کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دوێنێ سه‌رى به‌رزمان بۆ موچه‌نه‌وى نه‌كرد، ئه‌مرِۆسه‌ربه‌رزانه‌داواى موچه‌ ده‌كه‌ين

Saturday, 01/02/2014, 12:00

2557 بینراوە


له‌ رِابوردودا مامۆستايانى كوردستان ئه‌وده‌ مه‌ى كه‌رِژێمى رِوخاوى به‌عس دام وده‌زگاكانى خۆى له‌ كوردوستان كێشايه‌وه‌ وبۆشاييه‌كى ئيدارى دروست بووله‌ كوردستانداومووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى برِى ئه‌ وده‌مه‌ مامۆستايانى كوردستان دروشمى (سه‌رى به‌رزمان بۆ مووچه‌ نه‌وى ناكه‌ين)يان به‌رزكرده‌وه‌ وبه‌رپه‌رچى ئه‌ وسياسه‌ته‌ى رِژێميان دايه‌وه‌ وهه‌لَوێستێكى گه‌وره‌ يان نواند و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ده‌وام كردن و خوێندن و فێركردنى قوتابيان وخوێنكارانى كوردستان ته‌نانه‌ت كه‌وتنه‌ فرۆشتنى كه‌ل وپه‌ل وشته‌كانى خۆيان له‌ پێناودابينكردنى بژێوى خاوخێزان ورِۆژانه‌دا وله‌پێناوبه‌ده‌وامى دان به‌پرۆسه‌ى خوێندن وپه‌ك نه‌كه‌وتنى ئه‌و پرۆسه‌يه‌ له‌ كوردستان 
به‌رِاستى ئه‌ وده‌مه‌ باروگوزه‌رانى خه‌لَكى كوردستان به‌ گشتى ومامۆستايان به‌تايبه‌تى له‌بارێكى زۆر سه‌خت و ئالَۆزوگرانى وده‌ستكورتى ونه‌بونى دابوو وهێشتاوه‌كوحكومه‌تى هه‌رێم دانه‌مزارابوو وپه‌رله‌مان نه‌بووده‌سه‌لاَتێكى به‌ره‌يى هه‌بوو به‌لَێ ئه‌ وده‌م مامۆستايان له‌ گه‌لَ ئه‌م باره‌ ناهه‌مواره‌شدا بۆ ساتێك دانه‌برِان له‌ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ وفێركردن و بايكۆتى ده‌واميان نه‌كردو ده‌واميان هه‌لَنه‌پسارد وئه‌وبۆشاييه‌ ئيداريه‌ى كه‌دروست بووبوو له‌كوردستاندا مامۆستايا ن توانيان به‌قوربانيدان به‌خۆيان وخاوخێزانيان ئه‌و بۆشاييه‌ پرِبكه‌نه‌وه‌ومێژووش شايه‌دى ئه‌م هه‌لَوێسته‌ گه‌ وره‌يه‌ى مامۆستايانه‌ .
به‌لاَم ئه‌مرِۆ له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ى ئێستادا مامۆستايانى كوردستان مافێكى رِه‌واى خۆيانه‌ كه‌ له‌كاتى خۆيدا مووچه‌يان بدرێتێ و مووچه‌يان دوانه‌كه‌وێت وهه‌روه‌ها سه‌ربه‌رزيه‌ بۆمامۆستايانى كوردستان داواى ئه‌ و مافه‌ رِه‌وايه‌ى بكات و ده‌بێت سه‌ربه‌رزانه‌ داواى مووچه‌ى خۆيان بكه‌ ن له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وسه‌ريان نه‌وى نه‌كه‌ن بۆ پێنه‌دان و دواكه‌وتنى مووچه‌كانيان خه‌بات وفشارى جۆراوجۆرئه‌نجام بده‌ن بۆوه‌رگرتنى مووچه‌ ودابينكردنى هه‌مووماف وداواكاريه‌ رِه‌واكانى تريان ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ ئه‌مرِۆ دوێنێ نيه‌ ئه‌مرِۆ خاوه‌نى حكومه‌ت وپه‌رله‌مان ودام وده‌زگاوئيداره‌و بوودجه‌و نه‌وت و گومرگ و هتد ين هيچ پاساوێك نيه‌ بۆ پێنه‌دان ودواكه‌وتنى مووچه‌ى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران .
من وه‌ك مامۆستايه‌كى دوێنێ كه‌خۆبه‌خشانه‌ وانه‌م ده‌گوته‌وه‌ ودروشمى(سه‌رى به‌رزمان بۆ مووچه‌ نه‌وى ناكه‌ين)به‌رزكردبوه‌وه‌ ئه‌مرِۆ من له‌ گه‌لَ ئه‌وه‌دانيم بايكۆتى ده‌وام بكه‌ين وده‌وام هه‌لَپسێرين له‌ قوتابخانه‌و خوێندنگاكاندا چونكه‌ئه‌مه‌ ته‌نها گورزێگكى كوشنده‌ ده‌دات له‌ قوتابيان و خوێنكاران وزه‌ره‌ر له‌وان ده‌دات وهيچى تر ئێمه‌ نابێت بێده‌نگ بين ده‌كرێت ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندن له‌ سه‌ر شه‌قام وله‌به‌رده‌م دام وده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كانى ده‌سه‌لاَت و حكومه‌ت داهه‌لَوێست وفشارو خه‌باتى مه‌ده‌نيانه‌ و هێمنانه‌ و شارستانيانه‌مان هه‌بێت بۆ داواكردنى هه‌موومافه‌رِه‌واكانمان به‌ مافى مووچه‌ شه‌وه‌ با ناوه‌نده‌كانى خوێندن وقوتابيان وخوێندكاران نه‌كه‌ينه‌ قوربانى چونكه‌ ماف و داواكاريه‌كانى ئێمه‌ لاى ده‌سه‌لاَت و حكومه‌ته‌ نه‌ك لاى قوتابيان و خوێندكاران و ناوه‌نده‌كانى خوێندن مندالَێكى پۆلى يه‌كه‌مى بنه‌رِه‌تى چ تاوانێكى هه‌يه‌ بێبش كرێت له‌ وانه‌كانى خوێندن .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)