کاک عادل چه‌رمه‌گایی دان له ده‌ممانا نه‌ما!
Friday, 03/04/2009, 12:00
1666 بینراوە
ئه‌وه‌نده‌مان باس له ئه‌نفالچی و کورد کوژ کرد بروابکه کاک عادل وه‌ک کورد ده‌ڵێ دان له ده‌ممانا نه‌ما ، ئه‌وه‌ی که جێگای پرسیاره ئه‌و حیزبانه‌ی که کادیرو پێشمه‌رگه‌ی چالاکیان به‌ده‌ست هه‌ردو گه‌وره جاش و ئه‌نفالچی ته‌حسین شاوه‌یس و حه‌مه خانی حاجی دارا شه‌هید بوون بێ ده‌نگیان نواندوه ، خۆنه‌من و نه‌که‌سی دیکه‌ش نه مانگوتوه له سه‌ر ئه‌وان ئاگری شه‌ری ناوخۆ خۆش بکه‌ن به‌ڵام خۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بانگه‌شی ئازادی و راده‌ر برین و حه‌ق و عه‌داله‌ت ده‌کات و ده‌ڵێن یاسا ده‌بێ له‌م کاولستانه‌دا سه‌ر وه‌ربێت ، به‌ڵام ئاخۆ بۆ تا ئێستا ئه‌و لایه‌نانه به‌پێی ئه‌و یاسا‌و حه‌ق و عه‌داله‌ته ی گه‌ر هه‌یه له به‌رامبه‌ر خوێنێ شه‌هیدانیاندا هیچ رێگایه‌کی یاساییان نه‌گرته به‌ر تا به‌ئاشکراو له به‌ر چاوی خه‌ڵکی گوناحی کوردستان دادگایی بکرێن .
یان سه‌رم له‌وه ده‌ماسێ چۆن بوه تائێستا که‌سوکاری هه‌مو ئه‌و شه‌هیدانه داوایان له دادگا تۆمار نه‌کردوه .
ئاخۆ تۆبڵێی له‌تاوانی ئه‌م خۆفرۆشانه دودڵ بوبن ؟
برواناکه‌م خۆ گۆبته‌په‌و زیرینجۆو زه‌رایه‌ن و قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان شاهیدن ئیتر کاک عادل جه‌رمه‌گایی بۆ گله‌یی ده‌کات .ده‌بێ گله‌یی له خه‌ڵکی گۆپته‌به بکه‌یت تا بزانی چه‌ند پێشمه‌رگه به‌ده‌ستی ته‌حسین شاوه‌یس کرانه ژێر گڵه‌وه.
خۆزگه کاک عادل چه‌رمه‌گایی ئه‌وه‌نده به دودڵیه‌وه شتی نه‌ده‌نوسی ، یان پێی وانه‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رێزه ده‌ینوسێ له هیچ کوێه‌ک باس نه‌کرابێ ، خۆزگه ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم گۆڤاری لڤین ژماره 88 ت ببینایه ئه‌و کاته بۆت ده‌ر ده‌که‌وت که موچه‌که‌ی مامه ریشه چه‌نده‌و دواجاریش ئه‌وه‌ی ته‌حسین شاوه‌یسی خوین مژ چه‌نده تۆ بڵێی ئه‌وه‌ی گه‌وره ئه‌نفالچی حه‌مه خانی حاجی داراش له‌وان که‌متر بێت ، نا کاکه گیان ئێستاش نه‌سریه‌که‌ی حه‌مه‌خان هه‌ر له لایه‌ن فه‌رمانده‌ییه‌که‌یه‌وه بۆ ده‌چێته ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باش بزانیت ، حه‌مه خانی حاجی دارا له تاوانی ئه‌نفال زیاتر تاوانی کردوه ره‌نگه ئێوه‌ی به‌رێز نه‌یزانن به‌ڵام به‌نده تاوان له دوای تاوانی ئاشکرا ده‌که‌م . له ساڵی 1979 که به‌بیره‌وه‌ری من دێت له زیرینجۆی شاره زور که‌مینی سێگۆشه‌یی بۆ شه‌هید سیروان و هاورێکانی دانا ئه‌وه‌بو نه‌ک هه‌ر ته‌نها شه‌هید فه‌یسه‌ڵ ره‌شید که ناسراوبو به سیروان له‌و که‌مینه‌دا شه‌هید بون به‌ڵکو حه‌سه‌ن خاوێی و حاجی چاوشین و علی چه‌له‌بی وچه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیکه‌ش که ره‌هه‌نده‌ی ته‌راکتۆره‌که‌شیان له گه‌ڵدابوو.
ده‌بێ کاک عادل چه‌رمه‌گایی ئه‌وه‌ش بزانی که کادیری لێهاتوی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه د. چیا ی له زه‌رایه‌ندا له‌گه‌ڵ ساله خه‌یات و حه‌مه‌که‌ریمدا کرده دیاری بۆ سه‌رانی به‌عس، لێره‌دا ده‌مه‌وێ چیرۆکی جاش پێشمه‌رگه‌یه‌کت بۆ بگێرمه‌وه که ئه‌ویش نوری ئالانی گه‌ڵاڵیه که‌له‌لایه حمه‌خانی حاجی داره‌وه ده‌گیرێت و ئه‌ویش وه‌ک نێچیرێکی پر گۆشت ده‌یباته هیئه‌ی که‌رکوک ، به‌ڵام له‌ناو هه‌یئه‌ی که‌رکوک نوری ئالانی له ملیوانی که‌تافیه‌که‌یدا هه‌وێی موخابه‌رات ده‌ر ده‌هێنێت و وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ حه‌مه‌خانی حاجی دارا ، کاک عادل چه‌رمه‌گایی ده‌زانی وه‌ڵامی گه‌وره کوره‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا چی ده‌بێت ، تۆ نازانی به‌ڵام من پێت ده‌ڵێم ، وه‌لامی ئه‌وه‌بو گه‌ر ده‌مزانی پیاوی موخابه‌راتی سه‌رم لێ ده‌کردیته‌وه‌و ته‌نها سه‌ره‌که‌م پێ ده‌فرۆشتن ، به‌ڵێ ئه‌زیزه‌که‌م ئێستا تۆ نازانی نوری ئالانیش چی ره‌سیدێکی هه‌یه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌ی مسعودو نێچیر ئه‌وه‌شت پێ ده‌ڵێم که موقه‌ده‌می ئاسایشی بنه‌ماله‌یه و له‌گه‌ڵ حه‌مه‌خان هه‌مو که‌ین و به‌ینێک له نێوانیاندا هه‌بو به ئێستاشه وه له گه‌ڵ کوره جاشه‌کانی حه‌مه‌خاندا، زۆر رۆ ناچمه نێو قوڵایی هه‌مو خیانه‌ته‌کان به‌ڵام ئه‌وه به‌تۆ ده‌ڵێم کاک عادل چه‌رمه‌گایی باشه گه‌ر حه‌مه‌خان پارتی و نێردراوی بنه ماڵه‌ی مه‌سعود بو ئه‌ی بۆ یه‌که‌م فیشه‌کی له ئه‌نفالدا ده‌نا به پێشمه‌رگه‌کانی پارتی ، تۆ باسی باریکه‌و زه‌رایه‌ن ده‌که‌ی به‌ڵام پێم باشه هه‌ر وتارێکی دیکه‌ت نوسی خه‌ڵکی داماوی شاره‌زورو قه‌ره‌داغ به شاهید بگری تابزانی وابوه یان نا.