نه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی سه‌ختدا
Sunday, 14/03/2010, 12:00
ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای کرده سه‌رۆکی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خاوه‌نی بیست و پێنج کورسی ئۆپۆزیسیۆن له به‌رله‌مانی کوردستان ته‌نها خه‌بات ومێژووی تێکۆشانی ئهوههڤاڵه نه‌بوو ، به‌ڵکو گه‌نده‌ڵیه‌کانی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌واو ڕق وتووڕه‌یی په‌نگ خواردووی هه‌ژده ساڵی ڕه‌به‌قی ئه‌و جه‌ماوه‌ره سته‌مدیده بوو به‌رامبه‌ر به‌هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار. من لێره‌دا نامه‌وێت له ڕۆلی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییه که‌م بکه‌مه‌وه، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت واقعه‌که وه‌کو خۆی پێناسه بکه‌م.
یه‌کێتی و پارتی دوای ئه‌وه‌ی به چاوی خۆیان بینیان که‌وا به‌شداری کردنی لیستی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی به‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا و سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاوو بێ وێنه‌ی به‌ده‌ست هێنا به‌و پێ یه‌ش بوون به ژماره‌یه‌کی گه‌وره له هاوکێشه‌ی سیاسی کوردستان عێراق و ناوچه‌که‌دا ، ئیتر پێیان نه‌کرا به‌شێوازی سه‌رکوت کردنی سه‌ربازی وپه‌راوێز کردن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئهوبزوتنهوه ساوایه بکه‌ن بۆیه به‌ناچاری و وه‌کو ئه‌مرێکی واقع ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. من لێره‌دا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و خودی کاك نه‌وشیروان ئاگادار ده‌که‌مه‌وه که‌وا یه‌کێتی و پارتی ده‌ستیان له دژایه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵکو ڕێچکه‌ی دژایه‌تی کردنه‌وه‌که‌یان گۆڕیوه. سه‌رۆکی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن، که لیستی هاوپه‌یمانی به ته‌نها هیچ قورسایی نییه له به‌رله‌مانی عێراقیداو به‌ته‌نها هیچیان پێناکرێت بۆیه ناچارن بۆ مسۆگه‌ر کردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی جلال تاڵه‌بانی بۆ خولی دووه‌م پێویستیان به یه‌ك ده‌نگی شه‌قامی کوردی و یه‌ك ڕیزی هه‌یه بۆ یه لیستی هاوپه‌یمانی ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای پۆستی سیادی و کورسی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا ده‌گه‌ڕێن ئه‌وه‌نده ئامانجیان مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی گه‌لی کورد نییه. بۆیه ئێستا وه‌کو لیستی ئۆپۆزیسیۆن ئیشیان به هه‌ڵوێستی ئێوه هه‌یه له به‌غدا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سیادی بۆیه دێن و ده‌یانه‌وێت لێتان نزیك ببنه‌وه.
یه‌کێتی گورزی توندی جه‌ماوه‌ری کوردستانی به‌رکه‌وتوو و باجی گه‌نده‌ڵیه‌کانی خۆی دا مه‌رگی خۆی به‌چاوی خۆی بینی ئیتر تازه له گۆڕان ناترسێت چونکه به‌رگری په‌یدا کردووه ئه‌زانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کاندا ده‌کات ئه‌وه‌ی که زه‌نده‌قی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چوووهو نازانێت چۆن ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه پارتی یه چونکه له هه‌ڵبژاردنی به‌رله‌مانی عێراقدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا ده‌بێته خاوه‌نی سێ کورسی به‌رله‌مان ئه‌مه‌ش وهرجهرخانێکی نوێ یهوپارتی پێ ی قه‌بوڵ ناکرێت بۆیه پارتی ئێستا ڕووبه‌ڕووی قیرانێکی سیاسی زۆر گه‌وره‌و دژوار بۆته‌وه و به شوێن پیلانێکی ژه‌هراوی وکوشندهدا ده‌گه‌ڕێت که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی شکست پێ بهێنێت. به‌ڕای من بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ماوه‌ی ڕابوردوودا به‌تایبه‌تی له‌م دوو هه‌ڵبژاردنه‌ی هه‌رێم و عێراقدا له قۆناغی هێرش بردندا بووه به‌ڵام له‌مه‌ولا ده‌که‌وێته قۆناغی به‌رگری یه‌وه به‌رگری کردن له‌و ده‌ست که‌وته گه‌وره‌یه‌ی که به‌ده‌ستی هێناوه.
هه‌موو بۆچونه سیاسیه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی که حیزبه‌کان گه‌نده‌ڵ ده‌کات کورسی ده‌سه‌ڵاته هیچ حزبێك گه‌نده‌ڵ نابێت تا نه‌بێته خاوه‌ن کورسی ده‌سه‌ڵات بۆیه من پێم وایه پارتی بۆیه خۆی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نزیك ده‌کاته‌وه تاکو ڕاپێچی ده‌سه‌ڵاتی بکات و چۆن خۆیی و یه‌کێتی تووشی نه‌خۆشی گه‌نده‌ڵی هاتن ئاواش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تووشی هه‌مان نه‌خۆشی بکه‌ن.
چاکترین پیلان بۆ ئیحتوا کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له گه‌شه‌کردن به‌شداری پێ کردنهیهتی له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جا له‌هه‌رێمی کوردستان بێت یاخود له عێراق. له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها وه‌کو ئۆپۆزیسیۆن ئه‌توانێت گه‌شه بکات و قه‌واره‌ی گه‌وره بێت هه‌ربه‌شداری کردنێکی له‌ده‌سه‌ڵاتدا تووشی گه‌وره‌ترین شکست دێت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی لای خواره‌وه.
1) به‌داخه‌وه گه‌نده‌ڵی بۆته به‌شێك له‌که‌لتووری کورد به‌و ئاسانی یه تاکی کورد ناتوانێت مرۆڤێکی ڕاستگۆ و داد په‌روه‌رو ده‌ست پاك ونیشتمان په‌روه‌ر بێت له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیدا. بۆیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رله ئێستاوه پێویستی به کردنه‌وه‌ی خولی ڕۆشنبیری وپێگه‌یاندن بۆ ئه‌ندامان و کادیره‌کانی خۆی هه‌یه نابێت هیچ ئه‌ندامێکی خۆی بۆ هیچ پۆستێكی ده‌سه‌ڵات دیاری بکات تا ئه‌و خولی پێ گه‌یاندنه ته‌واو نه‌کات ئه‌گینا من دڵنیام به‌بێ خولی پێ گه‌یاندن گۆڕان به‌شداری هه‌ر ده‌زگایه‌کی ده‌سه‌ڵات بکات شکست ده‌هێنێت.
2) گۆڕان ئه‌گه‌ر به‌شداری ههرحکومهتێك بکات خۆی تێ ی‌دا باڵا ده‌ست نه‌بێت هیچ حیسابێك بۆ پێشنیاروو داواکاریه‌کانی ناکرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری زیاد نه‌کات و نه‌بێته جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان ته‌جروبه‌ی 18 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردیمان هه‌یه هه‌ر حیزب و لایه‌نێکیان به‌شدار کردبێت له حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا ته‌نها بۆ نه‌سریه وه‌رگرتن وده‌م کوت کردنی ئه‌و حیزبانه بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن درووست نه‌بێت و جه‌ماوه‌ریان لێ هان نه‌ده‌ن ، نه‌وه‌ك بۆ خزمه‌تی جه‌ماوه‌ر چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان مه‌به‌ستیان خزمه‌تی جه‌ماوه‌ر بێت خۆیان ده‌یکه‌ن بۆ ئه‌و شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه ده‌ده‌ن به ئۆپۆزیسیۆن .
3) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر هێزێکی جه‌ماوه‌ری یه نه‌وه‌ك حیزبێکی فکری خاوه‌ن ئه‌زمون له‌به‌ر ئه‌وه جۆره‌ها مرۆڤی خاوه‌ن فکری جیاواز و وه‌هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها مرۆڤی گه‌نده‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستیشی تێدایه بۆیه پێویسته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێش ئه‌وه‌ی لهههردهسهڵاتێك و حکومه‌تێکی داهاتوودا به‌شداری بکات ڕیزه‌کانی خۆی پاك بکاته‌وه له‌و جۆره که‌سانه چونکه مرۆڤێکی گه‌نده‌ڵ ئه‌گه‌ر وازی لێ بهێنیت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌که‌یت کۆمه‌ڵگایه‌ك گه‌نده‌ڵ ده‌کات ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی کوردیش له‌سه‌ره‌تادا لهتاکهوه ده‌ستی پێ کردوو سه‌ری هه‌ڵدا له ئه‌نجامی فه‌رامۆش کردن و لێ نه‌پرسینه‌وه هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردی گه‌نده‌ڵ بووه.
4) ئێمه له‌کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی کوردستاندا کێشه‌ی گۆڕینی که‌سه‌کان و ده‌م و چوهکانمان نییه به‌ڵکو ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌زمه‌ی سیسته‌ممان هه‌یه هیچ سیسته‌مێکمان نیه په‌یڕه‌وی بکه‌ین هه‌موو یاساکان ته‌نها ڕواڵه‌تین هیچ ئۆرگانێك و هیچ ده‌زگایه‌ک به‌یاسا ناڕوات ئێمه له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا کێشه‌ی نه‌بوونی یاسامان نیه به‌ڵکو کێشه‌ی جێ بهجێکردنمان هه‌یه ئه‌و یاسایانه‌ی له‌کوردستاندا هه‌ن ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ بکرێن کوردستان ده‌بێت سوید. له‌به‌ر ئه‌وه پێش دروست کردنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ به ده‌زگایی کردنی هه‌موو بواره‌کانی ژیان له‌کۆمه‌ڵگاداو جیا کردنه‌وه‌ی حیزب و حکومه‌ت له ده‌سه‌ڵاتدا گۆڕان به‌شداری هه‌ر حکومه‌تێکی داهاتوو بکات گه‌وره‌ترین شکستی مێژووی ده‌خوات وئه‌و ئه‌زمونه به‌نرخ و گه‌وره‌یه له ده‌ست ده‌دات که به‌رهه‌می خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ماندوونه‌ناسی کوردستانه. بۆیه من پێم وایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به قۆناغێکی مێژوویی سه‌خت و هه‌ستیاردا تێ ده‌په‌ڕێت و ده‌بێت زۆر هووشایارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باروو دۆخهدکهدا بکات بۆ ئه‌وه‌ی پیلانی ناحه‌زانی خۆی و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی پوچه‌ڵ بکاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست