کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دادوه‌ران ودادگاكانی بنه‌ماڵه‌ (ئێمه‌ش وه‌ك برایمی كاكه‌ ئه‌حه‌ تۆمه‌تبارین چونكه‌ به‌شدار بووین له‌ خۆپیشاندان

Monday, 17/10/2011, 12:00





كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌موو ده‌نگه‌ ئازاده‌كانی كوردستان پێكه‌وه‌ هاوار بكه‌ین و ده‌نگی خۆمان بخه‌ینه‌ پال ده‌نگی بوێری و به‌ ویژدانی هه‌موو ئه‌و كورده‌ راستگۆیانه‌ی كه‌ وه‌ك برایمی كاكه‌ ئه‌حه‌ به‌شدار بوون له‌ خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ریمی كوردستان و دان به‌وه‌دا بنێین كه‌ ئیمه‌ش خۆپیشانده‌ر بووین و ده‌ستمان هه‌بووه‌ له‌ خۆپیشاندان،پیویسته‌ ئه‌و كه‌سایه‌تی و لایه‌ن و گروپانه‌ی كه‌ پشگیری و هاوخه‌می خۆیان بۆ بنه‌ماله‌ی برایمی كاكه‌ ئه‌حه‌ ده‌رده‌بڕن زۆر بوێرانه‌و بی پێچوو په‌نا بلێین هاواری كاكه‌ برایم هاواری ئێمه‌ش بوو هه‌ڵویستی كاكه‌ برایم هه‌ڵوێستی ئیمه‌ش بوو،كه‌واته‌ دادوه‌رو دادگا حیزبیه‌كانی بنه‌ماڵه‌ ئێمه‌ش بخه‌نه‌ زیندان و بمانكه‌ن به‌ هاورێی ئه‌و پیاوه‌ مه‌رد و بوێره‌ی كه‌ به‌داخه‌وه‌ رۆژگاری ئه‌مرۆی له‌ ژێر چه‌تر و سایه‌ی حكومه‌تی كوردیدا له‌ زیندانه‌كان به‌سه‌ر ده‌بات،پێویسته‌ هه‌مووان هاوار بكه‌ن به‌لێ ئێستا ئێمه‌ له‌ جێگای برایمی كاكه‌ ئه‌حه‌ ئه‌لێن بروخێ ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یی پڕله‌ گه‌نده‌ڵی بروخێ ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی و بێسه‌رو به‌ری بروخێ ده‌سه‌لاتی دادگاو دادوه‌ری حیزبی و بنه‌ماله‌یی،به‌لێ ئه‌وه‌ی برایمی كاكه‌ ئه‌حه و هاورێكانی‌ كردیان به‌ دروشم وه‌ك ئازادی ده‌نگی هاولاتی كوردی به‌شمه‌ینه‌ت و به‌رقه‌راركردنی دادی كۆمه‌لایه‌تی و كاركردن بۆ نه‌هێشتی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ی و ئاغایی و ده‌ره‌به‌گی هه‌روه‌ها نه‌بوونی سیسته‌مێكی تۆكمه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان ،ئه‌وا ئێمه‌ش به‌ هه‌مان هاواری كاكه‌ برایم ده‌یلێینه‌وه‌ بی منه‌تین له‌ دادگاكان و دادوه‌رانی ماستاوچی بنه‌ماله‌ و له‌ خودی ده‌سه‌لاتی حیزبی كوردی هه‌ربژی ده‌نگی بوێری و هه‌ربژین خۆپیشانده‌رانی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی و سیسته‌می حیزبی و بنه‌ماله‌یی.....



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە