چه‌ند پرسیارێک له سکرتێری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان
Wednesday, 26/05/2010, 12:00
هه‌ڵوێست
بێگومان زۆربه‌ی کورد وا ده‌زانێ که به‌ڕێزت که هه‌ر له ته‌مه‌نێکی زووه‌وه ده‌ستت داوه‌ته چه‌کی شه‌ره‌ف بۆ به‌رگریکردن له خه‌ڵی کوردستان و ڕزگارکردنی ئه‌و خاکه پیرۆزه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینی و سه‌رسوڕمانی به‌شێکی خه‌ڵکی کوردستانه ئه‌وه‌یه که که له‌م دواییانه‌ی ته‌مه‌نت گۆڕانێکی زۆر به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه و ڕه‌فتاری به‌ڕێزتهاتووه له‌و ڕووه‌ی که %95 ده‌سه‌ڵاتی سکرتێری حیزب و سه‌رۆک کۆمار بۆ دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌کاردێنی یان ئه‌گه‌ر دژیش نه‌بێت ئه‌وا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان نیه ، بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و بیر و بۆچونانه‌م چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته ده‌که‌م 1 به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان له‌وه چی‌بوو که له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک گوتت (درووستبوونی ده‌وڵه‌تی کورد خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه)؟
2- به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان له‌وه چیه که ساڵانه یارمه‌تی قوتابیه تورکمانه‌کانی که‌رکوک ده‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخوێنن تا له داهاتوو ببنه سه‌گی هار له دژی کورد و کوردستان له کاتێکدا که زمانی کوردی له که‌رکوک له مه‌ترسیدایه و شۆڤێنیه‌کان تابۆیان ده‌کرێ قه‌ده‌غه‌ی ده‌که‌ن تۆش نوقه‌ت لێوه‌نایه؟
3- ئه‌وه‌نده‌ی یه‌کێتی کۆبوونه‌وه حیزبیه‌کان ده‌کات بۆ حیزبێکی‌تر نایکات ، ئایا کۆبوونه‌وه حیزبیه‌کان واته به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد یان به‌رژه‌وه‌نی حیزبی؟
4- مه‌به‌ستت چی‌بوو له‌وه‌ی که گوتت سیستانی (به‌خششی خوایه بۆ گه‌ڵانی عیڕاق) مه‌به‌ستت له‌وه‌بوو که ئه‌و پیاوێکی ئه‌وه‌ند دیندار و خوا په‌رسته یان کاری زۆری بۆ گه‌ڵی کورد کردووه یان له هیچ وتارێکی باسی مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مانی کردووه؟ (له‌وانه‌یه ئاگاداری ئه‌وه‌بوبیت که سیستانی تاسه‌ر ئێسقان دژی سوننه‌یه که کوردیش ده‌گرێته‌وه)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست