له راپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی ئيسلاميدا (كاميل حاجی عه‌لی) فاشيترين وه‌زير ده‌رچووه
Tuesday, 24/04/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری رانيهله دوای برياردانی دووباره به‌شداريكردنی بزووتنه‌وه‌ی ئيسلامی به وه‌زيرێك له كابينه‌كه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی، له راپرسيكی نهينی ناو بزووتنه‌وه‌ی ئيسلامی له ده‌ورانی هه‌ر (٨) مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌دا، كاميل حاجی عه‌لی وه‌زيری ئه‌وقاف و كارووباری ئاینی له كۆي ٧٠٠ فۆرم ته‌نها ١١ ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه.
به‌و شێوه‌يه ته‌واوی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئيسلامی له ئه‌داو ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌تی ئيداریی و كۆمه‌لايه‌تی و دينداری ئه‌وئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سياسی رازي نه‌بوونه!
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه كاميل حاجی عه‌لی له‌ماوه‌ی ٢ ساڵی وه‌زيرايه‌تی له‌لای به‌رهه‌م ساڵح ته‌نها ٧ كه‌سی بۆ دامه‌زراوه له كاتيكدا له دیوانی سه‌رۆكايه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران ٣٠٠ كه‌س به بێ فۆرم دامه‌زرێنراون.
هه‌روه‌ها باس له ئاستی نه‌زانين و عه‌ره‌بی زانين و ئه‌زبه‌ركردنی قورئانيشه‌وه ئاستی خوار ئاسايی وه‌رگرتووه كه ئه‌مه بۆ هه‌ر وه‌زيرێك شياوبێت بۆ وه‌زيری ئه‌وقاف نه‌شياوه.
به پيی سه‌رچاوه‌يەك له باڵه‌كه‌ی محمه‌دی مه‌لا عومه‌ر عه‌بدولعه‌زيز ه‌وه داوا كراوه دوای به‌ستنی كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئيسلامی كاميل حاجی عه‌لی له پۆسته‌كه‌ی لاببرێت و كه‌سێكی شياوتر دابنريت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست