بە یارمەتی دادوەرێک، پارتی پیاوکوژێکی خۆی لە زیندانی سلێمانی دەفڕێنێت بۆ هەولێر
Friday, 30/12/2011, 12:00
تایبەت بە كوردستانپۆست سەرچاوەیەك لە پاراستنی پارتیەوە، بەكوردستانپۆستی راگەیاند: كەسێك بە ناوی(كاروانە گۆج) كە ماوەیەكی زۆر كاری بۆ دەزگای پاراستنی پارتی كردووە و دواتر لە پاراستنی پارتی هەڵگەڕاوەتەوە و كاری بۆ دەزگای زانیاریی یەكێتی كردووە، بۆیە لەبەر ئەوەی كاروانە گۆج كۆمەڵێك نهێنی دەزگای پاراستنی لەلا بووە، دەزگای پاراستنی پارتی كەسێكی تری پاراستنی بەناوی (ئازاد سەرباسەڕەیی) كە سەر بەخێڵی بێسەرییەكانە و خزمی بەرپرسێكی پارتیە لە هەولێر بەناوی (كاوە بێسەری) نارد بۆ كوشتنی (كاروانە گۆج)، ماوەیەك پێش ئێستا (ئازاد سەرباسەڕەیی) لە گەڕەكی سابوونكەران تەقەی لە كاروانە گۆجكرد، لە ئەنجامی ئەو كردووەیەدا كاروانە گۆج كوژرا و منداڵێكی 12 ساڵانیش بە ناوی سەفین بە بێتاوان پێوە بوو و كوژرا كە پەیوەندی بەرووداوەكەوە نەبووبوو.
سەرچاوەكەی پاراستن ئاماژەی بەوەش كرد پاش ئەوەی تاوانبارەكە ئاشكرابوو زیندانیكراو ماوەیەكە لە زیندانی تەفسیراتی سلێمانییەو چاوەڕوانی رۆژی دادگایكردن دەكات، كەچی لەم چەند رۆژەدا پاراستنی پارتی بە فێڵێكی یاسایی نەزانراو لە ڕیگای دادوەرە حزبیەكانی خۆیانەوە بە نووسراوێك ناوبراویان گواستەوە بۆ هەولێر.
سەرچاوەكە باسی لەو دادوەرە کرد، کە ئەم فەرمانەی پاراستنی لە سلیمانی بەجێ هێناوە، کە ئەویش دەبێت وەکو تاوانبارێک سەیر بکرێت و لە رۆژی خۆیدا بە سزای گەل بگەیەنرێت، چونکە ئەو كارە كارێكی نایاساییەو چۆن دەبێت دادگا بكرێتە مەقاشی دەستی حیزب و تاوانبارەكانی حزبی پێ ئازاد بكرێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست