"چیدی ڕۆحی شاعیره‌کان هه‌ڵمه‌وه‌رێنن"
Sunday, 12/08/2012, 12:00
پێشکه‌شه به گیانی عیرفان ئه‌حمه‌دی شاعیر
هێشتا سۆرانی مامه حه‌مه
شیعری "ئاو"ی ته‌واو نه‌کردبوو
تا به نه‌شئه‌ی خۆشمروردا
بۆ گیانی به‌کر عه‌لی
له حامیه‌ی سلێمانی ڕه‌وانه بکا
قه‌له‌ڕه‌شێکی نه‌خۆش
په‌لاماری ڕۆحی ناسکی
شاعیرێکی له دڵا پیر و له جه‌سته‌دا ماندوو دا
له‌م مانگی ئابی وه‌یشومه‌یه‌دا...
له بیرمه زووتر سه‌رده‌شت وتی
له‌و جێیه‌دا هاوڕێکانم
خاڵێك بۆ کۆتایی ڕسته‌کانم داده‌نێن
ئا له‌وێوه
ئاواته‌کانی داهاتوو ده‌نووسنه‌وه
ئا له‌وێوه
زه‌نگێك لێ ده‌ده‌ن
بۆ گورگه که‌ڵبه خوێناویه‌کانی
سه‌ده تاریکه‌کانی کوردستان
ئه‌وان ڕقیان له وشه و
شاعیر‌و هه‌ست و ویژدان و
به‌ها جوانه‌کانه
چونکه له شه‌وه سووره‌کاندا
به زایه‌ڵه‌ی مناڵێکی رووت و ڕه‌جاڵی
ڕه‌حیماوا
رایانده‌چڵه‌کینێ
به ناڵه‌ی پیره‌مێردێکی شقارته فرۆش و
پیره‌ژنێکی بنێشت فرۆش
خوێن ده‌یانگرێ
له‌وان وایه خامه ئاشتی خوازه‌کانی
عیرفان ئه‌حمه‌ده‌کان
بۆنده نه‌وته‌کانی ئه‌وان
ده‌سڕێته‌وه
دوا به‌یتی ڕۆمانه ژه‌نگاویه‌کانیان
ده‌نووسێته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست