کاوەی ئاسنگەر ! یان کاوەگەرمیانی!
Wednesday, 08/01/2014, 12:00
2386 بینراوە
لەمێژووی درووست بوونی بەشەریەتەوە زۆر داستان وبەسەرهاتی شۆڕش گێرانە و خۆبەخت کاریمان گوێ لێبووە و بیستوە ، بەتایبەتیش لە ناو ئەم گەلی کوردە تێکۆشەرەی خۆماندا کە تاک بەتاکی خۆی لەخۆیدا شیکزاڵێکە لە قارەمانێتی و کەشکۆڵێکە لە داستان و خۆ بەخشی و فیداکاری .. هەندێکیان وەک ئەفسانەیەك باڵی بەسەر لەیاد نەکردن و لەبیر نەچوونەوەیان چ وەک مێژوو یان تاکی کورد کێشاوە . سەردەم و باروودۆخەکانیش ڕۆڵی بۆ ئەم بیرنەچوونەوەیە و یادکردنەوەیە گێڕاوە .. نموونە زۆرن وەک ووتم ئەوەی من مەبەستمە .. بۆ لەبیر نەچوونەوە ! بۆ یاد کردنەوە ! کامیان لەکامیان گرنگ تر بووە کاوەی ئاسنگەر ؟ یان کاوە گەرمیانی ؟
ڕەنگە پرسیارەکە ئەگەر بخرێتە دەنگدانەوە ! لەسەدا ٩٠ ی خەڵکی کوردستان مەبەستم پارچەکراوەکەی خۆمانە بڵێن کاوەی ئاسنگەر! .
ئێ باشە بۆچی کاوەی ئاسنگەر؟ لەکاتێکدا شۆڕشێکی لەتۆڵە درووست کرد کاتێک کوڕەکانی خۆی تیا لە ناووچوون پێش لە ناووچوونی کووڕەکانی خۆی هەر بەبەرچاوی ئەوو هەزارەهای وەک ئەوەوە هەرڕۆژی مێشکی لاوێک پژێنراوە ! کەس دەنگی لێوە نەهاتوە و بەتایبەتیش کاوە! دوایش کە سەری زووحاکی پەڕاندووە ؟ چی کرد دەوڵەتی تەسلیم بەکێ کرد بۆ خۆی ئاڵاکەی بۆ ڕاگەیاندنی میللەتەکەی نەشەکاندنەوەو ئەگەر خۆشی نەبوایە بە سەرۆك با چۆن پلانی کوشتنی ئەژدەهاکی کرد پلانی دانانی کەسێکی کوردی بکردایەو شتێکی بۆ گەلە کۆیلەکەی بکردایە؟ ئەمە پرسیارێکە کە سەردەمی بەسەرچوەو و مێژووش ناتوانین بگەڕێنینەوە ! دەکرا ئەگەر ئێستا بوایە کاوەش بیرێکی لەم مەسەلەیە ئەکردەوە!
ئەی بۆ کاوە گەرمیانی ؟ لەکاتێکدا لەسەر بیروو باوەڕێک شەهید بوو کە خۆی لە هیچ کاتدا بەشی یاخوود بەشێوەیەکیتر کەسی یەکەم نەبووە تیایدا مناڵی هێشتا لە دایک نەبووبوو تا سەر ببڕێت !! خانوو، ئەرزوو ،مووڵك و ماڵی ئەو نەبوو داگیرکراوو و زەووتکراوبێ براو خوشکی و کەس وکاری ئەو نەبرابوون بۆ بەردەمی زوحاک ! ماڵو موڵکی میللەت و کۆرپە و ڕۆڵەی خەڵکانی تر بوون بەبەر چاوی ئەمەوە و هەزارانی وەک ئەمەوە مێشکیان ئەپژێنرا ... خۆ ئەم سەری زووحاکیشی نەپەڕاند ! دڵی نەهات دەسەڵاتە کوردیەکەی خۆی زامداریش کات خۆ چەکووشی پێ نەبوو ! تەنها بە خامەیەکەوە ئەیوویست ووڵاتەکەی لەدەستی مشەخۆران گەندەڵان ڕزگار بکات بە کوشتن نا! بەهێنانی کەسانی بێگانە نا ! بەڵکو ئامانجی هێنانی کەسانێک بوو دڵیان بۆ گەل بسسوتێ ! وەک خۆی چۆن دڵی بۆ میللەتەکەی سووتابوو ! بۆ کەسانێک پاڕچە زەوی یەک لەتە نانێک بۆ میللەتە لێقەوماوەکەی زیاد بکات ! کاوە ی ئاسنگەر کوڕەکانی لەدەستدا ئینجا دەستی چوە چەکووشەکەی ؟ کاوە گەرمیانی دەستی بەخامەکەیەوەبوو چاوەڕێی هاتنە دونیای مناڵەکەی بوو !! ئاخر ئێوە پێم بڵێن کامیان ... ئاسنگەر یان پێنووسکار ؟
ئومێد
ئەڵمانیا
٨/١/٢٠١٤