ورامان و قه‌ره‌داغ و هه‌ولير زه‌ويان به‌ناوی كه‌ركوكی يه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌و، به‌هۆی نه‌بوونی پيناسه‌ی ئه‌و شاره‌ تا ئيستا گه‌وره‌ترين كيشه‌يان بۆ خه‌لكی ئه‌و شاره‌ دروست كردووه‌، له‌لايه‌ن ليژنه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌دان پيناسه‌ی ته‌زويردا گيراوه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی خه‌لكی ئه‌و شاره‌ نين و زه‌ويان وه‌رگرتووه‌، تا ئه‌وه‌ی عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر كه‌ خه‌لكی تاسلوجه‌ی سليمانی يه‌ ٦٠ پارچه‌ زه‌وی به‌ناوی خۆيی و ئامينه‌ی هاوسه‌ری و خزم و پاسه‌وانه‌كانيه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك وه‌رگرتووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە