کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا ئەمرۆ نەوشیروان مستەفا تیشکی خسته‌ سه‌ر ئه‌و ناحاڵیبوونه‌ی که‌ ڕاگه‌یاندنه‌کان باسیان لێوه‌کرد

Monday, 05/04/2010, 12:00


لاوك پاش ئەوەى دەنگۆى ئەوە لە زۆربەى رۆژنامەو سایتەكاندا بڵاو كرانەوە سەبارت بەوەى، كە بزوتنەوەى گۆران كێشەى تێكەوتووە لەسەر دوو بابەت:
یەكەم رەزامەندى لیستى گۆران بۆ كاندیدكردنەوەى تاڵەبانى.
دووەم مۆلەت وەرگرتن بۆ دروستكردنى رێكخراوێكى سیاسیى و دانانى ناوەكان لەلایەن (عمرى سید على)یەوە، ئەوە بوو ئەو دەنگۆیانە وەهاى كرد ساردیەك دروست ببێ لە ناو هەندێك لە هەڵسوراوانى گۆراندا و راگەیاندنى حزبەكانیش زیاتر كەوتنە بڵاوكردنەوەى پروپاگەندە لە سەر ئەو بابەتانە.
سەرەتا دواى كۆبوونەوەكەى مسعود لەگەڵ لایەنەبراوەكاندا و راگەیاندنى ئەنجامى كۆبوونەوەكان لەلایەن مسعود و دەزگاكانى راگەیاندنى یەكێتییەوە، كە گوایە لە سەرهەموو شتێ رێكەوتوون و هەموو ئامادەن جارێكى تر دەنگ بدەنەوە بەتاڵەبانى بۆ پۆستى سەرۆك كۆمار.. ئەمە لاى لایەنگرانى گۆران بەشێوەیەكى هەڵە تفسیركراو و چەندین بۆچونى خراپى لەسەردانرا.....
سەبارەت بەو(65) ناوەى كە گوایە لەلایەن (عمرى سید على)یەوە دانراوە و خراوەتە قاڵبى كوتلەكاریەوە.... ئەمرۆ 5-4-2010 سەعات (4) پاش نیوەرۆ نەوشیروان مستەفا سەرۆكى بزوتنەوەى گۆران كۆبونەوەیەكى بۆ لایەنگرانى لیستى گوِران رێكخست و تیایدا بەتێرو تەسەلى باسى ئەو بابەتانەى كرد، كە لە ماوەى ئەم چەند رۆژەدا ورژێنرابوون و سوپاسى ئەو خەڵك و لایەنگرانەى كرد وتی:
ئه‌وانه‌ خه‌ڵکی دڵسۆزن و زۆر بە پەرۆشەوەن و رەخنە لە هەموو هەڵە وكەم وكورتیەكمان دەگرن ودەستخۆشیشى لە هەندێ رۆژنامە و سایت كرد كە توانیویانە رەخنە بگرن و ئاگادارمان بكەنه‌وه‌ لە هەندێ كەم وكورتى یان لە هەندێ بابەت .. ئەمەش خۆى بۆ خۆى جێگاى دەستخۆشكەریە و ئەوانەى رەخنەمان لێ دەگرن لە پەرۆشى دڵسۆزیانە بۆ مەسەلەكە.
نەوشیروان مستەفا سەبارەت بە هەڵبژاردنەوەى تاڵەبانى بۆ سەرۆك كۆمار رایگەیاند ئێمە بەلامانەوە گرنگ نییە كێ دەبێتە سەرۆك كۆمار یان هەرچ پۆستێك لەحكومەتى عێراقدا هێندەى مەسەلە نەتەوایەتیە، برادەرانیش كە چونەتە كۆبونەوەكەى سەرۆكى هەرێم هێشتا هیچ وەرەقەیەكیان ئیمزا نەكردووه‌ و جارێ رەزامەندییان دەرنەبریوە هەتا ئەو مەرجانەى كە هەمانە جێ بەجێى نەكەن، ئەویش دیسانەوە مەسەلەیەكى گرنگى هەستیارە كە پەیوەندى بە ئایندەى خەڵك وبزوتنەوەى گۆرانەوە هەیە . چونكە ناكرێت ئێمە لە كوردستان كێشەمان هەبێت و لە بەغدادیش یەك بین، دەبێت له‌ پێشدا ئێمه‌ و (سەرەتا ماڵى خۆمان چاك بكەین) ئەوسا بریار دەدەین كێ و چ كەسێك بۆ چ پۆستێك دەبێت.. ئێمە جارێ پێشنیارمان هەبووە و ئەو پێشنیارانەشمان هێشتۆتەوە بۆ رۆژى سێشەممە كە برادەران جارێكى تر دەچنەوە بۆ كۆبونەوە لە گەڵ سەرۆكى هەرێم....
سەبارەت بە مۆڵەتى رێكخراوەكەش، باس لەوە كراوە چەند كەسێك هەڵساون بەدانانى كەسى نزیك و برادەرانى خۆیان بۆ مۆڵەتى رێكخراوەكە .. لە سەر ئەمەش نەوشیروان مستەفا.. رایگەیانن كە ئەمەشتێكى ئاساییە و ئێمە پێویستیمان بە چەند ناوێك هەبوو كە بە پەلە بینێرینە وەزارەتى ناوخۆ بۆ مۆلەت . ئەمەش جارێكى تر جێگەى دڵخۆشكەرییە كە هەمووتان ئامادەن ناوتان هەبێت بۆ مۆڵەتەكە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كەبزوتنەوە كە هەمووتان بەهى خۆتانى دەزانن و هیچ پەیوەندى بە كەسەوە نییە و ئەوەى ئەو ناوانەشى داناوە بە بێ مه‌به‌ست بووە و هیچ كوتلەوە جەماتێكى لە پشتەوە نییە...
نەوشیروان مستەفا، بۆ دڵنیابوون لە پێدانى مۆڵەتەكە و بریاریدا ئەو مۆڵەت و ناوانەى كە نێدراون بۆ وەزارەتى ناوخۆ بووەستێنرێ و خۆتان كۆمەڵێك كەستان لە ناو خۆتاندا دەستەیەك دروست بكەن و ناو هەڵبژێرن و بینێرن بۆ وەزارەتى ناوخۆ...
دواتر ئامادەبوانى كۆبونەوەكە كە زیاتر لە 400 كەس دەبوون.. هەریەكە بە ئازادیى و بە پێشنیار بەشداریان لە كۆبونەوەكەدا كرد و ئەو گللەیى و گازندانەشیان خستە روو كە هەندێك جار روو دەدەن . ئەمەش ئەوە دەگەیەنى كە لە ناوبزوتنەوەى گۆراندا ئازادى رادەربرین هەیە، هه‌ر گۆڕانخوازێک له‌ هه‌ر پایه‌ و پله‌ و پۆستێدا هه‌ڵسوڕێنه‌ر بێت ده‌توانێت ئازادانه‌ رەخنە بگرێت و گوێشى لێ بگیرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە