کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منداڵى كورد

Wednesday, 02/06/2010, 12:00



دەستى من داوێنى تۆدیوارە كەت باش بۆیە كە
بابەشەو سەر ماى نەبێت منداڵى بن دیوارى كورد
(قانع)
منداڵ ئەو جیهانەیە كە لێوان لێوە لە بەرا ئەت .بۆیە لە هەمو كلتورەجیها نیە كاندا بایە خى پێدراوە یاساى تایبەت و گرنگ دا نراوە بۆچۆنیە تى هەڵسوكەوت كردن لە گەڵى دا ئەمەش ئەوە دە سە لمێنێت كە توێژێكى گرنگەو لە كۆى جیهاندا بە گشتى بەوریای مامەڵەى لەگەڵدا دە كرێت .هەر بۆیە ڕۆژێكیان دا ناوە كە تایبەتە بەو چونكە سەرما یە یەكى مرۆیەو دا هاتوى مرۆڤایە تى چاوەڕێى دەستى ئەوە ئەركى دایكو باوك ودەوڵە تە كە گرنگى تەواویان پێ بدەن وە چاو دێرى وئاگاداریان بن چونكە دەوڵەمەند ترین سەر مایەى مرۆیە نرخى زۆر گرانە ئەوە جێگە قسە لە سەر كردنە لە دەوڵە تە دوا كەوتوە كان دا هیچ بایە خ وگرنگیان پێنادرێت هەمویان ناچاربەكارى قورس دە كرێن لە بازاڕوناو كارگە كاندا لە لایەن دایكو باوك ودەوڵە ت وكۆمەڵگە وە زۆرجار ئەم توێژە گرنگە بۆخزمەت كردنى ئایدۆلۆجیایەكى وەحشى گەریانە سودى لێدە بینرێت وە بۆكارى بەد ڕەوشتى و بازر گانى مادە بێهۆش كەرە كان بە كار دە هێنرێن وە بازر گانى وقاچاخ چێتیان پێوە دە كرێت مندالاڵانى كور دستانیش پشكى شێریان بەر دە كەوێت لەم جۆرە مامەڵە كردن وهەڵسو كەوتەدا ئەومنداڵانەى كە لە لادێدورە دەستە كاندا ژیان دە گوزە رێننبێ بەشن لە هەمو ئەو یارى وگەمەو كەلو پەلانەى كەمنداڵى خواپێداوان خاوەنیانن بە گشتى منداڵیان بیر چۆتەوە ناتوانن وەك منداڵ بژین سەرە راى ئەو سیستمە تێك شكاوەى پەروەردە كەمنداڵى كردۆتەڕۆبۆت بەویستى مامۆستاو دایكو باوكو كۆمەڵگە ڕەفتار دە كات چێژلە منداڵى خۆى نابینێت بە هەمویان منداڵیان لێ دزیوە .ئەو منداڵەى لە گوندێكى دورە دەستى بێ خزمەت گوزارى تۆپ باران كراوى سەر سنورى كور دستاندا دەژى لەم سەر دەمى تەكنە لۆجیاو جیهان گیریە دا بێبە شە لە هەمو ئە و خەونانەى كەمنداڵى پێویستیە تى و تەلى دڕكاوى كردۆتە جۆلانەو سەرە سۆدەى كردۆتە ئوتم بێل و مین وگولە تۆپى سەردەمى ڕژێم هاورَێكانى ئەون دیوارى ڕوخاوى دێ وبەردودارى ماڵە وێران كراوە كانى سەر دەمى بەعس هاوڕێ نزیكە كانى ئەون دەسەڵات داران خەونى منداڵیان دزى وە بوجەى ئەم وڵاتە یان لە باڕو نادى میوان خانەپێنج ئە ستێرە كانى نیۆرك وپاریس دا سەرف كردوە كردویانەتە سنگى ئافرە تە لەشفرۆشە كانى وڵاتە دراوسێ كانو ئەوروپیەكانەوە پارەو قوتى ئەو منداڵانە یان دابە باروت ولەیەكترى دا تەواویان كرد ئەمە چارە نوسی سەرجەمى دا هاتى ئەم وڵاتەیە وە بەم شێوە قێزە ونە منداڵیان لێدە دزین دەبێت دەسەڵات لەبەردەم منداڵى منداڵانى ئەم وڵاتە دا عارەقى شەرمەزارى بتكێنێت كڕنوش بۆمنداڵیان بەرێت بەتایبەت ئەو منداڵانەى كە باوكو براكانیان بەنە خۆراكى ئەژدیهاى شەڕى ناوخۆ یاخود لەڕیگە قاچاخەكانى وڵاتاندا تیا چونبۆپاروە نانێك سەرى خۆیان هەڵگرت وبۆهەتا هەتایە نالى ئاسا گۆڕیان ون بوو لەناو دەریاو سكى قرشە كاندا ماڵ ئاوایان لە كۆرپەو ژن ومنداڵە كانیان كرد.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە