بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


شەش چرکە وەرزش دەتوانێ لە سڵامەتی مرۆوەکانی بەساڵاچوو(پیر) ئاڵوگۆڕ پێک بێنێ.

Saturday, 02/08/2014, 12:00


" زانست وتەندروستی "

لێکۆلەرانی ،،ئیسکاتلەندی،، دەڵێن: شەش چرکە وەرزش وچالاکی تووندی لەشی لە رۆژدا دەتوانێ بارودۆخی سڵامەتی کەسانی بەساڵاچوو بە تەواوی بگۆڕێ. لێکۆلەرێک چەند ئەزمونێکی لەسەر ١٢ کەسی خانەنشین ئەنجام داوە کە لە کاتێکی زۆر کورتدا چالاکی وەرزشی وجەستەیی دژوار بۆتە هۆی دابەزینی/ زەختی خوێن / و لەو ماوەیەدا سڵامەتی گشتی وحەڕەکەی لەشی ئەوان بە شێوەیەکی هەستیار رووی لە باشی کردووە.
ئەو لێکۆلەرا نە لە زانکۆی / ئیبڕتی ئیسکاتلەند / لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەو کارە دەتوانێ خەرجی دەواو دەرمان کەم کاتەوە. کارناسان دەڵێن: ئەو لێکۆڵینەوە جارێکی دیش ئیسپاتی دەکا کە وەرزش وحەڕەکەی جەستەیی بۆ سڵامەتی هەموو تەمەنێک پێویستە. رێگایەک بە ناوی،،، وەرزشی کەمو تووند،،، لەو ساڵانەدا رەواجی گرتووە. چون قازانج لە کاتێکی کورتدا وەدەست دێ. لەو ڕەوشەدا بە جێگای نیو کاتژمێر ،،ڕاکردن،، یا دووچەرخە سواری ئارام. ئەو کەسانە لە کاتێکی کوتدا / چەند خولەک/ دەبێ فشارێکی زیاد بخەنە سەر ماسولکەکانیان. لێکۆلەران لە ئیسکاتلەند دەڵێن: ئەو نمونەیە یەکەمین جارە لە لێکۆڵینەوەکان لە بارەی کەسانی بە تەمەن.
لەنوسینی: جیمزگاڵاگا،، رۆژنامەوانی پەیوەندیدار بە زانست وپاکوخاوێنی.بی،بی،سی،.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
١/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە