کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی مه‌سعود له‌ دانیشتنی رووبه‌روو راده‌کات!.

Saturday, 06/06/2009, 12:00


عه‌یامێکی زۆر بوو ، له‌ بێده‌نگی مه‌سعود له‌ میدیاکان ، کۆیله‌قه‌ڵه‌مه‌کان جۆریک له‌ پیرۆزیان بۆ مه‌سعود جاڕده‌دا.به‌شیوه‌یه‌ک وایان له‌ خه‌ڵکی ده‌گه‌یاند ئه‌وه‌نده‌ کار ده‌کا ئه‌م پیاوه‌ه‌ پیرۆزه‌ ئه‌وه‌نده‌ قسه‌ ناکات.
کاتێ باس له‌وه‌ کرا که‌ پێویسته‌ مه‌سعود ببێ به‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان ، هه‌موو کۆیله‌قه‌ڵه‌ماکان کردیانه‌ هه‌را که‌ چۆن ده‌بێت ، مه‌سعود ،ئاوا پیاوێکی پیرۆز له‌ په‌رله‌مان له‌ گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ کۆیله‌کان قسه‌وباس له‌سه‌ر کێشه‌کانی خه‌ڵک بکه‌ن ، به‌ڵکو ئه‌و پیاوه‌ ئه‌وه‌نده‌ پیرۆزه‌ که‌ ده‌بێ وه‌ک مه‌رجه‌عێک وابێت ، له‌وه‌ش زیاتر هیچی دیکه‌ی قابیل نییه‌!.
خۆشبه‌ختانه‌ قه‌ڵه‌مه‌ ئازاو بویره‌کان به‌تایبه‌تی له‌ سه‌کۆی ئازادی کوردستانپۆستدا ، حه‌قیقه‌تی ئه‌و پیاوه‌ پیرۆزه‌ ! بۆ هه‌موو خه‌ڵکی نیشاندا ، و ئه‌و پیرۆزییه‌ کارتۆنییه‌ی که‌ جاشقه‌ڵه‌مه‌کانی بۆیان دورستکردبوو تێکوپیک شکێنرا و ، وای لێکرا ئێستاشی له‌ گه‌لدابێت بۆته‌ که‌شیکی ناپیرۆز و نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵکو هه‌موو وه‌ره‌قه‌کانی ده‌ستی که‌شف بوون و ریسواکران.
ئێستا ئه‌و پیاوه‌ پیرۆزه‌ !، کام درۆی گه‌وره‌یه‌ ئه‌و ده‌یکا ، کام دزی و تاڵانی گه‌وره‌یه‌ ئه‌و ده‌یکا ، کام خیانه‌تی گه‌وره‌شه‌ ده‌رهه‌ق به‌ کورد هه‌ر ئه‌و ده‌یکا.. بۆیه‌ مه‌سعود جگه‌ له‌ مافیایه‌کی گه‌وره‌ و درۆزنێکی گه‌وره‌ و خیانه‌تکارێکی گه‌وره‌ هیچی دیکه‌ نییه‌ ، سه‌رشۆر و دز و خیانه‌تکاره‌.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ میر حوسه‌ین موسه‌وی هه‌ردووکیان خۆیان پاڵاوتووه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێران ، رۆژی چوراشه‌مه‌ی رابوردوو‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م میدیای ئێران ، که‌وتنه‌ پرسیار و وه‌لام له‌یه‌کتر هه‌ریه‌که‌ ده‌یویست زۆرترین خاڵی پۆزه‌تیڤ بۆ خۆی تۆمار بکات و رای گشتی بۆ خۆی راکێش بکات..ئه‌مه‌ مافێکه‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت بۆ سه‌رۆکایه‌تی یا ئه‌ندام په‌رله‌مانی خۆیان ده‌پاڵێون ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌ رووبه‌ڕووه‌ له‌ به‌رده‌م خه‌ڵکیدا بکه‌ن..
ئۆباما له‌گه‌ڵ جۆن مه‌کینی کۆماری ئه‌ویش له‌ مونازه‌ره‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی به‌شداریان کرد و له‌و مونازه‌ره‌یه‌دا پشتی مه‌کین له‌ ئه‌رزدرا و بووه‌ خاڵی وه‌رجه‌رخان بۆ بردنه‌وه‌ی ئۆباما..
ئێستا له‌ کوردستانیش چه‌ند که‌سیک ،به‌ سه‌رۆکی کارتۆنی هه‌ریمی کوردستانیشه‌وه‌ ،خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌ریم پاڵاوتووه‌ ، پیویست ده‌کات ئه‌وانیش رووبه‌روو له‌ ته‌له‌فزیۆنێکی بێلایه‌ن دینمانه‌یه‌ک ساز بده‌ن بۆ خستنه‌رووی پڕۆژه‌کانیان ئه‌گه‌ر هه‌لبژێردرا ، چونکه‌ خه‌لکی ئه‌وه‌نده‌ هۆشیاره‌ ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌ ده‌دا نه‌ک به‌ پیرۆزی ، مه‌سعود ئه‌و پیرۆزییه‌ی نه‌ماوه‌ تا ده‌نگی پیبدرێت ، ئه‌و له‌ دزی یه‌که‌ممه‌ و له‌ درۆکردنیش هه‌ر یه‌که‌ممه‌ و بۆ خیانه‌تیش هه‌ر یه‌که‌ممه‌ ، هه‌موو به‌لگه‌کانیش له‌ به‌رده‌ستدایه‌ ، که‌ هه‌رگیز ناتوانێت نکۆڵی لیبکات.
عه‌یامێکی زۆره‌ مه‌سعود له‌ پێشی پیشه‌وه‌ی سیاسه‌تکردن بووه‌ ، به‌لام چ سیاسه‌تکردنێک؟!!‌ ، له‌ غه‌یری نه‌هامه‌تی به‌ درێژایی ژیانی سیاسی هیچی دیکه‌ی بۆ کورد نه‌کردووه‌ ، مرۆ ده‌توانێت به‌ هاسانی جه‌ردێکی ده‌ستکه‌وته‌ نێگه‌تیڤه‌کانی بۆ بکات .
لێره‌دا پرسیاریک خۆی قووت ده‌کاته‌وه‌ که‌ بریتییه‌ له‌ : ئایا مه‌سعود ئاماده‌یه‌ له‌ گه‌ڵ پاڵێورواکانی دیکه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم رووبه‌ڕوو دیمانه‌ک یا چه‌ند دیمانه‌یه‌ک ساز بدات؟
قسه‌یه‌کی خۆشی مه‌سعودتان وه‌بیر بێنمه‌وه‌ ، که‌ له‌ به‌رده‌م میدیاکان و له‌ په‌رله‌مانه‌ کارتۆنییه‌که‌ی عه‌دنان موفتی کردیی ، کاتێ رۆژنامه‌نووسێک له‌ مه‌سعودی پرسی: به‌ریز کاک مه‌سعود که‌ی کێشه‌ی نێوان کۆڕه‌ک تیلیکۆم و ئاسیا ته‌واو ده‌بێت؟ له‌ وه‌ڵامدا ووتی: کۆڕۆک چییه‌ و ئاسیا چییه‌ ، خۆمن نازانم ئه‌وانه‌ چین؟!.
به‌راستی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی مه‌سعود له‌ سه‌ر پرسێکی ئاوا که‌ هه‌موو که‌س ئه‌وێ رۆژێ ده‌یزانی بوو به‌ شۆک بۆ هه‌مووان .لێره‌دا سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی پیرۆز! خۆی وانیشاندا که‌ ئه‌و ئاگای له‌و شته‌ بچووکانه‌ نییه(که‌ به‌ ملیۆنه‌ها دۆلار مانگانه‌ ده‌چێته‌ گیرفانییه‌وه) ، به‌لکو ‌‌ ئه‌و خه‌ریکی گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوکه‌ !، درۆیه‌کی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ی کرد که‌ هه‌ر پاساوێکی بۆ بهێنیته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ قووڕه‌که‌ی بۆ خه‌ست ده‌بێته‌وه‌.
مه‌سعود هه‌ر ئه‌و پیاوه‌ درۆزنه‌بوو که‌ به‌ڵینی به‌ جێگره‌ کارتۆنییه‌که‌ی خۆیدا بوو له‌ شه‌ڕی ناوه‌خۆ که،‌ کۆمیته‌ی مه‌سیف میوانی ئه‌ون که‌س بۆی نییه‌ ده‌ستیان بۆ دریژ بکات ، هێشتا کۆسره‌تی دۆڕاو نه‌گه‌ڕابۆوه‌ هه‌ولێر هه‌موو له‌ داری به‌رده‌م کۆمیته‌ به‌سترانه‌وه‌ و شه‌هیدی کران !.
پێموانییه‌ که‌سێکی دیکه‌ هه‌بێت به‌ قه‌ده‌ر ئه‌و مه‌سعود درۆزن و ساخته‌چی هه‌بێت ، قسه‌م له‌ گه‌ڵ به‌راوردکردن نییه‌ له‌ گه‌ل جه‌لال که‌ ئه‌ویش یه‌کێکه‌ له‌سه‌رکرده‌ دۆزانه‌کانی دنیاێی.
خۆ بۆ خیانه‌تیش ، 31ی ئاب و به‌ کوشتدانی 3600 چه‌کداری بۆ تورکیا و کوشتنی زیاتر له‌ 200 وڵاتپارێزی رۆژهه‌ڵات له‌ ده‌ڤه‌ری زه‌رد بۆ ئیتڵاعات باشترین به‌ڵگه‌ن ..
بۆ دزی و تاڵانیش به‌ڵگه‌کانی مایکڵ و راپۆرته‌کانی بڵاوبۆوه‌ی نیوزویک و واشنتۆنپۆست و رۆژنامه‌کانی تورکیا کافییه‌ بۆ ناوزه‌دکردنی وه‌ک گه‌وره‌ترین مافیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناویندا.
رایس بۆ کێشه‌ی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ نه‌وت ، به‌ مه‌سعودی ووتبوو: تۆ کاوبۆی و سه‌روکاری گرووپێکی کاوبۆیی به‌ده‌ر له‌ یاسا و ده‌ستووری ده‌که‌یت.
جا لێره‌دا سه‌رۆکێکی! ئاوا سه‌پێندراو که‌ هه‌موو مواسه‌فاتێکی مافیای کاوبۆیی تێدا بێت ، ده‌بێت رووی دیمانه‌ی هه‌بێت ؟!، ئێمه‌ پێمانباشه‌ بیکات ، ئه‌گه‌ر بیکات ئه‌وا به‌ته‌واوی ریسوا ده‌بێت و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ قووره‌که‌ی بۆ خه‌ست ده‌بیته‌وه‌.
له‌ نه‌کردنی له‌ ترسانیه‌تی ، له‌ کردنیشیدا زێده‌تر ریسوا ده‌بێت ، بۆیه‌ داریکی به‌ده‌سته‌وه‌ هه‌ردوو سه‌ری ریسواییه‌ !. رۆژانی دادێ بۆ خه‌ڵکی کوردستان روون ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئه‌و مه‌سعوده‌ ریسوایه‌ چۆن ته‌عامول له‌ گه‌ل ئه‌و واقیعه‌ تاڵه‌ی ده‌کات؟!.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە