کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


جێگرى پارێزگارى هەولێر و دەڵالى كردن بە دابەشكردنى شوقەكان

Saturday, 21/03/2009, 12:00

1265 بینراوە


جێگرەدزەكەى پارێزگارى هەولێر تایەر عەبدوڵا شێوازى دزیكردنەكانى بەپێى مۆدێل و هەلومەرجى هەنوكەیى ئەنجامى دەدات ، لەتازەترین دەستكەوتى ئەمجارەیدا دەلالیكردنیەتى بە دابەشكردنى شوقەكانى شارى هەولێر ، دواى ئەوەى وەجبەى یەكەمى تیروپشكى دابەشكردنى شوقەكان راگەێندرا و ناوى زۆرێك لە هاوڵاتیان دەرچوو بۆ شوقە وەرگرتن ئەگەرچى زۆرێكیش لە هاوڵاتیانى موستەحەق و بێ واستە شوقەیان بۆ دەرنەچوو، كەچى دواتر پاشگەزبوونەوە لە بەشێكى زۆرى ئەوانەى شوقەیان بۆدەرچووە و ناویان لەتیروپشكەكەدایە تا ئێستا بیانوى جۆراوجۆریان پێدەگرن بۆ نەدانى شوقە پێیان لەبەرامبەر ئەمەشدا تایەر عەبدوڵا شوقەدەدات بەكەسانى نزیك لەخۆى تا نوكە 83 شوقەى جێگۆركێ پێكردووە داویەتى بەكەسانێ كە ناسیاوى خۆیەتى و زۆربەشیان بارى گوزەرانیان لەوپەڕى باشیدایە هەروەها چواردە كەس لەوانەى بەواستەى تایەر شوقەیان وەرگرتووە هەرخەڵكى شارى هەولێریش نین بگرە خەڵكى پیرمام و ئاكرێ و شەقڵاوەن ، دوو شوقەى داوە بە دوو ئافرەتى داوێن پیس كە یەكێكیان دۆستى تایبەتى خۆیەتى و بەو بیانووەى هاوسەرەكەى نەماوە ئەم دۆستەژنەى تاهیر ناوى (ڤ ...)ە كە بەهۆى بەدرەوشتى لەلایەن مێردەكەى تەلاق دراوە تایەریش شوقەى داوەتى ، هاوكات تاهیر هەڤدە شوقەى دابەشكردووە بەسەر پاسەوانەكانى و لەگەڵ براو برازاكانى ، كەسێكى تایبەتیش كە ناوى (مام عوسمان)ە دەلالى بەشوقەكان ئەكات و لەبەرامبەر وەرگرتنى 450دۆلار شوقە بۆ خەڵكى لە تاهیر وەردەگرێ هەركەسێ ناوى لە كۆمپیوتەرى پارێزگانەبێت و لە تیروپشكدا نەبێ ئەوا (مام عوسمان) بەگرێنتى ناوى داخیل دەكات و شوقەى بۆ وەردەگرێ ئەگەر هیچ مەرجێكى یاسایشى نەبێت كە بەژمارە تائێستا لەبرى 83شوقە 43شوقە بە دەلالى مام عوسمان بووە كە لەتاهیر رێگەى پێدراوە، باشە كاك تاهیر لە دەستبەسەراگرتنى زەویە تەجاوزەكانت تێر نەبووى ئینجا نۆرەى شوقەكانە ، دەیان ماڵ ئێستا لەژێر جەمەلۆن وكرێچیدا ئەناڵێنن تۆیش بازرگانى بە مافى خەڵك ئەكەى و بەناعەدالەتى شوقە دابەشەكەى ئەمە چ كارێكى مرۆڤانەیە به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌یت ، پارتی وبنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ وخیانه‌تکاری بارزانی چۆن لیت قه‌بووڵ ده‌که‌ن؟ .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)