کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ پێی كردن ئەم تاوانە

Sunday, 27/02/2011, 12:00




هەتا دوێنێ كوڕوكچی شۆڕشگێڕی ئەم شارە بوین
هی خۆتان بوین
هەتا دوێنێ ئێوە رۆح و پاسەوان و پەردەی سۆمای چاوەكانی ئەم شارە بون
گشت پێكەوە لەیەك سەنگەر دژی گەندەڵ دژی خوێن رشتنی كورد بوین
یەك دڵۆپە خوێنی لاوان هی هەموان بو
 هاواری دایكی شەهیدێ ،شەهیدی گشت كوردستان بو
بۆ واتان كرد ؟ كێ پێی كردن ، كێ پێی وتن دەست خەنەناو ئەم خوێنەوە
ئەم میللەتە واڕیسواكەن واتاڵان كەن بەو گومرگە كوردیش بەكورد بتوێننەوە
پێرێ سەردەشت دوێنێ رێژوان ئەمڕۆگەرمیان
سبەی كێیە ؟ !
پێمان بڵێن ، ئەوەی خوێنمان حەڵاڵ ئەكات بەرگی دایكمان رەش پۆش ئەكات
لەپاڵ كێیەو ئەمری كام زۆرداری پێیە ؟
من تەماشای كامتان بكەم بەكام زمان بلاوێنم ؟
بۆ كێ بگریم شیوەن بۆ كێ هاوار ناوی كامتان بێنم ؟
نابینابون ئەی نەتاندی ؟ مناڵانی شارەكەی من چییان پێیە
لەسەرسنگیان كەنوسرابو ..تكائەكەم دەمەمكوژن گشت ئێواران دایكم بۆمن چاوەڕێیە
زەمەن ئەڕواو سبەینێش دێ میژووش لەسەر كەس ناوەستێ
خاكـو خـۆڵ هی گـۆڕسـتـانـە تـاپـۆ نـیـە بـۆ هیچ كـەسـێ






  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە