بەرەو هەمەدان ، گوڵ وەرین
Friday, 29/06/2012, 12:00
نەوشیروان موستەفا لەپای کپ کردنی دەنگی ناڕەزایی شەقامی کوردی دەست خۆشی لەسەر دەست خۆشی لەم و لەو ئەچنێتەوە. ئەوەتا تاڵەبانی لەو ماوەی ڕابردوودا ووتەو قسەکانی نەوشیروانی لەمەڕ بارو دۆخی ئێستای و عێراق و چۆنێتی میکانیزمی چارەسەرکردنی پێ باشە ، لەو لاشەوە هەرگیز ئەو قسانەی بیر نەکردوە کەکاتی خۆی بەتاڵەبانی ووتوە، بائێمە لەکوردستان خەبات بکەین هەریەکەمان لەژیر تاشە بەردێکدا شەهید بکرێن و لەدەرەوەی کوردستان وەك مەلا مەستەفای ئاشبەتاڵچی لەئەمریکا سەر نەنێینەوە.
لەمێژە لەدوای ئەوەی ڕاپەڕیوانی شاری سلێمانی لە ١٧ شوباتدا بەئاژاوەچی ناوزەند کرد و دواتر لەپرسی نەنە حەمیل بەشداری کرد، ئێدی ئەستێرەی بەختی خۆی و بزووتنەوە چەقیوو ونەگۆڕاوەکەی بەرەو هەڵکشاند ملی ناو ، بەبێ هیچ کێشەو دەردە سەریەك وا هەنووکە حکومەتی هەرێم و پۆلیس و ئاسایش، پارێزگاری لەڕێو ڕەسمی هەڵبژاردنی ڕایەڵە و بازنەکانن، ئائەمەیە ووڵاتی دیموکراسی و تا دوێنێ یەکێتی نابڕوای ئەکردن و لێیانی ئەگرت و ئەکووشت، ئێستا خۆیان پارێزگاریان لێ ئەکەن،، دەوەرە سەر لەم گالتەجاریە دەرکە.
هەر لەگەڵ هاتنەوەی نێچیر و سەردانەکەی بۆ گردەکەو دواتر ناردنی پیاوە سەر سپیە ڕەزا قورسەکەی پارتی،ئێدی دەزگاکانی ڕاگەیاندی گۆڕان نووتقیان لەخۆیان بڕیی و کەم تا زۆر قەرەی کابینەکەی نێچیر ناکەون، هەروەك بڵێی ئەم کابینەیە ئەوەندە بێ خەوشەو هیچ عەیب وعاری نیە. کەچی بۆ هینەکەی دختۆر شەرتە هەرچی هی بن زەوی هەبوو بۆیان هێنایە سەر زەوی و دواتر نەوشیروان موستەفا وەك چوو بۆ پرسەکەی نەنە حەمایل ، نەچوو بۆ پرسەکەی نەنە ڕووناك؟؟!!
لەوانەیە ئێستاهەبن و پێیان وابێ کەوا،سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان،دیارە بەبێ(هیچ هەڵبژاردنێکی پێش وەخت)لەم سەردانەیدا لەوانەیە سەردانی قانعی فەرد بکاو چەند دۆکیومێنتێکی بداتێ سەبارەت بە مێژووی بارزانی و ئاشبەتاڵەکەی تا ئەمیش زیاتر مێژووی ئەم بنەماڵەیە ڕیسواتر بکاو چونکێ ئێستا ئێران ئەیەوێ لەشان و شەوکەتی داڕووخاوی مەسعودو بنەماڵەکەی بدا، جێ خۆیەتی بپرسین بۆچ نا؟؟ لەبەرئەوەی مەسعود بەرەی تورکیای هەڵبژارد و پشتی کردۆتە ئێران.. ئێ خۆ هەروایەو نمەك سوێرە،، تۆ بڵێی نەوشیروانیش وەك مەسعود نمەك سوێر بێ؟؟؟ لەو بڕوایەدا نین و ئەمیش وەك ئاغا بێ ئەژنۆکە بەرەو ئێران کەوتەوە ڕێی و چاو ئەنووقێنێ لەو هەموو گوندە وێران و کاولانە کە ڕژێمەکەی ئەحمەدی نەژاد دژ بە کورد و کوردستان کردویانە و ئەیکەن.. پاشان دوای ئەوەی لەباشماغەوە ئاوودیو بو، ئێدی ڕەنگە چاو پۆشی لەو هەموو پەتی قەنارانە بکا کە بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات هەڵخراوون.. ئێ قەیچێکە بەرخی نێر هەر بۆ سەربڕین چاکە.
لەو بڕوایەدام هۆکاری سەرەکی ئەم ئۆغرکردنەی بۆ ئێران بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کەئێران سوپاسی بکەن لەنزیکەوە کاتێ هۆکاری سەرەکی بوو لەخامۆش کردنەوەی دەنگی شەقام و پاشانیش جارێکی تر سوپاسی بکەن لەوەی هیچ ڕۆڵێکی نێگەتیڤانەی نەبوو لە نەستاندوەی متمانە بە مالیکی.. بۆیە لێرەوە بۆمان دەرئەکەوێ کە نەوشیروانیش وەك ئاغای تاڵەبانی بەرەو هەمەدان کەوتە ڕێو هیچ هیوایەکی بۆ کورد نەچنیەوە. وە سەردانەکەی دوای چەند ڕۆژێ لەو شکستە سیاسیەی دەستی کەوت لە ئاکامی بەشدارنەبوونی خەڵکی شاری سلێمانی لەخۆپیشاندان دژی تێپەڕاندنی بودجە،کە ترسێکە لەخۆی و ئایندەی سیاسی نەك هەر دەسەڵات، بەڵکە بەرەی بەناو ئۆپۆزیسیۆنیش کەوت و بەڵکە بەیارمەتی ئێران پیلانێکی نوێ دابتاشن بۆ ئەوەی کەچۆن خۆیان لەڕاپەڕینی ئایندە بپارێزن.بەشێوەك ئەو ژمارە کەمەی خەڵك کەنەچوون بەدەم هاتوو هاواری ئۆپۆزیسیۆن و کەمال و مارفەکانی بەرسێبەری دەسەڵات و ئۆپۆزیسێۆن ئاماژەیەکی گەڵی باش بوو بۆ هۆشیاری خەڵکی شارەکەم و لەهەمان کاتیشدا ئاماژەیەکی ترە بۆ ئەوەی کەیەکەم زەنگی لەناوچوونی ئەم دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن و نووسەرە سوخرەچیەکانیان ئاوا بێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست