جاسوسی کردن کرۆکی، پەیوەندی یە دیبلۆماسی یەکانی ئەمریکا..!
Sunday, 03/11/2013, 12:00
سکانداڵە جاسوسیەکەی ئەمجارەی ئەمریکا بەسەر٣٥ سەرۆکی ووڵاتانی جیهان، لەوانە ئۆلاندی سەرۆکی فەرەنساو میرکلی ڕاویژکاری ئەڵمانیا، کەلەهەرە هاوپەیمانە نزیکەکانی خودی ئەمریکان جارێکی تریش ڕووی ڕاستەقینەی پەیوەندی دیبلۆماسی و سیاسەتی دەرەوەی ئەم دەوڵە زلهێزەو بانگخوازە دیموکراسیەی دەرخست وبوە تایتڵی گەورەی هەواڵی میدیاکانی جیهان.
ئەم بەڵگەیە کە لەم چەند ڕۆژەدا لەلایەن ئەدوارد سنۆیدنی گەورە ڕاویژکاری هەڵگەڕاوەی سی ئای ئەی، کەئەوە چەند مانگە پەنابەرە لەروسیا، بڵاوی کردەوە کەئەمریکا بەپێچەوانەی بانگشەکانی بۆ دیموکراسی و پەیوەندی دۆستانە لەنێوان ووڵاتانی جیهاندا، داوای دەکات خۆی جگە لە جاسوسی کردن بەسەر ووڵاتان و سەرۆکەکانیدا زیاتر هیچی تر نیە.
هەڵبەت ئەم بەڵگەیەی کە سنۆیدن ئاشکرای کردوە دەچێتە سەر خەرمانەی ئەو هەزاران بەڵگەیە کەجولیا ئەسانج لەڕێگای دەزگای میدیای ویکیلکس ئاشکرای کرد کەچۆن دامودەزگا جاسوسیەکانی ئەمریکا لە سی ئای ئەی و ئیف بی ئای بەردەوام کاری سەرەکیان جاسوسی و گاڵتە کردن وسوکایەتی بوە بەسەر دەوڵەتان و سەرۆکەکانیاندا.
هەمو ئەم کارە جاسوسیانە لەڕاستیدا تەواوکەری سیاست و کردەوە شەڕانگێزو جەنگخوازیەکانی ئەمریکایە لەچەند دەیەی ڕابردودا کەهەمو ئەمانەش بانگشەکانی بۆ بڵاوکردنەوە و سەقام گیرکردنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی و مەدەنیەت لەجیهاندا دەکاتە سەر بڵقی سەرئاو.
بێگومان سکانداڵە جاسوسیەکەی ئەمجارە کە بەسەر ئەنجلا میرکلەوە کردوێتی لە کاتی گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ئۆلاندی سەرۆکی فەرەنسا لەهەمو کارە جاسوسیەکانی تر زیاتر بۆتە مایەی فەزاحەت و کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتۆتەوە تا ئەو ڕادەیەی کە داوای کۆبونەوەی بەپەلەی سەرانی وولاتانی یەکێتی ئەوروپایان کردوەو بۆ پەرچەکردار.
بەڵام لە راستیدا بەجیا لە کاردانەوەی سەرۆک و دەزگا جاسوسیەکانی ووڵاتانی تری جیهان لەدژی ئەم کارە جاسوسیانەی ئەمریکاو فشارهێنان بۆی تا دەست لە جاسوسی هەڵگرێت ئەم سکانداڵە ئەو ڕاستی دەردەخات کەپەیوەندی سیاسی و دیبلۆماسی ئەمریکاو تەواوی دەوڵەته ئیمپریالیەکانی جیهان لەکرۆکدا جگە لە پەیوەندیەکی ڕیسواو دامەزراو لەسەر بنەمای بەرژەوەندی سەرمایەو پاراستنی زیاتر هیچی تر نیە.
وە لە بەرامبەر بەرژەوەندی سەرمایەی ئیمپریالی ئەمریکا هیچ شتیکی تر بەهای نیەو نابێتە بنەما بۆ پەیوەندی سیاسی دیبلۆماسی.
بۆیە لەڕوانگەی کۆمۆنیستەکان و چینی کریکارەوە چ ئەمڕۆ و چ لە دوا ڕۆژیکدا کەبەدەسەڵات دەگەن هەمو ئەم پەیوەندیە سیاسی ودیبلۆماسیە نهینیانە هەڵ دەوەشیتەوە وڕیسوا دەکرێت، هەمو پەیوەندیە سیاسیەکانی تر دەبیت ئاشکراو ڕۆشن بێت وبخرێنە ژێر چاودێری نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵکەوە.
ههروهک چۆن حکومهتی شوراکان لهدوای ڕووخانی قهیسهر ودامهزراندنی دهسهڵات دارێتی جهماوهری ههموو پهیوهندیه نهێنیهکانی قهیسهری ئاشکراو ڕیسواکرد.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست