گۆڕان بۆ لەھەولێر کۆنگرە بەست؟
Saturday, 28/12/2013, 12:00
1808 بینراوە
ترس لە یەكێتی یان شکاندنی تەلیسمەکانی پارتی
بەھۆی پێداگری و بەرگری کردن لەشاری سلێمانی ھەمیشە لەلایەن نەیارەکانیەوە " نەوشیروان موستەفا " یان بە شارچی و کەسێکی شار پەرست ناساندوەو ھەوڵیان داوە لە دەرەوەی سنوری شاری سلێمانیی یەوە خەڵکی ناوچەکانی تری لێ دوربخەنە و لەدیدی خەڵکەوە وێنەیەکی پێببەخشن کە نەیارەکانی پیان خۆش بوە !
بردنی کۆنگرەی گۆڕان لەشاری سلێمانی یەوە بۆ شاری ھەولێری ژێردەستی شەریکە تازەکەیان , شکاندنی تەقلیدی باوی پارتی و یەکێتی بوە کە ھەمیشە لە ژێر قەڵمڕوی خۆیان کۆنگرە درەنگ وەختەکانیان بەئاکام گەیاندوە ؟ یان بردنی گۆنگرە بۆھەولێر ترس بوە لە یەکێتی و دڵنیانـــەبونیان بوە لەپاراستنی گیانی ئەندامانیان و بارودۆخی کۆنگرەکەیان ؟ یان ھەوڵێکی تری بزوتنەوەی گۆڕانە بوە بۆ سڕینەوەی گومانی شارچێتی لەسەر ڕێکخەرەگشتییەکەیان ؟ ئەشێ یەکێک لەو سێ ھۆکارە بیانویەکی بەھێزی ئەوان بێت , دەکرێ ھیچیان نەبَێت و جۆرێک لەتەکتیکی رێکخستنی بزوتنەوەکەبێت بۆ شکاندنی ئەو تەلیسمەی پارتی کە بۆحیزبەکانی تری کێشاوە , یان ڕەنگە ئەوە نامەیەک بێت بۆ ھەمو لایەک کە بزوتنەوەکە تەنھا بۆبەشداری کردن لەحکومەت ناڕواتە شاری ھەولێر , بەڵکو ھەولێر دەکاتە کەناڵێکی شلگیرانەی کاری بەردەوامی خۆیی وتەلیسمەکانی پارتی تێک ئەشکێنێت و پارتی ھەناسە سوار ئەکات و کاربۆئ ەوەدەکات ھەنگاو ھەنگاو خۆی جێگربکات بۆ لەق کردنی ئەو ھەیبەتەی پارتی کە لە دوای ٣١ ئابەوە تائێستا بەدەستی ھێناوە .
یەکەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆران ڕەنگە بۆ زۆرکەس وەھا ببینیرێت کە بزوتنەوەی گۆڕان جدیە لەکاری سیاسی خۆیدا و ئەو پرینسیبانە تێک ناشکێنێت کە ئەبَێت بزوتنەوەیەک یان پارتێکی نوێ خوازو مۆدێرن ھەی بێت !! بەڵام بەبینیی ئێمەومانان ئەو کۆنکگرەیە توانای یەلاک لای کردنەوەی زۆرکێشەی ناوخۆی بزوتنەوەکەی نابێت و چارەسەری زۆرشتی پێی ناکرێت و تەنھا شوێن کەوتنی بەڵێ نێکە کەپێشتر لەسلێمانی بەئەندامان و دۆستانی خۆیانیان دابوو کە کۆنگرە ئەبەسترێت ؟! ئەگەر نا کۆنگرەیەک نەتوانێت گۆڕانکاری لە ھەیکەلی بەرێوەبردنی بزوتنەوەکەدا بکات و بەشێکی لە ئەندامە بەشداربوەکانی بەکۆدەنگی " تەزکییە " بەشداریان پێبکرێت , ئەوکات کۆنگرە چی مانایەکی ھەیە ؟
ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان ھەر٤ ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستێت و جدی بن و بڕیار بدەن ھەیکەلی بەڕێوەبردن بگۆڕن و کاربۆ بە" کاریزما " کردنی ھیچ سەرکردەیەکی خۆیان نەکەن و لەکایە سیاسی و ڕۆشنبیری کانی خۆیاندا ئەوە بەکردار بەرجەستە بکەن , ئەوکات بەھۆی کرداری بەرجەستەکراوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە زۆر " پارتی سیاسی نوێ " دروست ئەبن و زۆر " پارتی سیاسی تریش " ھەڵدەوەشێنەوە و شیوەی کارکردنی خۆیان دەگۆڕن و بزوتنەوەی گۆڕان پێشەنگیان دەکات .