کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شەڕى ناوخۆ سەرلەبەرى خیانەتە

Saturday, 31/08/2013, 12:00

1863 بینراوە






ئەو رۆژەى مەلاى و جەلالى پەیدا بوو لەو رۆژەوە خیانەت پەیدا بوو ، مەبەستم مێژوى ئێستامانە لە شەستەكان بەدواوە، لە گەڵ پەیدا بوونى مەلایى و جەلالیدا ئیتر دژایەتى كردنى یەك و پاشقول لەیەكتر دان و ڕاپۆرت بۆ دوژمن لەسەر یەك نووسین سەریهەڵدا ، هەر ئەو ڕۆژە هانى شاعیرێكى وەك مامۆستا هەژار درا كە ببێتە بە شێك لە و شەڕە دەنوكە ، بڕۆن دیوانى " بۆ كوردستان " بخوێننەوە.
دواى ئەوەش كوشت و بڕى هەكارى لە ساڵى 1978
شەڕەكانى هەشتاكان ، نەوەدەكان ، هێنانى سوپاى ئێراقى بەعس و تورك و ئێران هەمووى خیانەتە، ئەگەر ئەو سەركردانە ڕاست دەكەن با یەكجار پێكەوە شەرمەزارى نامەیەك بۆ میللەتەكەیان بنوسن و داواى لێبووردن بكەن لەوەى كردویانە و بەڵێن بدەن چى تر نەبنە بەشێك لە خیانەت.
زۆر عەیبە مرۆڤ داكۆكى لە رووداوێك بكات كە خۆى سور بە سور بزانێ نابوایە بكرایە.
پێویستە ئیتر واز لە گێلاندنى خەڵكى هەژارو بەشمەینەت بێنین و شڕۆڤەى وردى هەڵەو پەڵەو خیانەتەكانى ڕابردومان بكەین ، ئەوەش عەیب نیە ئێستا وازبێنین لە سبەى باشترە ، سڵاو لەوانەى زوو تر پەژیوان دەبنەوەو زووتر واز دێنن.
لە برى داكۆكى لە 31 ى ئاب با كار لەسەر ئەوە بكەین ئیتر دوبارە نەبێتەوە، بالێكۆڵینەوە لەو ڕۆژە ڕەشانە بكەین ، با مێژووەكەمان پاكبكەینەوە.
با ئیتر واز لە دارشەقى تورك و فارس و عەرەب بێنین و لە سەر پێى خۆمان لە سەر پێى كورد بوەستین، ئاخۆ ناتوانین ئەوە بكەین.
ئێستاش بوونى بنكە سەربازیەكانى تورك لە سەر سینگ و بەرۆكى نیشتمان خیانەتە، من تێناگەم بۆ دەبێت داكۆكى لەو ستەمكاریە بكرێت ، لە كاتێكا ئەركى هەموو كوردێكە بە سپى بڵێت سپى و بە ڕەش بڵێت ڕەش .
مێژوى 40 ، 50 ساڵى ڕابردوى ئێمە پێویستى بەوەیە ورد تر بخوێنرێتەوە، قسەى لەسەر بكرێت ، ناكرێ هیچ بیانویەك هەبێت بۆ ئەوەى قسەنەكەین ، لێگەڕێن با ئەو مێژوە ڕەشە دادگاى بكرێت، لێگەڕێن با نەوەكانى ئێستا و ئایندە لەسەر هەڵەو خیانەتەكان ، بریندارمان بكەن و پێمان بڵێن ، ئەوە عەیب و عارەكانتانە هەر نا بۆ ئەوەى خۆیان ئەوە نەكەنەوە، كە ئێمە كردمان .
شەرم ئەوە نیە كە دان بنەى بە هەڵەو پەڵەدا شەرم ئەوەیە كەبتەوێ هەمیشە بیانو بۆ هەڵەو پەڵەكانت بێنیتەوە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)